KDC

Author : KDC

تەقینەوەیەک دیمەشق دەهەژێنێت

KDC
به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریای هه‌ژاند و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌. ئاژانسی هەواڵی سانای سه‌ر به‌ حكوومه‌تی سووریا بڵاویكرده‌وه، کە ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، له‌ ناوچه‌ی مه‌ساكن ئه‌لحه‌ره‌سی رۆژئاوای دیمه‌شق بووه‌، تێیدا پاسێكی سه‌ربازی  سووپا كراوه‌ته‌ ئامانج. ئەو ئاژانسەی حکوومەتی سوریا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، تا ئێستا......

هێزەکانی ئێران هاووڵاتییەک بریندار دەکەن

KDC
درەنگانی شەوی رابردوو هاووڵاتییەكی سنووری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی شارۆچكەی قەڵادزێ. بەپێی زانیارییە تایبەتەكان هاووڵاتییە سەردەشتییەکە لە لایەن هێزە ئاسایشییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و، لە سەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان دەستڕێژی گولەی لێكراوە، کە بەهۆیەوە بریندار بووە. ئەو هاووڵاتییە سەردەشتییە لە لایەن كۆمەڵێ كەسەوە هاوكاری كراوە و......

زانایانی بەریتانیا ترسیان هەیە شەڕی دژ بە کۆڤید-19 بۆ هەمیشە بەردەوام بێت

KDC
زانایانی راوێژکاری حکوومەتی بەریتانیا، ئەوەیان خستەڕوو، کە رەنگە شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەمیشە بەردەوام بێت و، دەشڵێن لەم کاتەدا کۆتاییهێنان بە ڤایرۆسەکە نایەتەدی و هۆشداریشیان داوە، بەردەوام ڤایرۆسەکە لە گۆڕاندایە. زانایان هیوا دەخوازن کە گۆڕانی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەک گەشە بکات، کە ببێتە هۆکاری کەوتنەوەی نەخۆشی کەمتر مەترسیدار، بەڵام هۆشداریشیان......

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٢٤ )

KDC
١. پشکنین: ( ١٦٥٦٩ پشکنینی نوێ)• ( ٥٠٤٢) هەولێر• ( ٢٩١٣) سلێمانی• ( ٧٩٥١) دهۆك• ( ٨٥) هەڵەبجە• ( ٥٧٨) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ٣١٤٩ تووشبووی نوێ)• ( ٨٤٨) هەولێر• ( ٨١٣) سلێمانی• ( ١٤٠٥) دهۆك• ( ٣٦) هەڵەبجە• ( ٤٧) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٧٩٧......

شەنگال خەمێکی لەیادنەکراو

KDC
حەوت ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژی 3ی ئابی ساڵی 2014 چەكدارانی رێكخراوی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ( داعش ) قەزای شنگال و دەوروبەریان داگیركردو لە ئاكامدا خەڵكی سڤیلی ئەو ناوچەیە دووچاری ئاوارەبوون و ماڵوێرانی و كوشتنی بە كۆمەڵ و ڕفاندن و جینۆساید بوونەوە. بەشێك......

ئیتڵاعات دوو کوردی دیکە دەستگیر دەکات

KDC
لە درێژەی دەستبەسەرکردنەکانی کوردانی رۆژهەڵات،دوێنێ دوو هاووڵاتی دیکەی شارەکانی مەهاباد و شنۆلە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستگیرکران. بەپێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیکوردستان، دوێنێ دووشەممە ٢ی٨ی٢٠٢١، هێزەسەرکوتکەرەکانی ئیتڵاعاتی سوپا، لە شارەکانیمەهاباد و شنۆ، دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی دیارسولەیمان ‌‌پوور، خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی شاریمەهاباد و، عوبەید ئەنوەری خەڵکی شنۆدەستگیرکردوون و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوون. جێگەی باسە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە و، روونیشنەبووەتەوە کە ناوبراون چ تۆمەتگەلێکیان لەلایەنهێزەکانی ئیتڵاعاتەوە خراوەتە پاڵ....

کۆچبەرانی کورد لە لیتوانیاوە دەیانەوێ بەرەو ئەم وڵاتە بڕۆن

KDC
 دەزگای کۆچی سویدی پێشبینی چوونی شەپۆلێکی نوێی پەنابەران بۆ ئەورووپا و وڵاتەکەی دەكات، کە لە رێی سنووری بیلاڕووس و لیتوانیاوە دەبێت، بە پێی زانیارییەکانیش بەشێک لەو کۆچبەرانە کوردن. بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێف پیش، تەنیا لە مانگی حەوتدا زیاتر لە هەزار کەس لە بیلاڕووس پەڕیونەتەوە بۆ لیتوانیا و، وەک......

پەیامی ناوەندی رەوەندی کوردی لە دەرەوە، بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر شنگال

KDC
بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دڕندەترین هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی، كە بەوهۆیەوە هەزاران ئێزدی کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن و ئاوارە كران، جارێکی دیکە خەمباری خۆمان بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان بەرانبەر وەها کارەساتێ دەردەبڕین.لەم یادە خەمناكەدا، داواکارین تاوانبارانی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بدرێنە دادگا و سزای بە هەقی خۆیان وەربگرن،......

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی حەفت ساڵەی جینۆسایدی شنگال

KDC
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان شنگال برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلی كوردستان و، ئەوەی تیرۆریستانی داعش حەفت ساڵ بەر لە ئێستا لە دژی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان ئەنجامیان دا ئازارێكە هەرگیز لە یادی كوردستانیان ناچێت. ئێمە باش دەزانین لە كاتی پەلاماردانی تیرۆریستان بۆ سەر كوردستان، ئێزیدییەكان بە هۆی كوردبوون و......

به‌ریتانیا هه‌ڕەشه‌ له‌ ئێران ده‌كات

KDC
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ ئێران باجی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی‌ ئیسرائیلی‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ وڵاتی‌ عوممان بدات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا وتی‌: “پێویسته‌ ئێران باجی‌ كاره‌كانی‌ بدات… زۆر دیاره‌ كه‌ هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی‌ ئیسرائیلی‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ وڵاتی‌ عوممان قبوڵكراو نییه‌”. وتیشی‌: “زۆر گرنگه‌ ئێران و هه‌موو وڵاتانی‌ تر رێز......
KDC

FREE
VIEW