KDC

Author : KDC

بزانە داهاتی مانگی رابردووی هەناردەی نەوتی کەرکووک چەند بووە

KDC
هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك، له‌ مانگی رابردوودا زیاتر له‌ سێ ملیۆن به‌رمیل بووه‌ و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاره‌. به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵاتدا بۆ مانگی ئابی 2021 گه‌یشتۆته‌ 94 ملیۆن و 660 هه‌زار و 239......

عێراق، قەرەبووکردنەوەی کوەیت کۆتایی دێت

KDC
راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەڵی، کە قەرەبووکردنەوەی کوەیت بەرەوکۆتایی دەڕوات و چەند مانگی دابێت تەواو دەبێت. موزهیر محەمەد، راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، وڵاتەکەی یەك ملیار دۆلاری لەسەر ماوە، كە پێویستە وەك قەرەبوو بیداتەوە كوێت، ئەوەش لە ماوەی چەند مانگی دابێت كۆتایی دێت. روونیشیكردەوە، كە رێژەی 3%ی داهاتی هەر بەرمیلێك......

وەزیری تەندرووستی: 700 هەزار ژەم ڤاکسین بە هاووڵاتیان دراوە

KDC
وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكا، کە تا ئێستا لە هەرچوار پارێزگاكە، 700 هەزار ژەم ڤاكسینی كۆرۆنا بە هاووڵاتیان دراوە. سامان بەرزنجی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، تا ئێستا 700 هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، لەو ژمارەیەش 460 هەزار كەس ژەمی یەكەمی وەرگرتووە و......

دوو کۆڵبەر بریندار دەکرێن و تەندرووستی یەکێکیان ناجێگیرە

KDC
بە تەقەی راستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەر لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بریندار کران. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە 31ی ئۆگەستی 2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و، بەو هۆیەوە دوو کۆڵبەر بریندار کراون. ناوی کۆڵبەرەکان بریتین لە......

رۆژئاوای کوردستان بەرەو بە بیابان بوون دەڕوات

KDC
رۆژئاوای كوردستان بە هۆی وشکەساڵی و کەمکردنەوە و بڕینی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات لە لایەن تورکیاوە، بەرەو بە بیابان بوون دەڕوات. بە گوتەی شارەزایان، وشکەساڵی و كەمكردنەوە و بڕینی ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فوڕات لە لایەن تورکیاوە، رۆژئاوای کووردستان لە ماوەی داهاتوودا بۆ جۆرێك لە بیابان بوون دەڕوات، لە......

هێرشێکی تاڵیبان بۆ سەر پەنجشیر تێکدەشکێت

KDC
بزووەتنەوەی تاڵیبان، لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چەکدارانی بەرەی بەرگریی نیشتمانی، شکستی هێنا و کوژراو و بریندار و دیلیشی کەوتنە دەست پەنجشیر. سکای نیوز، بڵاویکردووەتەوە کە شەوی رابردوو، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان، هێرشیان کردووەتە سەر پەنجشیر، کە لە ژێر فەرماندەیی ئەحمەد مەسعوود، کوڕی سەرکردەی تیرۆرکراوی ئەفغانی، ئەحمەد شا مەسعوودە، بەڵام هێرشەکەی تاڵیبان......

عەفرین: لە ماوەی یەک مانگدا دەیان هاووڵاتی دەڕفێندرێن

KDC
لە لایەن سەبازانی تورکیا و چەکدارەکانی دیکەی سەر بەو وڵاتە، تەنیا لە مانگی ئاب دەیان هاووڵاتی عەفرین رفێندراون، کە ئافرەتیشیان تێدابووە. بە گوێرەی زانیارییانەکان سەربازەکانی تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، لە عەفریندا هەموو جۆرە کردەوەیەکی دژ بە مافەکانى مرۆڤ ئەنجام دەدەن و، تەنیا لە مانگی ئابیدا 196 کەسیان رفاندوون،......

چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد نادیارە

KDC
دوای زیاتر لە 35 رۆژ لە دەستگیرکردنی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی دیار نییە. بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە 35 رۆژ لە دەستگیرکردنی چیا ئاقابەیگ پووری، خەڵکی گوندی رەحیم خانی سەر بە شاری بۆکان، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی دیار نییە.......

ڕێکخراوی تەندوستی جیهان جۆرێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

KDC
ڕۆژی سێشەممە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە چاودێری ڤێرژنێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات بە ناوی “مۆ” کە یەکەم جار لە مانگی کانوونی دووەم لە کۆڵۆمبیا دۆزراوەتەوە ئەم شێوەگۆراوە تائێستا لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیایە ،بەڵام لە پۆلێنی هەفتانەیی خۆی ناوی زانستی بە شێوەی B 1.621 بۆدانراوە لە کاتێکدا زۆرینەی......

ڤایرۆسێکی نوێ هەڕەشە لە هیندستان دەکات

KDC
جۆرە ڤایرۆسێکی دیکە لە هیندستان بڵاوبووەتەوە و، دەیان کەس بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، ڤایرۆسەکە لە مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. ئومید موهان پراساد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی ویلایەتی پرادیشی هیندستان، رایگەیاند، کە جۆرە ڤایرۆسێکی نوێ لە ناوچەکەیان بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە 70 کەس لە نێویاندا 12 منداڵ هەن، گیانییان لە دەستداوە، کە......
KDC

FREE
VIEW