KDC

Author : KDC

ساڵيادى داگيركردنى كوه‌يت له‌لايه‌ن رژێمی پێشووی عێراق

KDC
ئەمڕۆ 2ى ئاب، 30 ساڵ بەسەر داگیركردنی كوه‌يت لەلایەن حكوومەتی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت. لە 2ی ئابی ساڵی 1990 سەددام حوسێن، سەرۆك كۆماری رژێمی پێشووی عێراق فەرمانی هێرشكردنە سەر كوه‌يتی دەركرد و داگیری كرد. سوپاى عێراق ماوەی حەوت مانگ لە كوه‌يت مایەوە.داگيركردنى وڵاتى كوه‌يت و ئەو پەلهاوێژييه‌ى رژێمی پێشووی عێراق جەنگێکی......

كچێكی ئێزیدی دوای سێ ساڵ لە  رفێندرانی رزگار دەکرێت

KDC
سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای نەینەوای عێراق رایدەگەیەنێ، کە هێزەكانیان توانیویانە كچێكی ئێزیدی لە دەست تیرۆرستانی داعش رزگار بكەن، كە تەمەنی 21 ساڵە و بەسەلامەتی بیگەڕێننەوە نێو خانەوادەكەی خۆی. سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای نەینەوای عێراق، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەووەتەوە، کە لە لە ئۆپراسیۆنێكدا هێزەکانیان توانیویانە لە نزیك سووریا، بیسان خەلیل ئیسماعیل، كە كچێكی ئێزیدییە......

سوودەکانی سەماکردن

KDC
بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاریMenopauseدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، کە سەماکردنبە شێوەیەکی کارا، رۆڵی لە دابەزاندنی ئاستیکۆلیسترۆڵی ناو خوێن ‌و باشکردنی توانا و پێکهاتەیجەستە و گۆڕینی تیڕوانینی کەسەکە بۆ خودی خۆیهەیە. لێکۆڵینەوەکە ئاشکرای کردووە، سێ جار سەماکردن لە هەفتەیەکدا نەوەک هەر کاریگەری لەسەر دابەزاندنیکۆلیسترۆڵی ناو خوێن ‌و رێککردنی جەستە هەیە، بەڵکوکاریگەریشی لەسەر باشکردنی تێڕوانینی کەسەکە بۆخودی خۆیشى هه‌یه، لەپاڵ ئەوەشدا، سەماکردنکاریگەریی لەسەر باشکردنی هاوسەنگی ‌و دۆخیرۆیشتن ‌و هێز و بەرگەگرتنیش هەیە، هەموو ئەوسوودانەش رۆڵیان لە درووستکردنی کەسایەتییەکیسەربەخۆ و ژیانێکی کوالێتی بەرز بەتایبەت بۆئافرەتانیش هەیە. خانمە پزیشکێ بە ناوی ستیڤانی فۆبیۆن گوتوویەتی، کە ئەو لێکۆڵینەوەیە دەریخستووە دەکرێ لە رێگایهەندێ گۆڕانکاری سادەوە، نەوەک هەر جەستەیەکیرێک‌ و ساغڵەم بە دەستبهێندرێ، بەڵکو وادەکاتتێڕوانینی ئافرەت لە دوای تەمەنی نائومێدی بۆ خودیخۆی باشتربێ ‌و بەشێوەیەکی ئەرێنیانەتر لە خۆیبڕوانێت....

26 لایه‌ن‌ و هاوپه‌یمانى له‌ هه‌ڵبژاردن دەکشێنه‌وه

KDC
‌ تا ئێستا 26 هاوپه‌یمانى ‌و لایه‌نى سیاسى له‌ هه‌ڵبژاردنكشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه‌ و، هیچ لایه‌نێكى كوردیىتێدانییه. بە پێی هەواڵی میدیاکان، له ‌عێراق 26 حیزبى سیاسى ‌و هاوپه‌یمانى له ‌هه‌ڵبژاردن كشانه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، تا ئێستا هیچ لایه‌نێكى سیاسى كوردى له‌ پڕۆسه‌كه‌ نه‌كشاوه‌ته‌وه. كشانه‌وه‌ى حیزب ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان وەک باس کراوەكشانه‌وه‌یه‌كى سیاسییه‌ نه‌ك یاسایی، بەو پێیەی‌ هه‌مووئه‌وانه‌ى پێشتر خۆیان تۆماركردووه،‌ ناوی كاندیده‌كانیانله‌سه‌ر كارتى ده‌نگدان هه‌ر ده‌مێنێت. لە دواى كشانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در و ساڵح موتڵه‌گ ‌وئه‌یاد عه‌لاوى ‌و حیزبى شیوعى عێراقی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان،به‌شێك له ‌لایه‌ن ‌و هاوپه‌یمانێتییه‌كانى دیكەیش كشانه‌وه‌،به‌ڵام كۆمسیۆن به‌رده‌وامه‌ له ‌ئه‌نجامدانى رێکكاره‌كانىهه‌ڵبژاردن له ‌واده‌ى خۆیدا. ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌به‌غدا، كه‌ دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو وتێیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ىخۆیدا كرایه‌وه‌....

سەرچاوەی مرۆیی و فەرھەنگی کار و پیشە

KDC
بەشی پێنجەم لە کتێبی بۆرییە ئاوەکانی حوکمڕانی نووسینی؛ چیمەن ساڵح چاپ و بڵاوکردنەوەی: دەزگای وشە مرۆڤ سەردەمێکی دوور و درێژە بەرەو رەفتاری ئەرێنی ھەنگاو دەنێ. کاتێ لەم سەردەمەدا ناتوانی رووێکی شارستانی نیشان بدەی بێگومان زۆر دەکەویتە دواوە. زانای شوێنەوارناسی ئەمریکی جی. ئێچ. بریستید ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ لێکۆڵینەوەی شارستانییەتی مرۆڤ و......

وەرزی تەکاندنی گوێز لە هەورامان دەست پێ دەکات

KDC
ساڵانە لەم كاتەدا هەورامییەكان بەمەستی تەكاندن و كۆكردنەوەی بەرهەمی دارگوێزەكانیان، بە شێوەی كۆمەڵ و هەرەوەزی و بە سود وەرگرتن لە كەسانی شارەزا و بە ئەزموون، روو لە باخەكانیان دەكەن و دەست دەكەن بە تەكاندنی دارگوێزەكان، بە گوتەی هاووڵاتیانی هەورامان ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرهەمی گوێزیان كەمی كردووە. ساڵانە لەسەرەتاكانی وەرزی......

دادگای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بەسەر بکوژانی فەرماندەیەکی حیزبی دیموکرات دەسەپێنێت

KDC
دادگای تاوانەکانی هەولێر دانیشتنی کۆتایی پەڕاوی تیرۆکردنی فەرماندەیەکی دیموکراتی بەڕێوەبرد وبڕیاری لە سێدارەدان بۆ ۳ لە بکوژانی و بڕیاری ٥ ساڵیش بەندکردن بۆ دوو کەسی دیکە  دەکرد. لە پرێسکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، کەسوکار و پارێزرەزانی دۆسییەی تیرۆرکردنی قادر قادری، رایانگەیاند، کە ئەمڕۆ لقی ٢ی دادگای تاوانەکانیهەولێر، تۆمەتبارانی تێرۆرکردنی شەهید قادر قادری،یەکێ لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبیدێموکراتی کوردستان لە کۆتادانیشتنی دادگا، بڕیاریسزادانیان لەسەر درا و لە دادگاش پشتڕاست کرایەوەکە رژێمی کۆماری ئیسلامی لە پشت بووە. دەستەی پارێزەرانی پەڕاوەکە ئەوەشیان رایانگەیاند، کەبە گشتی سێ کەس دانیان بەوە داناوە لە بەرانبەربەڵێنی وەرگرتنی یەک میلیارد تمەن ئەو کارەیان کردووە،دادگاش لە کۆتا دانیشتنیدا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆئەو سێ کەسە دەرکرد و، دوو کەسی دیکەش کەتۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە تیرۆرکردنی ئەوفەرماندەیەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە ٥ ساڵزیندان و سزای حوکم دراون. جێگەی باسە لە رێککەوتی 7-3-2018 تەرمی قادر قادری، کادیر و یەکێ لە فەرماندەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی......

تورکیا: هێرشی رەگەزپەرستانە بۆ سەر کوردان بەردەوامە

KDC
رۆژ له‌ دوای رۆژ هێرشی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌ توركه‌كان بۆسه‌ر هاووڵاتییه‌ كورده‌كانی شاره‌كانی توركیا و به‌ تایبه‌تی له‌ رۆژئاوای توركیا زیاتر ده‌بن. دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ کۆنیا 7 ئه‌ندامیخانه‌واده‌یه‌كی كورد له ‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌ توركه‌كانه‌وه‌ كۆژران، ئه‌مجاره‌یش له‌ ناوچه‌ی ئه‌لمالی سه‌ر به‌ شاریئانتالیا، گرووپێکی 300 كه‌سی له‌ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌ توركه‌كان هێرشیان کردووەتە سه‌ر کوردە كاركه‌ره‌ وه‌رزییه‌كان. بە پێی زانیارییەکان، له‌و هێرشەشدا ژماره‌یه‌ك ژن ومنداڵ بریندار بوون و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانیش هیچ جۆره‌ رێو‌شوێنێكی ئه‌منییان نه‌گرتووەته‌ به‌ر. به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، موختاری ناوچه‌ی ئه‌لمالیهانی ئه‌و گرووپه‌ 300 كه‌سییه‌ی داوه،‌ كه‌ هێرشی سه‌ركاركه‌ره‌ كورده‌كان بكه‌ن و، پێیان بڵێن، كه‌ ئێوه‌ كوردن وئێره‌ خاكی ئێوه‌ نییه‌ و ئێمه‌ نامانه‌وێت ئێوه‌ لێره‌ ببینن، هەربۆیەشە كاركه‌ره‌ كورده‌كان له‌ ترسی گیانی خۆیانناچار بوون بگه...

دانیمارک: ئافرەتێکی رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

KDC
ئافرەتێکی کوردی دانیشتووی دانیمارک داواکردنی مافی مانەوەی لەو وڵاتە رەت کراوەتەوە و، لە لایەن وەزارەتی کۆچی ئەو وڵاتە ئاگادار کراوەتەوە، کە دیپۆرتی ئێرانی دەکەنەوە. نەسرین مەحموودیان، خەڵكی شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان كە نزیکەی هەشت ساڵە لە وڵاتی دانیمارك نیشتەجێیە و، داوای پەنابەریی لەو وڵاتە كردووە، لە لایەن وەزارەتی كۆچبەرانی......

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان

KDC
جەژنی چلەی هاوین لە خوشک و برا ئێزدییەکانمان پیرۆز دەکەین، بە هیواین هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن، وە ئەم جەژنەیان بە خۆشی و ئارامی بەرنە سەر، وەک ناوەندی رەوەندی کوردی لە دەرەوە، هیواخوازین جارێکی دیکە ئەو کارەساتە جەرگبڕ و دژ بە مرۆڤایەتییەی بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانماندا هات، دووبارە......
KDC

FREE
VIEW