KDC

Author : KDC

كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

KDC
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنای لە جۆری فایزەر راگەیاند. كۆمپانیای گشتیی بەبازاڕكردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشكییەكان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق:” ڤاكسینەكان لە رێگای ساردكەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنكە و......

حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤٨٠ملیۆن دینار بۆ چارەسەری بەرکەوتوانی کیمیای هەڵەبجە تەرخان کرد

KDC
حكومەتی هەرێمی كوردستان، بودجەیەكی تایبەت بەبڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی كیمیایی تەرخانكرا. بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە:” (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخانكردنی بڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ......

تەنها چیاکان دۆستمانن لە چیاکانی کوردستانەوە ھەتا دارستانەکانی فینلەند

KDC
ئاشتی گەرمیانی.. هۆڵەند … لە ووڵاتی فینلەند گۆڤاری ئی سۆ نۆمێرۆ لە رێگای بڵاو کردنەوەی وێنەکانی رەسوڵ خۆڕەم بە ناوەرۆکی شەڕ ، تیشکی خستە سەر ژیانی رۆژانەی دانیشتوانی کوردستان .ڕەسول خۆڕەم کێ یە ! وە لە کوێ وە هاتووە .. مرۆڤێکی چلاکوانی کوردستانی کە کاتەکانی تەرخان کردوە بۆ خزمەتی نەتەوەکەی......

دوو کورد لە سێدارە دەدرێن

KDC
دوو بەندکراوی خەڵکی ورمێ کە رۆژی هەینی بۆ ژووریتاکەکەسی گرتووخانەی نێوەندی ئەو شارەگوازرابوونەوە، لە سێدارە دران. رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، ئەمڕۆیەکشەممە سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی ورمێبە ناوەکانی بابەک ئەسڵانی و موحسین ئەسڵ حوسێنیجێبەجێ کرا. مەیسەم سادقی کە هاوڕێ لەگەڵ ئەم دوو کەسە لە بەندیلاوانەوە گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، دوایوەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی کوژراوەکە، بۆ بەندەکەیخۆی گوازراوەتەوە. رێكخراوەكە روونیشیكردەوە كە ئەو سێ هاووڵاتییە،هەشت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستدەستبەسەركران و سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرا...

موژگان کاووسی نەنێردرایە گرتووخانەی نەوشەهر

KDC
گواستنەوەی موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەریکوردی بەندکراو لە گرتووخانەی ئافرەتانی ئێڤین بۆبەندیخانەی نەوشەهر، به هۆی رێککنەکەوتنی بەرپرسانیگرتووخانەی ئێڤین لەگەڵ بەرپرسانی دادگای نەوشەهرجێبەجێ نەکرا. به گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موژگان کاووسیداوای کردووە کە لە گرتووخانەی ئێڤین بۆ گرتووخانەینەوشەهر بیگوازنەوە، ئەوەبوو ڕاگوێزرا بۆ دادسەراینەوشەهر تا بە فەرمانی بەرپرسانی یاسایی ئەو شارەپاشماوەی حوکمەکەی لەوێدا تێپەڕێنێت، بەڵام بە هۆیرێکنەکەوتنی بەرپرسانی گرتووخانەی ئێڤین لەگەڵبەرپرسانی نەوشەهر لەبارەی گواستنەوەی ناوبراو، بێهیچ پاساوێک گەڕاندوویانەتەوە گرتووخانەی ئێڤین...

لیتوانیا پەنابەرەکان زیندانی دەکا و دیپۆرتیان دەکاتەوە

KDC
ماوەیەكە گەنجانی هەرێمی كوردستان بە لێشاو روو لە لیتوانیا دەكەن، لەوێ دەستگیر دەكرێن و، دەخرێنە زیندانی تاكە كەسییەوە و، سووكایەتییان پێدەكرێت، ئەمانە لەلایەن كۆمەڵێك كەسەوە فێڵیان لێدەكرێت بە پارەیەكی زۆر دەیانبەنە ئەو وڵاتە تا بچنە ئەورووپا. بەپێی زانیارییەكان، لە هەرێم و عێراق بەشێك لە قاچاخچییەكان دەستیانكردووە بە هاندانی گەنجان بۆ ئەوەی......

ناساندنی کلتوری کوردی

KDC
٭٭٭ ‌‌ شاگوڵ دڵشاد کورد کولتووری خۆی هه‌یه‌، که‌ به‌ یه‌کێك له‌ هه‌ره‌ کولتووره کۆنه‌کانی‌ جیهان داده‌ندرێت. ئه‌م کولتووره‌ش سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌‌ و گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌ له‌ لایه‌ن نه‌وه‌یه‌ك له‌ دوای یه‌که‌کانی که‌ له‌ کێو، دۆڵ و شاره‌ کوردییه‌کان ‌ده‌ژیان ناسینەوە و پێناسەی هەر میللەتێك بە كولتوورە دەوڵەمەندەكەیەتی. بە هۆی دەوڵەمەندی كولتووری......

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سوپاسنامه‌ ئاراسته‌ی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ھۆڵەندا و به‌لجیكا ده‌كات

KDC
د. ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سوپاسنامه‌ ئاراسته‌ی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ھۆڵەندا و به‌لجیكا ده‌كاتبه‌مه‌به‌ستی سوپاسگوزاری و پێزانینیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی مرۆییانه‌ی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی هه‌ردوو وڵاتی هۆڵه‌ندا و بەلجیکا و په‌سندكردنی بڕیاری به‌ جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ كوردانی ئێزدی ئه‌نجام دران له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، نامه‌یه‌كی......

ئەورووپا سەرپۆشکردنی لەم کاتەدا قەدەغەکرد

KDC
دادگای دادی ئەورووپا ئەو بڕیارەی پەسەند کرد، کە دەتواندرێ سەرپۆش کردن لە لایەن کارمەندانی کچ لە کۆمپانیاکانی یەکێتیی ئەورووپا قەدەغە بکات. دادگای دادی ئەورووپا کە باڵاترین دادگای یەکێتی ئەورووپایە و بارەگاکەی لە لۆکسمبۆرگە، لە بارەی دوو دۆسییەوە بڕیاریدا، کە بە هۆیەوە ئافرەتانی موسڵمان بە هۆی سەرپۆشکردن لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان......

یەکێتی ئەوروپا باس لە سزاکانی دژ بە بیلاروسیا دەکات لەسەر دۆسیەی کۆچبەران

KDC
جۆزپ بورێل، سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ، ڕایگەیاند : کە بەکارهێنانی کۆچبەران لەلایەن دەسەڵاتدارانی بیلاروسیاوە لە نزیک سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا ، بە تەواوی قبوڵ نەکراوە . بورێڵ لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپاش بیر لە ئەگەری ڕێکاری نوێ دەکاتەوە لە دژی بیلاروسیا، لەوانە......
KDC

FREE
VIEW