KDC

Author : KDC

ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە پشتگیری كاندیدی كورد لە میونیخ دەكات

KDC
شاندی ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە، سەردانی شاری میونیخی ئەڵمانیای كرد و، لەگەڵ ژمارەیەك چالاكوانی كوردنشین كۆبووەوە و پشتگیری خۆیشی بۆ کاندیدی کورد لە میونخ دەربڕی. ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە، كە پێكهاتبوون لە هەر یەكە لە گەژال دەروێش بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكان و هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندنی گشتی ناوەند،......

شوێنەوارەکانی عێراق هەزانفرۆش دەکرێن

KDC
ئەو شوێنەوارانەی لە رووخانی رژێمی بەعس، یا شەڕی داعش تاڵانکراون و بە قاچاغ براونەتە دەرەوە، ئێستا بەشێکیان لە وڵاتی بەریتانیان و لە رێگەی ماڵپەڕێکەوە، بە نرخێکی زۆر هەرزانتر بەراورد بە بەهاکەی، دەفرۆشرێن. ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ماڵپەڕی لایڤ ئۆکشنێر، کە تایبەتە بە زیادکردنی ئاشکرای ئۆنلاین، چەندین پارچە شوێنەواری بەهاداری عێراقی......

بزووتنەوەی تاڵیبان: ئافرەتان بە مەرج دەتوانن بەردەوام بن لە كارەكانیان

KDC
گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێ، سەرجەم ئەو ئافرەتانەی فەرمانبەرن، بە مەرجی پابەندبوون بە بنەما ئایینییەکانی ئیسلام دەتوانن لە كارەكانیان بەردەوام بن. زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ مێدیاکان، داوای لەو کەسانە کرد، کە لە فڕۆکەخانەی کابوڵن، بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان و فڕۆکەخانەکە جێبهێڵن، ئەو دیمەنەی لە فڕۆکەخانەکەش دەبیندرێت، بە......

بەریتانیا لەسەر کردنەوەی کەمپێکی پەنابەران لە تورکیا روونکردنەوە دەدا

KDC
رۆژنامەی تایمز بڵاوکردووەتەوە، کە بەهۆی کاردانەوەکانی تورکیاوە، بەریتانیا وازی لە پلانی درووستکردنی ناوەندە هەرێمییەکان هێنا بۆ ئەو ئەفغانستانییانەی، کە لە دەست تاڵیبان هەڵدێن، وەزیری بەرگری بەریتانیاش رەتی وەها پلانێکی دەکاتەوە، کە لە بنەڕەتدا بوونی هەبووبێت. وەزیری بەرگری بەریتانیا بێن والاس، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ئەو هەواڵەی رەت کردووەتەوە،......

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ

KDC
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی زانستی و نەتەوەیی و جەماوەریی كوردانی كازاخستان پڕۆفیسۆر (نادر نادرۆڤ)ـم بیست. نادر نادرۆڤ زانای ناوداری كورد و خاوەنی دەیان كتێب و و سەدان توێژینەوەی زانستی بوو و ڕۆڵێكی كاریگەرشی لە یەكخستن و سەرپەرشتیی كاروباری كوردانی كازاخستان و وڵاتانی......

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ دەکات

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ دەکات بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی، پڕۆفیسۆر و زانای كوردی كازاخستان پ. د. (نادر كه‌ریم نادرۆڤ)مان پێگەیشت. وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و سەرجەم هاوڕێ و هەڤاڵانی پڕۆفیسۆر......

ئیتڵاعات هاووڵاتییەکی کوردی پیرانشار دەستگیر دەکات

KDC
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزێکیئیتڵاعاتی ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی دادگا دەستگیر دەکرێت. بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیکوردستان، دوێنێ دوو شەممە، رێککەوتی ٢٣ی٨ی٢٠٢١، هێزێکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، لەپیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەیدەر خزریدەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریانگواستووەتەوە. حەیدەر خزری خەڵکی گوندی نمنجە و دانیشتوویپیرانشار بووە، جێگەی باسە بەبێ پیشاندانی هیچبەڵگەی دادگا وێڕای دەستگیرکردنیشی، لە لاین هێزەکەی ئیتڵاعاتەوە ‌بێڕێزی زۆری پێکراوە و، تا ئێستاش کەسوکارەکەی نازانن لەسەر چی دەستگیرکراوە....

ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی مەترسی جگەر

KDC
توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى ده‌ریخستووه‌، ژماره‌یه‌ك خۆراكمه‌ترسی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر جگه‌رى مرۆڤ درووستده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرینگترین پێكهاته‌ى ناوەوەیمرۆڤ. ماڵپه‌ڕى (doctorpiter.ru)، پاڵپشت به‌ ئه‌نجامىتوێژینه‌وه‌یه‌ك، بڵاویكرده‌وه‌، پسپۆڕان ئامۆژگارى مرۆڤده‌كه‌ن، هه‌ر خواردنێك (شه‌كر)ى تێدا بێت، مه‌ترسیراسته‌وخۆ بۆ سه‌ر جگه‌ر درووست ده‌كات، وه‌كخواردنه‌وه‌ گازییه‌كان، كه‌ رێژه‌یه‌كى زۆرى پێكهاته‌ىكیمیایی تێدایه‌، جیا له‌وه‌ش ئه‌و پسپۆڕانه‌ ئاماژه‌ بۆمەترسی به‌كار هێنانى بۆن- عه‌تریش ده‌كه‌ن، راسته‌وخۆکاریگەری بۆ سەر جگه‌ری مرۆڤ درووست ده‌كات. پسپۆڕان هۆشداری دەدەن، له‌ پێناو پاراستنیته‌ندرووستی جگه‌ر، به‌رده‌وام میوه‌ نه‌خۆن، چونكه‌ رێژه‌یه‌كى زۆر شه‌كری تێدایه‌، وێڕاى ئه‌وه‌ى جگه‌ر به ‌ده‌ستى خوێیش ده‌ناڵێنێ، هاوکات خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كانیش‌ راسته‌وخۆ زیان بە جگه‌ر دەگەیه‌نن. ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ راشیگه‌یاند، زیاد به‌كار هێنانى بسكویت،راسته‌وخۆ كاریگه‌رى خراپ بۆ سه‌ر جگه‌ر درووستده‌كات، كه‌ پڕه‌ له‌ مادده‌ى كاربۆهیدرات، هه‌روه‌هائاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، پێویسته‌ مرۆڤ گۆشتى مریشكو كه‌ڵه‌شێر...

چەند لیوایەکی یەکەی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

KDC
چوار لیوای یەکەی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتیپێشمەرگە و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تیش دەڵێ، بە رێژەی80٪ كاره‌كان ته‌واو كراون و، بە نووسراوی فەرمییچوار لیوا‌كه‌ خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. لیوا روکن کارزان مەولود، بەڕێوەبەری پلاندانان ورێکخستنی میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند،ئێستا خەریکن رێکخستنەوە بۆ میلاکی هێزەکانیپێشمەرگە دەکەن و، تا ئێستا رێکخستنەوە بۆ 14 لیواکراوە، هەروەها چوار لیوای دیکەی یەکەکانی 70 و 80،بە نووسراوی فەرمیی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگەو فەرمانەکەیان هاتووە، هەروەها سەرقاڵیرێکخستنەوەی هەیکەل و میلاکەکانیانن، چونکەپەیکەربەندی، هەیکەلی لیواکان لەگەڵ وەزارەتیپێشمەرگە جیاوازە....

کۆشکی سپی: ڕاپۆرتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ ڕۆژی سێشەممە ئامادەبێت

KDC
سۆران حەسەن … ئاژانسەکانی هەواڵ بلاویانکردەوە کە ڕاپۆرتی داواکراو لەلایەن جۆن بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە هۆکار و پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ ئەمڕۆ سێشەممە دەگاتە کۆشکی سپی .هەرلەم بارەوە جەین پساکی وتەبێژی کۆشکی سپی دوێنێ دووشەممە لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانی وتی « ئەمە لە ڕاستیدا سبەینێ تەواو دەبێت و لە......
KDC

FREE
VIEW