KDC

Author : KDC

سودان : کودەتایەکی سەربازی شکستی هێنا

KDC
سۆران حەسەن…ئەمڕۆ تەلەڤزیۆنی سودان هەوڵێکی کودەتای شکستخواردوویان ڕاگەیاند، لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات ،کە روو بەرووی کودەتاچیەکان بنەوە بەڵام ڕوونکردنەوەی زیاتری ڕانەگەیاند لەپەیجەکەی خۆی لەفەیسبوکدا ئەنجومەنی سەروەری داوای لە ڕای گشتی کرد کە بۆ پاراستنی دەسکوتەکان کە بەشۆڕش وەسفی کرد هەڵسوێت وەرگرنئەمەو محەمەد ئەلفەککی سلێمان ئەندامی ئەنجومەنی سەروەری سودان......

ئێران سوپای پاسدارانی لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوە پێدەکات

KDC
ئێران سوپای پاسدارانی لەسەر سنوورەکان بڵاو کردووەتەوە و بە کردەوە ئامادەی شەڕ و ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە دایە. دوای هەڕەشەی محەممەد حسێن باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە حیزب و لایەنە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو وڵاتە هێزەکانی سوپای پاسدارانی لەسەر سنوورەکانی پارێزگاکانی ورمێ و کرماشان بۆ مانۆڕ جێگیر کردوون،......

ئەیمەن زەواهیری دوای ساڵانێك لە دیار نەمانی دووبارە دەركەوتەوە

KDC
میدیای ئێرانی، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بە ناوی ڕێبەری قاعیدە لەنێو گۆڕەوە گەڕایەوە، بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكا، زەواهیری لە دوای ساڵی 2011 و پاش كوژرانی ئوسامە بن لادن، بووە رێبەری القاعیدە. ئاماژە بەوەشدراوە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی نەزانراوە، بەڵام دەوترێت لە ناوچەیەكی نێوان سنوورەكانی ئەفغانستان و پاكستان ژیان بەسەر دەبا. ساڵی رابردوو،......

لە پارێزگای سامسون عێراقییەک بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیر دەکرێت

KDC
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سامسون، کەسێکی هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەستگیرکرا. تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سامسون، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام دا. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانە رێکخراوەییەکان لە......

دوای سێ ساڵ بودجەی عێراق زیادەی دارایی داهاتی دەبێت

KDC
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2019وە، عێراق زیادەی دارایی لە داهاتیدا دەبێت و هیچ کورتهێنان لە بودجەیدا نییە و، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانیش بە مسۆگەری و بێ دواکەوتن و لێبڕێن دابەشدەکرێت. ناجی سەعدی، لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند، هیچ کێشەیەکی کورتهێنان لە بودجەی عێراق نەماوە......

کوردێکی خەڵکی شنۆ دەستگیر دەکرێت

KDC
هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار بردراوە و، هۆکاری دەستگیرکردنەیشی نادیارە. بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە 19ی سێپتێمبەری 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ، هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەسەن قودرەتی تەمەن 45 ساڵ دەستگیر کردووە. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری و......

هێرشێکی دیکەی تورکیا دەکرێتە سەر رۆژئاوای کوردستان؟!

KDC
بەگوێرەی راپۆرتێک، دوای یەکخستنی گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی لایەنگری تورکیا، لە ژێر ناوی بەرەی ئازادکردنی سووریا، مەترسی هەیە، کە رۆژئاوای کوردستان بکەوێتە بەر مەترسی هێرشێکی نوێی سوپای تورکیا. رۆژنامەی نیزاڤیسیمایا گازێتای رووسی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، کە بەشێک لە چاودێران پێیانوایە یەکخستنی گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی سەر بە تورکیا، لەژێر ناوی بەرەی ئازادکردنی سووریا،......

روسیا: پارتی دەسڵاتدار لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی وڵات سەرکەوتنی ڕاگەیاند

KDC
سۆران حەسەن … پارتی روسیایی یەکگرتوو کە سەرۆکی روسیا سەرۆکایەتی دەکات بەڕێژەیی لەسەدا 50کورسیەکانی پەرلەمەنی بەدەستهێناوە ،کە لە چاو هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦ کە رێژەیی ٤ کورسیەکانی پەرلەمانی لەدەستداوەلەبەرامبەردا پارتی کۆمەنیستی روسیا کە بەپارتی سەرەکی رکەبەری پارتی روسیایی یەکگرتوو دادەنرێت بەڕێژەییلەسەدا19 کورسیەکانی پەرلەمانی بەدەستهێناوەئەمەش بەپێی جیاکردنەوەیی لەسەدا 99 دەنگەکانهەرچەندە پارتی کۆمەنیستی......

دەست بەسەر ئامێری ساختەکردنی پارەدا دەگیرێت، بزانە چەند بەرپرسی باڵای لە پشت بووە

KDC
له‌ به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكی‌ چاپكردنی‌ دراوی‌ ساخته‌ی‌ به‌رپرسێكدا ده‌گیرێت، كه‌ بڕێكی‌ زۆر دراوی‌ ساخته‌ی‌ پێ چاپ كراوه. چالاكوانانی‌ عێراقی‌ رایانگه‌یاند، كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا و له‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا بۆ سەر‌ مزگه‌وتێكی‌ ناوچه‌ی‌ شالجیه‌ی‌ به‌غدا، ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكی‌ چاپكردنی‌ دراوی‌ ساخته‌ و بڕی‌ 420 ملیۆن دیناری‌ ساخته‌دا گرتووه،‌......

قەڵەمی کامیل ژیر و حەزرەتی ئوستاذ

KDC
.ھەڵۆ بەرزنجەیی…. « ئوستاز ھەرگیز درۆی نەکردووە و قسەی ڕاستیشی نییە»… کامیل ژیرلە نێو گرووپی بەشیرستەکاندا، کەس ھێندە ی مامۆستا« کامیل ژیر »قەڵەمی بەپیت و فرە بابەت و نووسینی نییە و ھێندە کۆڕ و سەمیناری نەگرتووە گرتووە لەسەر حەزرەتی ئوستاز/ بەشیر موشیر…مامۆستا ژیر.. ھەڵبەت جەمال نەبەز لە نزیکترین ئەوانە بووە،......
KDC

FREE
VIEW