KDC

Author : KDC

چارلس میشێل: ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا بێ مێرکل وەک فەڕەنسایە بێ ئیڤڵ

KDC
لە پەراوێزی دوایین لوتکەی ئەورووپا و پێش ئەوەی لە سیاسەت خانەنشین بێت، سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی هەینی لە برۆکسل، ئاهەنگێکی ماڵئاواییان بۆ ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامدا و، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بە مێرکلی گوت، یەکێتی ئەنجوومەنەکە بێ تۆ وەک فەڕەنسایە بێ ئیڤڵ. ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس دووپاتی کردەوە، کە 26 سەرکردەی......

یەکێتی ئەورووپا: ئێمە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک کارتی فشار بۆ مەبەستی سیاسی ڕەتدەکەینەوە

KDC
ڕۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئەورووپا هەوڵەکانی هەندێک لە وڵاتان بۆ لێشاوی کۆچبەران بەرانبەر بە یەکێتی ئەورووپا ڕەتکردەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکان، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ تورکیا و بیلاڕووس بوو. لە راگەیەندراوەکەی کۆتایی ئەنجوومەنی ئەورووپادا هاتووە: “ئەنجوومەنەکە هیچ هەوڵێک لە لایەن هەندێک وڵاتەوە قبوڵ ناکات بۆ رێنەگرتن لە کۆچبەران بەرەو یەکێتی......

سووریا پارە لەو سوورییانەی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە دەسێنێت کە خزمەتی سەربازییان نەکردووە

KDC
ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی سوید تیشکی خستە سەر کێشەی سووریەکانی دانیشتووی وڵاتەکەی و وڵاتانی دیکە، لە پێدانی پارەی بەرانبەر ئەنجام نەدانی خزمەتی سەربازی لە سووریا. ئێس ڤی تی لە راپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، کە دەرماڵەی خزمەتگوزاری نزیکەی 70 هەزار کرۆن کێشەی سەرەکی سەدان هەزار پیاوی سووریایە، کە لە دەرەوەی سووریا دەژین، هاوکات حکوومەتی سووریا......

ئەنجوومەنی ئاسایش ستایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و هۆشداریش لە هەڕەشەکان دەدا

KDC
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ستایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ڕۆڵی حکومەت و کۆمسیۆنی لە ئەنجامدانی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک کرد و هۆشداری هەڕەشەکانیشی دا. ئەنجوومەنەکە لە بەیاننامەکەیدا، پێشوازی لە راپۆرتە سەرەتاییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە و پێشکەوتنە تەکنیکییە بەرچاوەکانیان کرد، بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو. هەروەها ئەنجوومەنی ئاسایش، ستایشی......

ئەمەریکا سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی لە سووریا کوشت

KDC
سوپای ئەمەریکا دەڵێ، بە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سووریا، توانیویانە سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە بکوژن. ئەمڕۆ جۆن ڕیگسبی، گوتەبێژی فەرماندەیی نێوەندی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا گوتی: “توانیان بە هێرشێکی ئاسمانی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، عەبدولحەمید ئەلمەتەر سەرکردەی باڵای قاعیدەی بکوژن”....

یوئێن داوا لە لیبیا دەکات پلان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی نالەباری پەنابەران دابڕێژێت

KDC
کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی داوای لە حکوومەتی لیبیا کرد، کە پلانێکی بەپەلە دابڕێژێت، بۆ ئەوەی دۆخی ناهەمواری پەناخوازان و پەنابەران وێنای دەکەن، دەستبەجێ بە شێوەیەکی مرۆیی و مافپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن. ڤینسنت کۆشتیل، نێردەی تایبەتی UNHCR بۆ کاروباری رۆژئاوا و نێوەندی دەریای نێوەڕاست، لە راپۆرتێکیدا......

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نەرویج پیرۆبایی لە مانی حسێن کرد

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی نەرویج، بە هۆی بوونە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج، پیرۆزبایه لە مانی حسێنی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کرد. ناوەندی ڕەوەندی کورد سەردانی مانی حسێنیان لە پەرلەمانی نەرویج کرد، کە ئەمساڵ بووە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، دواتریش لەسەر هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندەکە لە پێناو خزمەتکردنی نەتەوەی کوردی لە تاراوگە، لەگەڵ......

دوێنێ شەو هونەرمەندی ڕاپ، ئەیناری 19 ساڵ تەقەی لێ کرا و کوژرا.

KDC
بە پێی زانیارییەکان، ڕووداوی کوشتنی ئایناری ڕاپەری سویدی، پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان گرووپە تاوانکارییەکانەوە هەیە. ڕووداوەکە نزیک کاتژمێر 11ی شەو، لە گەڕەکی هاماربی خوێ ستاد ڕوویداوە و، پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام هێشتا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە...

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی نەوەیەکی بەدرخانییەکان دەکات

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە پەیامێکیاندا پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی عەزیزێ بەدری دەکەن، کە وەک سەرۆکی یەکێتی کوردانی کازاخزستان هەڵبژێردراوە. دەقی پەیامی پیرۆزبایی: بە ناوی خۆمان و سەرجەم گەلی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئاڕاستەی کوردی رەسەن و نیشتیمان پەروەر و نەوەی بەدرخانییەکان، عەزیزێ زیۆ بەدرخان دەکەین، کە وەک سەرۆکی......

ئێران ناوی قاسم سلێمانی لەسەر هەندێ شوێنە گشتییەکانی سنە دادەنێت

KDC
لە پیلانێکی نوێی ڕژێمی ئێران و لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی شورای شار و گوندەکان، شارەوانی سنە داوای لە شوراکان کردووە، کە ناوی شوێنە گشتییەکانی سنە بە ناوی قاسم سلێمانی و ناوە دیارەکانی سەر بە ڕژێم بکرێن. بۆ نموونە شوێنەکانی وەک: زانینگەی وێژەیی، “زانکۆی ئازادی شەهرەک” و، “بڵواری گریاشان” بەڕیز......
KDC

FREE
VIEW