KDC

Author : KDC

نرخی دۆلار لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 دیاری دەکرێت

KDC
لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نرخی دۆلاری لە بودجەی 2022 یەکلایی کردەوە و نرخەکە هەروەک ئێستا دەمێنێتەوە.چەند سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ڕۆژنامەی ئەلمەدایان راگەیاندووە، کە لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2022ی عێراقدا، کە ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کاری لەسەر دەکا، نرخی دۆلار وەک خۆی دەمێنێتەوە و 100......

لە وڵاتی نیدەرلاند یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەرزڕادەگیرێت

KDC
چەند پارت و ناوەندێک و کۆمەڵەیەکی کوردی لە وڵاتی نیدەرلاند، بە مەبەستی پیرۆز و بەرزڕاگرتنی چوار ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئارنهێم کۆدەبنەوە و داواش لە هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتەش دەکەن، بەشدار بن. چەندین پارت و ناوەند و کۆمەڵەی کوردی لە ئاگادارییەکان بۆ هاووڵاتیانی......

( بنەماکانی نووسین و دیداری ڕۆژنامەوانی و میدیایی ) ناونیشانی ۆرک شۆپێک بۆ د.بەھات حەسیب قەرەداغی

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، ۆرک شپۆپێکی بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بەها حەسیب قەرەداغی بە ناونیشانی ( بنەماکانی نووسین و دیداری ڕۆژنامەوانی و میدیایی ) رێکخست. کە تێیدا باسی لە چۆنییەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی و ئیتیکی پرسیارکردن و دارشتنی ھەواڵ و زۆر پرسی میدیای دی کرد.ناوەندی ڕەوەنی کورد لە......

کازمی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە دوا قسە دەکات

KDC
سەرۆکوەزیرانى عێراق لەسەر ناردنى 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان دڵنیایى دەدا. مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەمیانەى دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکارى عێراقى، رایگەیاند، ناردنى 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت، هاوکات لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئاماژەی بە قەبارەى دراوى یەدەکى عێراق کردووە، کە لە 51 ملیار دۆلارەوە بۆ......

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونکردنەوە دەدا

KDC
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایدەگەیەنێت، ئەوان پارێزەری سەرسەختی یاسان و بەهیچ شێوەیەك لە لایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكەوە، داوای هیچ ئەفسەرێكیان سەبارەت بە كەیسی كوژرانی جوانڕۆی باڵەبان نەكراوە . فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لە روونكردنەوەیەكیاندا، کە دەست ماڵپەڕی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کەوتووە، تێیدا هاتووە، دوێنێ چوارشەممە كەسێك بە ناوی......

چوار برا دەبنە قوربانی

KDC
بە هۆى وەرگەڕانى ئوتۆمبێلێک لەسەر رێگەى سلێمانى پیرەمەگروون، سێ برا گیانیان لە دەستدا و، برایەکی دیکەشیان بریندارە و باری تەندرووستیی ناجیگێرە. بە پێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە هۆی وەرگەڕانی ئوتۆمبێلێک لەسەر رێگەی سلێمانی پرەمەگروون، سێ برا گیانیان لە دەستدا و چوارەمیشیان بریندارە و باری تەندرووستی ناجێگیرە. شایانی باسە، تەرمی سێ......

ھاتووچۆ لە شەقامەکانی سلێمانی رێکدەخرێتەوە

KDC
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، جموجوڵی ھاتووچۆ لە نێو شاری سلێمانی بەپێی پلانێکی نوێ رێکدەخرێتەوە و لە شەقام و رێگەو بانەکانی شارەکە رێگری لە زیادەڕۆیی و راوەستانی ئوتۆمبێل لە شوێنی قەدەغەکراو دەکرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-9-2021، قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلانێکی نوێ بۆ رێکخستنەوەی جموجوڵی ھاتووچۆ لە نێو بازاڕ و شەقام......

یونیسێف: مەترسی لەسەر تەندرووستی و گەشەی منداڵانی عێراق هەیە

KDC
رێكخراوی یونیسێف، لە راپۆرتێكدا، ئاشكرای دەكا، کە زیاتر لە نیوەی منداڵانی عێراق، ئاوی پێویستیان دەست ناكەوێ و، زۆرینەی خوێندنگەكانیش خزمەتگوزارییەكانی ئاویان تێدانییە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندرووستی و گەشەی منداڵان بۆ داهاتوو دەبێت. بەپێی راپۆرتەكەی یونیسێف كە لە مانگی ئابی 2021 بڵاوكراوەتەوە، نزیكەی سێ منداڵ لە هەموو پێنج منداڵێكی عێراق،......

رۆژهەڵاتی كوردستان، وەرگەڕانی پاسێك قوربانی لێدەكەوێتەوە

KDC
وەرگەڕانی پاسێك لە رۆژهەڵاتی كوردستان، قوربانی لێکەوتەوە، کە سەرجەمیان کوردن. وەك بڵاوكراوەتەوە، خەڵكی گوندی پیرسەفای مەریوان بە پاسێك بۆ زیارەتی وەیس قەرەنی (حەزرەتی وەیس) لە نزیك كرماشان، رۆیشتوون، بەڵام پاسەكەیان لە نزیك گوندی تفێن لە دۆڵی پاڵنگان وەرگەڕاوە و، كەوتووەتە نێو رووبارێكەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، 16 كەس لە سەرنشینەكانی ئەو......

شەڕ لە نێوان هێزێکی کوردی رۆژهەڵات و سوپای ئێران روو دەدا

KDC
لە سنووری بانە شەڕێک لە نێوان هێزێکی کوردی سوپای ئێران روو دەدات و سەربازێکی پلەدار ئەو وڵاتە دەکوژرێت. بە پێی زانیارییەکان شەوی رابردوو، شەڕ لە نێوان هێزێکی کوردی رۆژهەڵات و سوپای ئێران لە پاسگای گڵەسوورەی سنووری بانە روو دەدات و لە ئەنجامدا، پلەدارێکی ئێران بە ناوی، رەشید سپەهوەند (ئوستوار دوو)ی......
KDC

FREE
VIEW