KDC

Author : KDC

وێبینارێکی تایبەت

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەلە 31 . 07 . 2021سمینارێکی تایبەت لەسەر سەرهەڵدان و ڕاپەڕینەکانی باکوری کوردستان بەڕێوە دەچێت.به به شداریڕۆژنامەنووس و نووسەر : مامۆستا فایەق بولەت .لەکاتژمێر 20.00 بەکاتی ئەوروپاکاتژمێر 21:00 بەکاتی ھەولێر...

ھەورامان , بەفەرمی لە لیستی شوێنەوارە کەلەپوریەکانی یۆنسکۆ تۆماردەکرێ

KDC
بە گوتەی بەڕێوەبەری پرۆژەی بەجیهانیکردنی دیمەنە سروشتی و فەرهەنگییەکانی هەورامان، سەەرەنجام ئەم دۆسیەیە لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی شوێنەواری جیهانیی یۆنسکۆ پەسەند کراوە و دیمەن فەرهەنگییەکانی هەورامانی ڕۆژهەڵات لە ئاستی جیهاندا تۆمار کراوە. پوویا تالب‌نیا، لەمبارەوە بە ماڵپەڕی (میهر)ی ئێرانی ڕاگەیاندووە: “تۆماری جیهانیی دیمەنی فەرهەنگیی هەورامان کە خاوەنی کولتوور......

بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

KDC
: 1️⃣ پێویستە شوێنە ئایینیی و بازاڕ و مۆڵ و دوکاندار و شوێنە گەشتیارییەکان و چێشتخانە و کافترا و ھۆتێل و مۆتێلەکان، کارمەندانەکانیان ڤاکسین بەکاربھێنن، یان تێستی 72 کاتژمێری پێ بێت. لێژنەکان بە دواداچوونی بۆدەکەن و ھەر شوێنێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت. 2️⃣ پێویستە ھەموو فەرمانبەرانی حکومەتی......

ئیتاڵیا: زریانێکی بەھێز و تەرزەیەکی زۆری قەبارە گەورە دەبارێ و زیانی زۆری دەکەوێتەوە

KDC
رەشەبا و زریانێکی بەھێز  لە شاری پارمای باکووری ئیتاڵیا، لەگەڵ تەرزەیەکی زۆری قەبارە گەورە باری و، زیانی مادی زۆری بە ئوتۆمبێلەکان گەیاند.  بە پێی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانی  تەرزە و زریانەکە شاری پارما، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە ئوتۆمبێل و درەختەکانی ئەو شارە.  شایانی باسە ئەو زریانە بەهێز و تەرزە زۆرەی باریوە، هیچ زیانێکی گیانی لێ  نەکەوتۆتەوە....

ئەڵمانیا: تەقینەوەی کارگەیەکی  کیمیایی له شاری لێڤەرکوزن روویدا 

KDC
 تەقینەوەیەک لە کۆمەڵگایەکی کیمیایی، شاری لێڤەرکوزنی ئەڵمانیای هەژاند و، بەو هۆیەوە هەورێکی رەشی گەورە بە ئاسمانی شارەکەدا بەرزبووەوە.  ئەمڕۆ سێ شەممە تەقینەوەیەک لە کۆمەڵگەیەکی کیمیایی شاری لێڤەرکوزنی ئەڵمانیا کەوتەوە و، کارپێکەری ناوچەی کیمپارکی لیڤەرکوزن، کە نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە باکووری شاری کۆڵنەوە دوورە، رایگەیاند، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە روون نەبۆتەوە.  لە راگەیەندراوێکدا کە لە تویتەردا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، ئاگرکوژێنەوە و ئوتۆمبێلی دۆزینەوەی پیسبوون بڵاوەیان پێکراوە، هاوکات رۆژنامەی کولنەر شتات ئانتسایگەریش بڵاوی کردۆتەوە، تەقینەوەکە لە ناوچەی بۆیریگی نزیک شوێنی خاشاک فڕێدان و سووتاندن روویداوە. جێی باسە، شاری لیڤەرکوزن شوێنی سەرەکی کارگەی بایەرە و، یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی کیمیایی ئەو وڵاتە. ...

ئەگەر هەوکردنی جومگەکانت هەیە، ئەمانە بخۆ

KDC
پسپۆڕانی سەر بەڕێکخراوی ئەمەریکی بۆخانەنشینان (AARP) دەڵێ: ماسیی ‌و زەیتیزەیتون ‌و توو، ئەو خۆراکانەن ڤیتامین K یان تێدایە،دەتوانن ئازاری فشەڵی ئێسکەکان کە جۆرێکە لە جۆرەکانی هەوکردنی ماسولکە، کەمبکەنەوە. رێکخراوەکە لە پێگەی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕیئینتەرنێت نووسیویەتی، ماسییە چەورەکانی وەکسەلەمون ترشی ئۆمیگا3ی تێدایە، لەبەرئەوە دەتوانێتهەوکردنی ماسولکە کەمبکاتەوە و یارمەتیسووککردنی نیشانەکانی بدات، بۆیە باشترە هەفتانەدووجار بخورێت. زەیتی زەیتون چارەسەرییەکی دیکەیە، بە گوتەیشارەزایان ماددەیەکی تێدایە کە هاوشێوەی دەرمانیدژە هەوکردنی بێ سترۆیدیەکان کاردەکات. لەبابەتەکەی رێکخراوە ئەمەریکییەکدا هاتووە، کەگێلاس‌ و توو ترێی کێوی مادەی ئەنسۆسیانین ‌و دژەهەوکردنیان تێدایە، کە ئازارەکان سووک دەکەن. پسپۆڕان دەڵێن: سیریش دەتوانێت مەترسییەکانیتووشبوون بە فشەڵبوونی ئێسکی کڵۆک کەمبکاتەوە. لەپاڵ ئەوانەشدا، خواردنی سپێناخ ‌و کەلەرم کە بڕێکیزۆر لە ڤیتامین Kیان لەخۆگرتووە، بۆ پاراستنیتەندرووستیی کڕکڕاگە بەسوودە، زانایان بۆچوونیانوایە، کە ئەم ڤیتامینە رێگە لە بەکلسبوونی جومگەکانده‌گرێت...

دادگای تاوانەکانی هەولێر سزا بەسەر بکوژانی فەرماندەیەکی حیزبی دیموکرات دەسەپێنێ

KDC
دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای بەسەر بکوژانی فەرماندەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، سەپاند، ئەوەش دوای ئەوەهات، کە تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. لقی ٢ی دادگای تاوانەکانی هەولێر، تۆمەتبارانی تێرۆرکردنی شەهید قادر قادری، یەکێ لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستان دادگایی کردن و، پارێزەران و کەسوکاری تاوانلێکراو، ئاماژە بە دانپێدانانی تۆمەتباران دەکەن......

رژێمی ئێران کۆڵبەرێک دەکوژن و چەنیدنی دیکەش بریندار دەکەن

KDC
لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران، کۆڵبەرێک کوژراوە و چەندین کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکان دوێنێ دووشەممە، لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە، هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی فەرەیدوون ساڵحی خەڵکی بۆکان کوژراوە و، ١٢ کۆڵبەری......

یونیسێف: زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی لوبنان هەڕەشەی تینوەیەتی لەسەرە 

KDC
 کە 71 ٪ ی دانیشتوانی لوبنان هەڕەشەی بە دەست نەگەیشتنی ئاوی خواردنەوەیان لێدەکرێت و، مەزەندەش دەکرێت کە زۆربەی کاری  بیرەکانی ئاو  و پەمپەکانیان لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەدا بوەستێنێت و، هەڕەشە بەرزبوونەوەی زۆر لە نرخەکان دەکات. ئاژانسێکی سەر بە UN هۆشداری داوە، کە 71 ٪ ی دانیشتوانی لوبنان هەڕەشەی دەستگەیشتنیان بە ئاوی خواردنەوەی سەلامەت لێدەکرێت و، مەزەندەش دەکرێت زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی پەمپ لێدان، لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەدا بوەستێنێت و هەڕەشەی بەرزبوونەوەی رۆکێتی لە نرخەکان دەکات . نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری ئەوەیداوە، کە زیاتر لە چوار ملیۆن کەس لە لوبنان کە 1 ملیۆنیان پەنابەرن، مەترسی لە دەستدانی شوێنی  ئاوی خواردنەوە و سەلامەتیان لەسەرە، هاوکات مەترسی نەبوونی پارە و سووتەمەنی و پێداویستی دیکەی بە دەستھێنانی ئاویاشیان لەسەرە. یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: “مەزەندە دەکەین کە زۆربەی پەمپدانی ئاو لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەدا بە شێوەیەکی لەسەرخۆ لەسەرانسەری وڵاتدا رابوەستێت”. وڵاتی لوبنان تووشی داڕوخانێکی ئابووری دەبێت، کە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەکەی بەرەو هەژاری بردووە و، دراوەکەیشی لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا، زیاتر لە سەدا 90 ی بەهای خۆی لەدەستداوە. یونیسێف راشیگەیاندووە، ئەگەر سیستمی دابینکردنی ئاوی گشتی بڕووخێت، ئەوا لە ماوەی مانگێکدا بۆ بە دەستگەیشتنی ئاو لەلایەن دابینکەرانی تایبەتەوە، نرخەکەی بە رێژەی 200٪  زیاد دەکات. بە پێی راگەیاندراوێکی یوئێن بێت، بۆ دابینکردنی ئاو، ئەو وڵاتە ......

ئەمەل کلونی، بەهۆی سزادانی داعشێک ستایشی دادگای ئەڵمانیا دەکات

KDC
لە دۆسییەی دادگایکردن و  تاوانبارکردنی ئەندامێکی پێشووی داعش، پارێزەری دیاری مافەکانی مرۆڤ ئەمەل کلونی و، چالاکوانی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی عێراقی، نادیە موراد، ستایشی دادگای ئەڵمانیایان کرد،  بە تاوانبارکردنی ئەندامێکی پێشووی ئەو گرووپە تیرۆریستییەی داعش . ‎دادگای باڵای هەرێمی ھامبۆرگی ئەڵمانیا، ئەمیمە  37 ساڵ، کە بە ڕەگەز ئەڵمانی و تونسییە،......
KDC

FREE
VIEW