KDC

ئەو رێککەوتنەی پارتی و سەدر و سوننە . عێراق لە گێژاوی سیاسی دەرباز دەکات

ھەورامان علی تۆفیق ….

دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق، کورد ھەوێنی ھێشتنەوەی عێراق بوو بە یەکگرتوویی، گەر بەشێوازێک بەسەر کوردیشا سەپێنرابێت، ھەرچەندە بەشێکی کورد لە چوارچێوەی عێراقچێتیدا دەیخواست وەک کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقیدا بێت، ئەم ئاڕاستەیەش تا ئێستا لای ھەندێک لە لایەنە سیاسییە کوردییەکاندا بوونی ھەیە .

لەو چوارخولەی پەرلەماندا و ئەو قۆناغە سیاسیانەی عێراق پێیدا تێپەڕی و، ئەو گرفتانەی تووشی کوردھاتن لە ماوەی ئەو دەستەڵاتانەدا، کاتێک عێراق لەسەر بنەمای تەوافق و تەوازن و شەراکەت و پێکەوە ژیان بنیات نرا، بەڵام هەر لە سەرەتاوە ئاڕاستەی سیاسی و دەستەڵاتی شۆڤێنی عەرەبی بە پێچەوانەی خواستی کورد کاری دەکرد، ئەوەش لە کاتێکدا بووە، کە ھەمیشەش کورد لە ساتە ھەستیارەکاندا یەکلاکەرەوەی کێشەکان بووە، ھەمیشە ھەولێر شوێنی گەیشتنەڕێککەوتن بووە و، عێراقی لە لێکترازان و کێشە و ئەگەری شەڕی نێوخۆیی پاراستووە .

پۆستی سەرۆککۆمار ماڵی کۆکەرەوەی عەرەب و دیوەخانی چاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی عەرەبی بووە، کورد ھەمیشە لە ڕوانگەی تەوافق و ڕێککەوتنی نیشتمانی ھەنگاوی ناوە، ھێندەی کورد دڵی نەیارەکانی خۆشکردووە، ھێندە بە ئاڕاستە پێچەوانەکەی ھەنگاوی نەناوە، ڕیفراندۆم نموونەیەکی زیندوو بوو، دوژمنەکان هێندەی کەلێن و خیانەتی نێوخۆیی نەیانتوانی ئامانجەکانیان بپێکن.

کورد ئەو قۆناغەی تاقیکردەوە و بەڕێشیکرد، ئێستا ھەنگاو بە ئاڕاستەی ھێز و دەستەڵاتی زۆرینە و کەمینە دەنرێت، چونکە عێراق زۆردەمێکە بەو ئاڕاستەیە بڕیاریداوە و، لە ساڵانی ڕابردوو دیمان تەبایی و یەکڕیزی عەرەبی شیعە و سوننە، چۆن مامەڵەیان لەگەڵ کورد کرد و، کوردیش بە یەکدەنگی بەرەنگاری ئەو بڕیارانەبوونەوە بەبێ ئەوەی ھیچیان پێبکرێت، دەرەنجام کورد و بەرژەوەندییەکانی زیانی پێکەوت .

جێگای داخە کورد ناکۆک بێت لەسەر ناتەبایی ماڵی شیعە ، بێگومان ئەمە پێویستی بەوەیە ڕوونکردنەوەی زیاترھەبێت، گەر ئەمەش مامەڵەیەکی درووست و ڕاستەوخۆی ئەجەندای سیاسی ئێران نەبێت.

ئاڕاستەیەکی سیاسی ڕوون و ئاشکرا درووست بووە، دەبێ عێراق لە تەوافق و بەشداری و ڕێککەوتنی ھەمەلایەنە بێتە دەرێ و، سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات بگۆڕێت، بۆ کوردیش وەک کارەکتەرێکی کاریگەر و بەپێی پێوەرەکان ئەو گەمەیە بکات و، دوورکەوێتەوە لە پاراستنی ئەجێندا و بەرژەوەندییەکانی ئەم و ئەو، دەبێ کورد لەو ڕوانگەیەوە کاربکات، وە لە ئایندەشدا لەم وڵاتە دەستەڵات بگرێتە دەست، ھەموو شتێک لە سیاسەتدا چاوەڕوانکراوە، گەر ئیرادە بۆی ھەبێت .

کەواتە ئەوەی ئێستا پارتی بە ھاوکاری حەلبوسی و سەدر کاری لەسەر دەکات، ئاڕاستەیەکی درووستە و دەکرێ جیاوازی ھەبێت، ئەمەش ھێشتا ئەگەرە و دەبێ لەو ساڵانەی دەستەڵاتدا بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت، کە ئەو گێژاوە سیاسییەی پێشتر لە عێراقدا هەبووە، کۆتایی پێبهێندرێت، بە دڵنیاییەوە دەکرێ بڵێین ئەمە دەبێتە سەرەتا بۆ ھەنگاوەکانی داھاتوو

___

لە پەراوێزی بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر عه‌بدولره‌حمان زێباری

nusar1

کۆتا وتە

nusar1

نهێنی سیمپسۆنەکان

nusar1
KDC

FREE
VIEW