KDC

Author : KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی یادی٢٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەك ئاڕاستەی ئەو حیزبە دەکات و دەڵێ، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە حیزبەکەتان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین. دەقی بەیاننامەکە:  رێز و سڵاو  بە بۆنەی ٢٨مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەتان، جوانترین پیرۆزبایی پێشکەشی حیزب و سەرجەم ئەندامان......

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و کەناڵی کوردستان٢٤ لەسەر کاری هاوبەش بۆ پرسە نەتەوەییەکان کار دەکەن

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، سەردانی کەناڵی ئاسمانی کوردستان٢٤یان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەری کەناڵەکەوە پێشوازی کران، باس لە کاری میدیایی و هەماهەنگی بەردەوام و پشتیوانی کەناڵەکە بۆ ناوەندەکە کرا.  ئەمڕۆ ناوەندی ڕوەندی کورد لە دەرەوە، کە پێکهاتبوون لە هەورامان عەلی تۆفیق بەرپرسی راگەیاندن و گەژاڵ دەروێش بەرپرسی پەیوەندییەکان، سەردانی......

هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا درووست دەکرێت

KDC
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق، ئەنجامی کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوویان لەگەڵ هێزەکانی پیشمەرگە ئاشکرا دەکا، کە تایبەت بووە بە چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و، درووستکردنی هێزی ئەمنی هاوبەش لەو ناوچانەدا. لیوا حسێن خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، رایگەیاندووە، ئامانج لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی......

ئێران سزا بەسەر هونەرمەند خالید کەریم دەسەپنێت

KDC
هونەرمەندێکی خەڵکی سەقز لە لایەن دەزگای دادوەریکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەرداسەپێندرا. بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خالید کەریم نیا، ناسراوبە خالید نارین هونەرمەندی خەڵکی سەقز، لە لایەن لقییەکەمی دادگای ئەو شارە و بە سەرۆکایەتی دادوەرجەواد مستەفایی سزای ٧ مانگ بەندکرانی بە سەرداسەپێندراوە،سزاکەش بە تۆمەتی چالاکی دژی حکوومەت لە ڕێگایتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە و،٢٠ ڕۆژ مۆڵەتی هەیە، تا لە دادگای پێداچوونەوەیپارێزگای سنە تانە لە بڕیارەکە بدا. خالید نارین، هونەرمەندی خەڵکی سەقز، سەرەتایبەهاری ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپادەستبەسەرکرا و، پاشان بە بارمتە ئازاد کرابوو، ناوبراولە کاتی دەستبەسەر کرانیدا ئەشکەنجە دراوە...

ئێران دوو کۆڵبەری کورد بریندار دەکات

KDC
لە کوێستانەکانی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکەش لە کاتی هەڵهاتنیدا، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە چیا، بریندار بووە. بەپێی هەواڵی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ هەینی، هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران، لە سنووری بێتووشی سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر......

دیاسپۆرا وەك کۆمەڵگای ڤێرتوێڵ لە ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان (Virtual Diaspora)

KDC
ھێمن خۆشناو … کۆمەڵگای کوردی هاوشێوەی نەتەوەکانی تربەهۆی ناسەقامگیری باری سیاسی وئابوری بۆتە کۆمەڵگای دووانە یەکیان لەووڵاتی ڕەسەنە بە ئەکتوێڵ ناسراوە ئەوی تریان لەدەرەوی سنوور بەڤێرتوێڵ، بەهەمان شێوە وەك یەك کاریگەریان هەیە لەسەر هەرجوڵانەوەیەك، بەتایبەت ئەوکێشانەی سیفەتی پەڕینەوەی سنووریان هەیە، بەهۆی ئەوەی جیهانی ئەوڕۆ کێشەکانی زیاتر ئەوانەن کەوا سنوور بەزێنن......

سەرۆک نێچیرەوان و ئاڕاستە جیاوازەکان

KDC
فارس نەورۆڵی … ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم پرۆژەی جیاوازی ئاراستە جیاوازەکانە، هەر لایەک دەیەوێ پرۆژەی خۆی بچەسپێنێ، ئەم پرۆژانە پێکهاتوون لە بلۆک بەندی جیهانی و هەرێمایەتی. عێراق و هەرێمی کوردستان مەیدانێکی هەستیاری شەڕی ئاراستە جیاوازەکانە بۆ چەسپاندنی پرۆژەکانیان، واتە گۆڕانکاری لە عێراق و ناوچەکەدا حەتمییە. پێویستە لە نێو ئەم ئاڕاستانەدا......

چەند رێگەیەک بۆ گەشەیەکی تەندرووستی منداڵەکەت

KDC
١. خۆراکی تەندرووست: زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی کە وزە بەخشن و بڕ ڤیتامین و کانزاکانن و، دەبنە هۆی زیادبوونی رێژەی هۆڕمۆنی گەشە، وەک شیر و شیرەمەنی، گۆشت، ماسی سەلەموون، سەوزەی گلادار، میوە، پاقلەمەنییەکان، شاتوو و شیلک. ٢.وەرزش: گرینگە منداڵ بجووڵێت و وەرزش بکا، نەک کاتەکانی بە دیار موبایل و تەلەفزیۆنەوە بێت،......

بەندکراوێکی سیاسیی کورد پێچەوانەی شەرع و یاسا سزای سێدارەی بەسەردا دەسەپێت

KDC
سزای سێدارەی بەندکراوێکی سیاسیی کورد نێردراوەتەدادگای جێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران و مەترسییجێبەجێکردنی سزاکەی لەسەرە، ئەوەش لە کاتێکدایە، براکەی دەڵێ، سزاکە پێچەوانەی شەرع و یاسای وڵاتەکەیە.  دادگای سنە، پێداچوونەوەی بە پەڕاوی حەیدەر قوربانیڕەتکردووەتەوە و، سزای سێدارەی ناوبراوی بۆ ناوەندیجێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران ناردووە، حەسەن قوربانی برایشی دەڵێ، مەترسی لەسێدارەدانی براکەی هەیە، کە پێچەوانەی شەرع و یاسای وڵاتەکەشە. حەسەن قوربانی برای حەیدەر قوربانی رایگەیاندووە،ئەوان بە پێی ماددەی ٤٧٧ داوایان لە دیوانی بەرزیئێران کردووە، کە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەرحەیدەر قوربانی، پێچەوانەی شەرع و یاسایە، بەڵام دادگا پەڕاوەکەیان بە مەبەستی پێداچوونەوەگەڕاندبووەتەوە دادگای شاری سنە. حەسەن قوربانی ئاماژەی بەوەشداوە، کە وەک برایناوبراو، سەردانی دادگای سنەی کردووە و، ئەوانیشگوتوویانە داواکاری ئەوانیان ڕەتکردووەتەوە و، سزای لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانییان بۆ ناوەندیجێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران ناردووە. جێگای باسە وەک براکەی باسیکردووە، ڕۆژیچوارشەممەی رابردوو، سەردانی ناوەندی جێبەجێکردنیسزاکانی کامیارانی کردووە و، ئەوانیش پشتڕاستیانکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کە بە زوویی سزاکەی بۆگرتووخانەی ناوەندی سنە دەنێرن و سزای سێدارەیلەوێ جێبەجێ دەکرێت...

ئۆپەراسیۆنی دەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە كابوڵ دەست پێدەکات

KDC
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، دەڵێ،ئۆپەراسیۆنی دەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەیوڵاتەكەی لە كابوڵ دەستی پێكردووە و، جەختیش دەکاتەوە، کە سەربازەكانیان وەڵامی هەر هێرشێكدەدەنەوە ئەگەر بكرێتە سەریان. جۆن كێربی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،سێ بەتالیۆنی سوپای وڵاتەكەی بەڕێكەوتوون بۆدەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە کابوڵ، لە سەرەتای هەفتەی دابێ دەست بەئۆپەراسیۆنەكە دەكەن، کە نزیكەی سێ هەزار سەرباز دەبن و رێوشوێنی پێویستی ئەمنی لە كابوڵ دەگرنە بەر،جەختی لەوەش كردەوە، کە یەكە سەربازییەكان بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی دەربازكردن نێردراون و،مافی بەرگری لە خۆكردنیان لە بەرانبەر هەر هێرشێكداهەیە و، وەڵامی هەر جۆرە پەلامارێك دەدەنەوە. كێربی باسی لەوەشكرد، ماوەی ٢٠ ساڵ ئەمەریكاهەموو پشتیوانییەكی حكوومەت و هێزە ئەمنییەكانیئەفغانستانی كردووە، ئیدی پێویستە حكوومەتی وڵاتەكەرژدی لە بەرەنگاربوونەوەی تاڵیباندا نیشان بدەن...
KDC

FREE
VIEW