KDC

Author : KDC

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەکوژرێت

KDC
لە ئاكامی هێرشێكی چەكداریدا، فەرماندەیەكی باڵایحەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل كوژرا. سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆدووشەممە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، هێرشیان كردەسەر ئەبوسادق خەشخەشی فەرماندەی لیوای نۆیەمیحەشدی شەعبی و خۆی و پاسەوانێكی  كوژران. روونیشیكردەوە هێرشەكە لە كاتێكدا بووە، كەخەشخەشی لە نێو ئوتۆمبێلەكەیدا بووە و لە ماڵەكەیەوەبەرەو شوێنی كارەكەی لە پارێزگای بابل بەڕێكەوتووە. جێی باسە وێڕای کوژرانی خۆی و پاسەوانێکی،شۆفێری فەرماندەكەی حەشدیش شەعبیش بریندار بووە....

ئوسترالیا: بە مەبەستی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ سوپای بە سیدنیدا بڵاوە پێدەکات

KDC
سوپای ئوسترالیا لە شەقامەکانی سیدنی بڵاودەکرێنەوە، ئەوەش بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی قەدەغەکردنی هاتوچۆی شارەکە. دوای ئەوەی پۆلیسی ویلایەتی نیو ساوس وەیڵز بۆ سەپاندنی رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای یارمەتی لە سوپا کرد، بەرپرسانی ئوسترالیا نزیکەی 300 سەربازی هێزەکانی بەرگری وڵاتەکەی لە سیدنی بڵاودەکەنەوە. بەرپرسانی وڵاتەکە کۆشش دەکەن بۆ رێگریکردن......

ئێران سێ کورد لە سێدارە دەدات

KDC
ئەمڕۆ دووشەممە ئێران سزای سێدارەی بەسەر سێ بەندکراوی کورد، کە رۆژی رابردوو بۆ ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ورمێ گواستبوونەوە، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە جێبەجێ کرا. بە پێی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2/8/2021 سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی، حەمزە رەزایی خەڵکی سەڵماس و، سێپهر عەباس‌......

چەندین رۆژە دارستانەکانی مەریوان ئاگرییان تێبەربوون، کەچی ئێران ئاگری تورکیا دەکوژێنێتەوە

KDC
ماوەی ١٠ رۆژە دارستانەکانی مەریوان لە ناوچەیدەرەوەران ئاگری تێبەربووە و رژێمی ئێران هیچهەوڵێکی بۆ کوژاندنەوەی نەداوە بەڵام بۆ کوژاندنەوەیئاگری دارستانەکانی وڵاتی تورکیا گەورەترین فڕۆکەیئاگرکوژێنەوەی رەوانە کردووە. ئاگرتێبەردان و سووتاندنی دارستان و لێرەوارەکان و،بڕینی درەختەکان و، تێکدانی ژینگەی کوردستان، راستەوخۆ، یا ناڕاستەوخۆ، ساڵانێکە لە لایەن رژێمی ئێرانەوە بەردەوامە و، تەنانەت بۆ چەواشەکاریش بێ هیچهەوڵێکی بۆ کوژاندنەوە و یارمەتی خەڵکی نادا، بەڵام لەکاتی ئاگرتێبەربوون و سووتانی دارستانەکانیناوچەیەکی تورکیا گەورەترین فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەیوەزارەتی بەرگری رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە....

چەند هاووڵاتییەکی دیکەی رۆژهەڵات دەستگیر دەکرێن

KDC
لە درێژەی شەپۆلی دەستگیركردنی سەرەڕۆییانەی ئەمدواییانە رژێمی ئێران، سێ هاووڵاتی دیكەی خەڵكیمەهاباد دەستگیر كران. بە پێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیكوردستان، شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە، سێهاووڵاتی دیكەی خەڵکی مەهاباد بە دەست هێزەکانیئیتڵاعاتی ئەو شارە دەستگیر كراون. وەک ناوەندەکە ئاشکرای کردووە، ئەو سێ هاووڵاتییەبریتین لە سامان دوورباش، ئاكۆ دوورباش کە ئامۆزای یەکدین و كاوە سولەیمان پوور خەڵكی گوندیخوڕخوڕەی سەر بە شاری مەهابادن. جێی باسە کە تا ئێستا هۆکاری دەسگیکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردانە بۆ کەسوکارییان روون نەکراوەتەوە....

بڕێکی زۆری پێکوتەی فایزەر گەیشتە عێراق

KDC
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بڕێكی زۆری ڤاكسینی دژی كۆرۆنا لە جۆری (فایزەر)ی ئەمریكی گەیشتۆتە عێراق و بەسەر پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیشدا دابەش دەكرێت. وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە بڕێكی زۆری ڤاكسینی فایزەر، كە (571 هەزار) ژەمە ڤاكسینە گەیشتە كۆگاكانی عێراق. ڕاشیگەیاندووە، لەڕێگەی بەڕادی......

داهاتووی رۆنالدۆ لەگەڵ یۆفانتۆس

KDC
پاڤێل نێدڤێد، جێگری سەرۆکی یانەی یوڤێنتوس دووپاتیدەکاتەوە کە دەتوانن گرەو لەسەر رۆناڵدۆ بکەن. جێگری سەرۆکی یانە ئیتاڵییەکە گوتی ” بیرۆکەکە هەمان بیرۆکەی جارانە، رۆناڵدۆ یاریزانی ئێمەیە و گرێبەستەکەی ساڵێکی ماوە، زۆر دڵخۆشین بە بوونی ئەو، ئەو یاریزانێکی زۆر بە نرخە و گرەوی لەسەر دەکەین “. قسەکانی نێدڤێد لەکاتێکدایە پێشتر رایگەیاندبوو،......

کۆمەڵەی کوردی موردایك لە کۆڕو کۆبونەوەیەکدا

KDC
لە بەرواری ٣١ / ٧ / ٢٠٢١ دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی کوردی موردایك لە زەیڤن بێرخن شارەوانی موردایك لە شارۆچکەی کلوندرت بەسەرپەرشتی نوسەرو شاعیر لەتیف عومەر کۆبونەویەکی تایبەتی ڕێکخست کە ساڵی جارێك ئەنجامی دەدەن سەبارەت بە پلان و بەرنامەی کۆمەڵەی کوردی موردایك وە خاتوو کونی ڤان ئاگن ئەندامی ڕێکخراوی پەناهەندەیی و......

سەرۆکی حکومەت و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، کۆبوونەوە

KDC
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیكرد لە مارتن هوس، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لەعێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە. سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپای کرد بۆ هەوڵەکانی برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. لەبەرامبەردا مارتن هوس سوپاس و پێزانینی......

ئیتڵاعات کوردێکی دانیشتووی گوندێک دەستگیر دەکات

KDC
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، رایگەیاند، کە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دەڤەری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. بەپێی هەواڵێکی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، بەیانی بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئیتڵاعات بە چەند ئوتۆمبێلێکەوە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئیندرقاشی سەر بە شاری مەهاباد و کوردێکیان بە ناوی هێمن قەرەداغی کوڕی......
KDC

FREE
VIEW