KDC

Author : KDC

بەم شێوە مووەکانی سەرت لە هەڵوەرین رزگار بکە

KDC
شارەزایان ئاشكرای دەكەن، کە شۆردنی قژ بە چای رەش، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزكردن و پڕكردنی قژ، بە تایبەت بۆ ئەو قژانەی تەنك و لاوازن. بە گوێرەی توێژینەوەیەكی زانستی و، بەو پێیەی چا مادەیەكی دژە هەوكردنە، شۆردنی مووەكانی سەر بە چای رەش، یارمەتیدەر دەبێت لە هێوركردنەوەی مووی سەر و كەمكردنەوەی هەوكردنی......

ئەمەریکا لەگەڵ دانەغاز رێککەوتنێک دەکات

KDC
دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریكا بۆ فراوانكردنی پیشەسازی غاز لە هەرێمی كوردستان، رێككەوتنێكی دارایی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار واژۆ دەكات. كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ، كۆمپانیای سنوورداری پێرڵ پترۆلیۆم، ئەو كۆنسۆرتیۆمەی لە لایەن هەردوو كۆمپانیای ئیماراتی دانەغاز و كرێسنت پترۆلیۆمەوە ڕابەرایەتی دەكرێت، رێكەوتنێكی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار......

كوڕی وەزیری بەرگری رژێمی سەدام كاندیدی هەڵبژاردنە

KDC
خالید سوڵتان هاشم، كوڕی وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی سەدام، لەسەر لیستی ئوسامە نوجێفی كاندیدە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. بەگوێرەی زانیارییەكان، خالید سوڵتان هاشم، یەكێكە لە دیارترین كاندیدەكانی هاوپەیمانێتییەكەی نوجێفی لە پارێزگای نەینەوا، شارەزایانی رەوشی شارەكەش باس لەوە دەكەن، پاڵاوتنی لە لایەن نوجێفییەوە بۆ سەرنجڕاكێشانی ئەو دەنگدەرانەی لایەنگری رژێمی پێشوون، كە......

تاڵیبان حکوومەتی نوێی راگەیاند

KDC
بزووتنەوەی تاڵیبان پێكهێنانی حكوومەتی كاتی نوێی لە ئەفغانستان راگەیاند. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، بزووتنەوەی تاڵیبان، پێكهێنانی حكوومەتی کاتی راگەیاند و، ناوی بەشێك لە وەزیرەكانی کابینەكەی ئاشكراكرد. بزووتنەوەی تاڵیبان، مەلا محەمەد حەسەنی وەك سەرۆكوەزیرانی حكوومەتەكەی دانا و، مەلا عەبدولغەنی برادەریش بوو بە جێگری سەرۆكوەزیران...

سەرۆکی هەرێم: سوپاسی ئەورووپا دەکەین

KDC
جۆزێپ بۆرێل: هەرێمی کوردستان لە شەڕی داعش رۆڵی گرینگ و یەکلاکەرەوەی هەبوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپای بە گرینگ زانی و تەوەری کۆبوونەوەکەی نێوانیانیشی خستە روو. دوابەدوای کۆبوونەوەکەی نێوانیان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەیاندا......

كۆمیتەی ناوەندی رەوەندی كورد لە شاری گەڤل ی سوید دامەزرا

KDC
شاندێك لە ئەندامانی ئۆفیسی ناوەندی رەوەندی كورد لە وڵاتی سوید سەردانی شاری گەڤل یان كرد و دیدارێك لەگەل ژمارەیەك چاڵاكوان و كەسایەتییە دیارەكانی كوردی دانیشتووی ئەو شارە یان كرد، و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەی كاركردن و هەماهەنگیی نێوان كوردانی ئەو وڵاتە بە گشتی و هی دانیشتوی ئەو شارە بەتایبەتی كرا.......

رێبەر ئەحمەد: رێژەی تاوان زیادی کردووە

KDC
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، کە رێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمى كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ مێدیاکان رایگەیاند، بە ھۆی نەبوونی ھەماھەنگی نێوان دەستەڵاتی دادوەری ‌و ھێزە ئەمنییەکان، رێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان رووی لە ھەڵکشان کردووە. جەختیشی لەوەکردەوە، کە نابێت......

بە مەبەستی پشگیری ئەحمەد مەسعوود خۆپیشاندان لە کابووڵ ئەنجامدرا

KDC
له‌ شاری‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان، چه‌ندین خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی‌ به‌ره‌ی‌ به‌رگری‌ نیشتمانی‌ له‌ ویلایه‌تی‌ په‌نجشیر و، سه‌ركۆنه‌كردنی‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی‌ پاكستان ده‌ستی‌ پێكرد، چه‌كدارانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانیش ته‌قه‌ ده‌كه‌ن. بەپێی هەواڵەکان،‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان، بە مەبەستی پشتیوانی لە به‌ره‌ی‌ به‌رگری‌ نیشتمانی‌ ویلایه‌تی‌ په‌نجشیر خۆپیشاندان ده‌ستی‌ پێكرد و، چه‌ندین لافیته‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌......

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گەیشتە هەولێر

KDC
کەمێک پێش ئێستا، جۆزێپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گەیشتە هەرێمی کوردستان و، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە لایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. بڕیارە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی......

ئوتۆمبێلێک منداڵێ دەکوژێت

KDC
پۆلیسی‌ گه‌رمیان دەڵێ،‌ ئوتۆمبێل منداڵێكی‌ كرد به‌ ژێره‌وه‌ و دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه،‌ گیانی له ‌ده‌ستدا. موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قەدووری، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان، رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له ‌ناحییه‌ی رزگاری سه‌ر به ‌قه‌زای كه‌لار، ئوتۆمبێلێك له ‌جۆری لاندكرۆزه‌ر، منداڵێكی شه‌ش ساڵانی به‌ ناوی ره‌واز عوسمان حه‌مید، كردووە به‌ژێرەوە‌ و هه‌ڵاتووە.......
KDC

FREE
VIEW