KDC

Author : KDC

بزانە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا چەن کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

KDC
مانگی رابردوودا، نزیکەی 18 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون، ی بریندار بوون. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە تەنیا لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، لانیکەم 18 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون، کە 66،5٪ی ئەو حاڵەتانە، بە تەقەی راستەوخۆی......

لەسەر گۆڕینەوەی هاوسەران، عێراق لیژنەیەکی راگەیاند

KDC
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانى گۆڕینەوەی هاوسەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بانگەشەکان لەو بارەیەوە، پێکهێنانى لیژنەیەکى راگەیاند. ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێکهێنانى ئەو لیژنەیە لەسەر داوای سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى راگەیاندنى ئەمنییەوە بەرزکراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى تێبینى چەند حاڵەتێکى لەو شێوەیە کراوە......

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە ساڵ 2014 ەوە نزیکەی 20 هەزار کۆچبەر گیانی لەدەستداوە

KDC
سۆران حەسەن…کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بڵاوکردەوە ،کە لە ساڵی 2014 ەوە نزیکەی 20 هەزار کەس لە دەریای ناوەراست بۆ گەیشتن بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوەبەپێی بەڵگەنامەیەک لەلایەن کۆمسیۆنی پەنابەرانی یەکێتی ئەوروپا پلانێکی نوێ بۆ بەرنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دانراوە ،کە لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە نزیکەیی 1369 کۆچبەر لە دەریایی ناوەراست بەمەبەستی گەیشتن بۆ......

تورکیا گوندەکانی شەهبا و تەلتەمری رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

KDC
تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، گوندەکانی شەهبا و تەلتەمریان لە رۆژئاوای کوردستان تۆپبارانکرد. میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، بڵاویانکردەوە بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، گوندی دردارایان لە باکوور و رۆژئاوای ناوچەی تەل تەمری رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی......

کۆریایی باکور :-دیالۆگی لەگەڵ ئەمەریکا رەتکردەوە داوای ئاشتی لەگەڵ باشور دەکات

KDC
سۆران حەسەن…کیم جۆنگ سەرۆکی کۆریایی باکور پێشنیاری ئەمەریکای لە بارەی دانوستانی بێ مەرجی لەگەڵ ئەمەریکا رەتکردەوە ،بەڵام داوای ئاشتی یەکجاری لەگەڵ کۆریایی باشوور دەکاتئەمەو ڕێبەری کۆریایی باکوور پێشنیاری ئەمەریکایی لە بارەی دیالگۆ بە پەردەپۆش کردنی دوژمنکاری ناوزەندی کرد ،بەڵام پێشنیاری گرانەوەی ئاشتی سەرتاسەری و کۆتایی گرژییەکان لەگەڵ کۆریایی باشور کرد......

ناوەندی ڕوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی لە کوردە دەرچووەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە پەیامێکیاندا پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم ئەو کوردانەی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکەن، کە لەم هەڵبژاردنەدا بوونە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە. دەقی پەیامی پیرۆزبایی: بە ناوی خۆمان و سەرجەم گەلی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەریەکە لە فرات عەلی کۆچاک، ژیان عومەر و تایلان کورت، سەڤیم ئایدن،......

پورتوگال سەدان پەنابەر لە یۆنان وەردەگرێت

KDC
دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران له‌ یۆنانه‌وه‌ به‌سەر وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه‌ و، وڵاتی پورتوگال ره‌زامه‌ندیدا، کە 1000 په‌نابه‌ر له‌ یۆنان وه‌ربگرێت. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 28/9/2021 له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سیناوه،‌ 41 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی كه‌ مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتبوو، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی لیساڤۆنای پایته‌ختی پورتوگال كران، ئەوەش له‌ میانه‌ی رێکكه‌وتنی نێوان پورتوگال و وڵاتی یۆنان دێت و،......

هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی دیار نییە

KDC
هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە 22ی 9ی 2021، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، لە شاری دیواندەرە، هاووڵاتییەکیان بە ناوی لوقمان قەیسەری تەمەن 28 ساڵ دەستگیرکردووە. شایانی باسە، لوقمان قەیسەری بە بێ نیشاندانی هیچ......

کوردێکی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکوژرێت

KDC
گەنجێکی کوردی رۆژئاوای دانیشتووی بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا دەکوژرێت و لێکۆڵینەوە بەردەوامە. پۆلیسی بەرلین رایگەیاند، کە تەرمی گەنجێکی تەمەن 31 ساڵیان بە ناوی هۆزان دۆزیوەتەوە، کە گومان دەکرێت لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە کوژرابێت، کە دووچاری نەخۆشی دەروونی بووە. شایانی باسە پۆلیسی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو رووداوە بەردەوامە....

به هۆى وشەى كوردستان له توركيا چەند پارتێکی كوردى دادگای دەکرێن

KDC
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە بارەی بەکارهێنانی وشەی کوردستان، لە ناوەی پارتی ئازادی کوردستان، (پاک) رایگەیاند، لە دادگای دەستووریی تورکیا پرۆسەی یاسایی لە دژی ئەو پارتە بەردەوامە. سکرتایەتی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، لە راگەیێنراوێکدا وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی ئی پارتی دایەوە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە بارەی وشەی کوردستان، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی......
KDC

FREE
VIEW