KDC

Author : KDC

پۆڵەندا سنووری لەگەڵ بیلاڕووس دیواربەند دەکات

KDC
بۆ رێگریکردن لە تێپەڕبوونی کۆچبەران بە خاکەکەیدا، پۆڵەندا درووستکردنی دیواری لەسەر سنووری خۆی و بیلاڕووس راگەیاند، بەو پێیەی ترسی لە بەزاندنی کۆچبەران بە رێگەی ئەو وڵاتەوە هەیە. پۆڵەندا لە ئێستادا پەرژینێک بە بەرزی 2.5 مەتر لە نێوان سنووری خۆی و رۆژهەڵاتی بیلاڕووس درووست دەکات، ئەمەش بەهۆی زۆری ئەو کۆچبەرانەی، کە......

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

KDC
بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەری، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان، بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە. بە گوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ، كە تایبەتەبە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆسێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت، بۆ 68 دۆلارو 95 سەنت بەرز بووەوە. هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، بۆ65 دۆلار 95 سەنت بەرز بووەوە...

هەزاران هاووڵاتی ئەفغانی لە فڕۆکەخانەی کابووڵەوە دەگواسرێنەوە

KDC
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێ، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، نزیکەی 16,000 کەس لە فڕۆکەخانەی کابووڵەوە گواسراونەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەمەریکا هەوڵدەدات تاوەکو 31 ی ئەم مانگە، ئەرکەکانی گواستنەوەی هاووڵاتیان تەواو بکات. جەنەڕاڵ هانک تەیلەر، بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 61 فڕۆکەی سەربازی و ئابووری و مەدەنی، لەگەڵ......

کازمی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لایەنە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە

KDC
بڕیاره‌ له‌ دوو رۆژی دابێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بانگهێشی لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكا و، دوایین بڕیار له‌ باره‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانەوە بده‌ن. بە پێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، له‌سه‌ر بانگهێشتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق،  به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان کۆبوونەوەیەک له‌ به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت و، تێیدا بانگهێشتی ئه‌و لایه‌نانه‌ش......

تەندرووستى جیهانى هۆشدارى دەرکەوتنى نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا دەدا

KDC
بەڕێوەبەرى گشتى رێکخراوى تەندرووستى جیهانى، داواى دواخستنى پێدانى ژەمى سێیەمى ڤاکسین دەکا و، هۆشداریش لە دەرکەوتنى نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا دەدا.   ئەمڕۆ تیدروس ئەدهانۆم، بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند، نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا دەردەکەوێت، ئەگەر رێژەى پێدانى ڤاکسین لەسەر ئاستى جیهان بەرز نەکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ژەمە ڤاکسینانەى کە باس لەوەدەکرێ وەک ژەمى......

كۆچبەرەكانی لیتوانیا دەگەڕێندرێنەوە

KDC
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، گەیشتنی شاندێكی دیپلۆماسی كونسوڵگەری بۆ لیتوانیا رادەگەیەنێت، بە مەبەستی كۆمەك و هاوكاریکردنی گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرە عێراقییانەی لە وڵاتەكەدا گیرییان خواردووە. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە شاندێكی ديپلۆماسی كونسوڵگەری گەیشتە لیتوانیا، تا پشتیوانی و كۆمەك پێشكەش بكات بۆ گیڕانەوەی ئەو......

لەسەر ئەم کارەی، فەیسبووک گەنجێكی عێراقی خەڵات دەکات

KDC
گەنجێکی عیراقی لە دەستکەوتێکیدا، ژمارەیەکی گەورەبە ناوی خۆیەوە بۆ مێژوو تۆمار دەکات و، چەند کەلێن وهەڵەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرا دەکات،بەو هۆیەوە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیا گەورەیە،خەڵاتێکی مادی بۆ ئەو کوڕە عیراقییە دەنێرن. بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، ئەوگەنجە عێراقییە، تەمەنی لە 22 ساڵ تێپەڕ نەبووە ویەکێکە لە پرۆگرامسازە بە تواناکانی بواری تەکنەلۆژیا،بە هۆی زیرەکی و لێهاتووییەکەیەوە توانیویەتیکەلێنەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بدۆزێتەوە. ئەو گەنجە عێراقییە ناوی موئمل ئەحمەد شەکیرەو خەڵکیپارێزگای واستە، ناوبراو بە هۆی دۆزینەوەی کەلێنەکانیفەیسبووکەوە، چوار هەزار دۆلاری ئەمەریکی وەکخەڵات وەرگرتووە، کە لە لایەن نوێنەری کۆمپانیایفەیسبووکەوە بڕە پارەکەی پێگەیشتووە. لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ سکای نیوز، موئملرایگەیاندووە، کە یەکەمجار نییە کەلێن و هەڵەتەکنەلۆژییەکانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەدۆزێتەوە، لە ماوەی رابردووشدا چەندینجار کەلێنەکانی فەیسبووک،ئینستاگرام و تێلیگرامی دۆزیووەتەوە و، لە رێگەیئیمەیلەوە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیایانەیئاگادارکردووەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، گەنجە عێراقییەکە، باسی لەوەکردووە، کە کەلێن و هەڵەی لەسەر ماڵپەری ئاژانسیناسا و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و پەنتاگۆندۆزیوەتەوە، بەو هۆیەوە هەموو جارەکان سوپاسنامە وبڕوانامەی رێزلێنانی لە لایەن ئەو ماڵپەڕانەوە بۆهاتووەتەوە. ناوبراو تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، کە لە ساڵی2018ەوە تا 7ی ئابی ئەمساڵ، 7 کەلێن و هەڵەی تۆڕیکۆمەڵایەتی فەیسبووکی دۆزیوەتەوە، بەو هۆیەوە ناوی لەلیستی ئەو کەسانەدا ریزبەندیکراوە، کە شەرەفیئەوەیان پێبەخشراوە رێزلێنانیان بۆ بکرێت....

ئێران سزای سێدارە بەسەر پێکهاتە جیاوازەکان دەسەپێنێ، زیاتر لە نیوەیان کوردن

KDC
بەپێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی مافیمرۆڤ لە ئێران، دەڵێ نیوە زیاتری ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بە هۆکاری سیاسی لە سێدارە دراون، کوردن و،پارێزگای سنە زۆرترین رێژەی لە سێدارەدانی تۆمارکردووە. راپۆرتێکی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانی خۆیلە زۆربوونی ئاماری سێدارەدانی پێکهاتە نەتەوەییەکانی ئێران دەربڕیوە و، بەپێی راپۆرتەکەش بێت، لە نێوانساڵەکانی 2010 بۆ 2020ی زاینی ١٢٩ کەس لەئێران، بە هۆکاری سیاسی لە سێدارەدراون، کە لە سەدا٥٣ی کورد و لە سەدا ٢٥ی بەلووچ و، سەدا ١٣یعەرەب بوون. جاوید رەحمان، رێپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان،لە درێژەی راپۆرتەکەیدا، ئاماژە بە کوشتنی کۆڵبەرانیکورد و بەلووچ دەکا، کە لە ٤ مانگی سه‌ره‌تای ئەمساڵدا،نزیکەی ٢٤ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانیئێرانەوە گیانیان لە دەستداوە و، ژمارەیەکی زۆریشبریندارکراون. هەروەها لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، کە زیاتر لە ١٠٠چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کورد دەستگیر کراون، کەسزای بەندکردن بەسەر نزیکەی ٣٤ کەسیانسەپێندراوە، هاوکات بەشێکی زۆریان بە ٢٦ ساڵزیندان حکووم دراون...

سەرۆکی ئەمەریکا و گرووپی جی٧ کۆدەبنەوە لەسەر پرسی ئەفغانستان کۆدەبنەوە 

KDC
بڕیارە رۆژی سێشەممە ٢٤ی ئاب، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی گرووپى G7 بە شێوەی ئۆنلاین کۆببێتەوە و تاوتوێی پرسی ئەفغانستان بکەن.  بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، سەرکردەی وڵاتانی گرووپىG7، رۆژی ٢٤ی ئاب کۆدەبنەوە و تاوتوێی سیاسەتی ئەفغانستان و، ھەماھەنگی و بابەتی گواستنەوە لە کابووڵی پایتەخت دەکەن.  ساکی،......

دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دیاری دەکرێت

KDC
جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكوومەت پێداویستییەكانی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن دابین دەكات، بۆ ئەوەی لە 14/ 9/ 2021 خوێندن لە قوتابخانەكان دەست پێبكات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە كرایە بڕیار.  ئەمڕۆ شەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای كرد، كە تایبەت......
KDC

FREE
VIEW