KDC

Author : KDC

دەیان کۆچبەر دەگەنە دوورگەیەکی ئیتاڵیا

KDC
زیاتر لە 680 کۆچبەری نایاسایی، لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە گەیشتنە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا. میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، 686 کۆچبەری نایاسایی، کە خەڵکی وڵاتانی سووریا و مەغریب و بەنگلادیش و میسرن و، ژن و منداڵیشیان لە نێودایە، بە رێگەی وڵاتی لیبیاوە، گەیشتوونەتە دوورگەی لامبیدۆزای ئیتاڵیا و، لەلایەن دەستەڵاتداریەتی ناوچەکەوە ھەموو پێداویستییەکیان پێشکەشکراوە.......

عێراق رێککارەکانی رۆژی دەنگدانی دیاری دەکات

KDC
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان دەڵێ، بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی رۆژی 10ی مانگی دابێت، هاتووچۆی هاووڵاتییان لە نێوان شار و پارێزگاکان ئاسایی دەبێت، بەڵام فڕۆكه‌خانه‌كان داده‌خرێن. عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بە ئامانجی دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی رۆژی 10ی......

هاووڵاتییەکی کورد سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا دەسەپێندرێت

KDC
هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجار، بە تۆمەتی لایەنگری یەکێ لە حیزبە کوردستانییەکانی رۆژهەڵات، حکوومەتی ئێران لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاند. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بیجار بە ناوی دانش مەولوودی تەمەن 25 ساڵ، سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا، سزاکە لەلایەن لقی یەکی دادسەرای گشتی......

نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەيی تۆمارکرد

KDC
ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا ئاستێکی پێوانەيی تۆمارکرد و هەر بەرميلێک لە سەروو 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئەیلوولی 2021 نرخی نەوتی برێنت لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 65 سەنت بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک بە 80 دۆلار 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی......

سۆزی باوکم نەدی

KDC
ئای چەند گەورەیە ووشەی باوک کە هەندێکمان ناتوانین بەکاریبهێنین چونکە بەجێی هێشتوین ،خۆزگە هەرگیز باوک نە پیر ئەبوون نە نەخۆش ئەکەوتن و نە بێبەش ئەبووین لە باوک٠ناخۆشترین کات ئەو کاتەیە کە دەڵێن باوکت نیە یاخود نەماوە ئەوکاتە دڵ ئەسوتێ ئەژنۆکانت دەشکێن پشت و پەناو نامێنی لەم ژیانەدا٠ساتە ناخۆشەکان لەو کاتەوە......

تەمەنی گووگڵ بوو بە 23ساڵ

KDC
گووگڵ یادی 23 ساڵەی تەمەنی کردەوە و، بەو هۆیەوە پارچەیەک کێک و مۆمێک و ژمارە 23ی لەسەر رووپەڕی ماڵپەڕەکەی وەشاند و، بەهەموانی گوت یادی لەدایکبوونمە. ئەو ماڵپەرە دوو دەیە زیاترە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات و وەک سەرچاوەی زانیارییەکانمان بەردەوام لە کاردایە، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک بێئومێد بکات. بارەگای سەرەکی ماڵپەری......

عێراق بە هانای کۆچبەرەکانی نێوان بیلاڕووس و لیتوانیا دەچێت

KDC
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەڵێ، دەست دەکەن بە پێدانی پاسپۆرت بەو پەنابەرە عێراقییانەی لە سنووری نێوان بیلاڕووسیا و لیتوانیا گیریان خواردووە. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویکردووەتەوە، رایگه‌یاندووە، وەزارەتی دەرەوە بەدەنگ داواکاری بەشێک لە پەنابەرانی گیرخواردووی عێراق، لە سنوورى نێوان لیتوانیا و بیلاڕووسیا دەچێت،......

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو کوردانە دەکات بوونە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە پەیامێکیاندا پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سێ کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکا، کە لەم هەڵبژاردنەدا بوونە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە. دەقی پەیامی پیرۆزبایی: بە ناوی خۆمان و سەرجەم گەلی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەریەکە قاسم تاهیر ساڵح، جانان بایرام، ژیان عومەر، دەکەین، کە توانیان لە هەڵبژرادنی......

ئەمەریکا داوا لەتورکیا دەکا موشەک لە ڕووسیا نەکڕێت

KDC
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێ، پێویستە تورکیا موشەکی ئێس 400 و کەلوپەلی سەربازی لە مۆسکۆ نەکڕێت، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی گەمارۆی زیاتر دەبێتەوە نید پرایس، رایگەیاند، کە پێویستە تورکیا موشەکی ئێس 400 لە تورکیا نەکڕێت، بە پێچەوانەوە گەمارۆی زیاتری دەخرێتە سەر، ئەمەش پاش ئەوە دێت، کە سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاندبوو بەردەوام دەبن......

ساڵی دابێت ژیان ئاسایی دەبێتەوە

KDC
! دوای نزیکەی دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکی، پێشبینی دەکا لە ماوەی یەک ساڵی دابێ، ژیان لە جیهاندا ئاسایی ببێتەوە. بەگوێرەی ماڵپەڕی CNBC ئەلبێرت بۆرلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021، رایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆر لە ماوەی یەک ساڵی دابێت، ژیان......
KDC

FREE
VIEW