KDC

Author : KDC

چالاکوانێکی بۆکان دەستگیر دەکرێت

KDC
چالاکوانێکی کوردی بۆکان لە لایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیر دەکرێت و چارەنووسیشی نادیارە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ لوتفی، کوڕی کەریم و خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانە لە کاتێکدا بووە، کە هێزەکانی رژێمی ئێران......

بایدن: ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات ئەگەر چین هێرشی بکاتە سەر

KDC
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێ، بەرگری لە تایوان دەکەن، ئەگەر چین هێرشی بکاتە سەر، لە بەرانبەریشدا پەکینی پایتەختی چین لە وەڵامدا، دەڵێ با واشنتۆن بە وریاییەوە لە تایوان هەڵسوکەوت بکا و نەرمی نانوێنن. جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی بەرگری لە تایوان دەکات، ئەگەر لەلایەن چینەوە هێرش بکرێتە سەری، گوتەبێژی کۆشکی......

ئیسرائیل: تەنیا رێگە بۆ نەگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی رێگای سەربازییە

KDC
وەزیرى دارایی ئیسرائیل، رایگەیاند، کە هیچ رێککەوتنێک بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوەستێنیت، بۆیە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێراندا بە دوور نابینێت. ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، کە هیچ رێککەوتنێک بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوەستێنیت، هاوکات رووبەڕووبوونەوەی وڵاتەکەیشی لەگەڵ ئێراندا بە دوور نابینێت، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە تەنیا......

پەتا بڵاوەکەی نێو منداڵان کۆکە و تا و پەسیو

KDC
ئێستا زۆربەی ئەو نەخۆشانەی دەیانبینین، ئەم پەتایەیان گرتووە (کۆکە، پەسیو،تا)، زۆربەی دایک و باوکەکانیش دەڵێن دکتۆرە 2 ڕۆژ چاک دەبێت و بۆی دەگەڕێتەوە. ھۆکاری ئەم پەتایە، ڤایرۆسە، لەلایەکەوە دڵمان خۆشە، کە ڤایرۆسە، چونکە وەکو بەکتریا مەترسیدار نییە، لەلایەکی دیکەیشەوە لێی بێزار دەبین، چونکە چاکبوونی کاتێکی زۆری دەوێت و، زووش سەرھەڵدەداتەوە،......

گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا زیاد دەبن

KDC
ئاژانسی هەواڵی یۆنان لە زاری سەرچاوە دبلۆماسییەکانەوە دەڵێ، ئەو لێدوانانەی تورکیا سەبارەت بە پلانی قوبرس بۆ گەڕانی دەریای نێوەڕاست، قبوڵنەکراوە و سەرۆکی قوبرسیش دەڵێ تورکیا یاساکانی نێودەوڵەتی تێکدەدات. ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند، کەمترین دژایەتی باسکراو ئەوەیە، کە دەوڵەتی یۆنان هەڕەشەی شەڕ دەکات، ئەگەر تورکیا سەروەری و مافی سیادییان پێشێل......

فایزەر توانای بەرزی لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو هەیە

KDC
ئەو زانیاریانەی لە لایەن فایزەری ئەڵمانیا و بایۆتکەوە بڵاوکراونەتەوە، پاش توێژینەوەیەکی سەرەکی ئاشکرای کرد، کە دۆسەیەکی بەرزکەرەوەی ڤاکسینەکە، کە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆڤید-19 پەرەی سەندووە، 95.6 لە سەدا کاریگەری لە دژی ئەو ڤایرۆسەی کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکە هەیە. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەو دوو کۆمپانیایە گوتیان، کە......

ئەکتەرێکی ئەمەریکی بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی فیلمەکەی دەکوژێت و دەرهێنەرەکەیشی بریندار دەکات

KDC
پۆلیسی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، کە ئەکتەر ئەلێک بالدوین، ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێکدا لە نزیک شاری سانتافەی پایتەختی ویلایەتی نیومەکسیک بە چەکێک تەقە دەکات و لە ئاکامدا، فۆتۆگرافەری فیلمەکەی کوشت و کەسێکی دیکەی بریندار کردووە. لە بەیاننامەیەکدا پۆلیس دەڵێت: بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی هالیانا هوتچینس و دەرهێنەری جۆیل سوزا، تەقەیان......

شاژن ئیلیزابێس دوای شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ قەڵای ویندسۆر دەگەڕێتەوە

KDC
شاژن ئیلیزابێسی دووەم، شەوێکی لە نەخۆشخانە بەسەربرد و، کۆشکی باکینگهام بە “تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان” وێنای کرد، بەڵام دوێنێ (پێنج شەممە) بە تەندرووستییەکی باشەوە گەڕایەوە بۆ قەڵای ویندسۆر. شاژنی بەریتانیای تەمەن 95 ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە گەشتێکی فەرمیی بۆ ئیرلەندای باکوور هەڵوەشاندەوە، لەگەڵ کۆشکەکەدا گوتی تیمە پزیشکییەکەی ئامۆژگاریان کردووە، کە پشوو بدات و،......

تەرمی گەنجێک لە ڕووباری سنووری بیلاڕووس و پۆڵەندا دەدۆزرێتەوە

KDC
ئاژانسی دەنگوباسی پۆڵەندی PAP بڵاویکردەوە، لاشەی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕووبارێکی سنووری نێوان پۆڵۆنیا و بیلاڕووس خنکاوە. بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی پۆڵەندی، پاسەوانانی سنووری پۆڵەند، لە ڕۆژی سێشەممەوە بە دوای ئەو گەنجەدا دەگەڕێن، دوای ئەوەی پەنابەرێکی دیکەی سووریایان دەستگیرکرد، کە دەڵێت لەلایەن پاسەوانانی سنووری بیلاڕووسیەوە پاڵیان پێوەنراوە بۆ نێو ڕووبارەکە......

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆساڵی داهاتووش بەردەوامی هەیە

KDC
سۆران حەسەن.. ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند کە پەتای کۆرۆنا بۆ ساڵ داهاتووش بەردەوامەو جێگای نیگەرانیەکی زۆرە ،چونکە وڵاتانی کەم دەرامەت وەک پێویست ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە دکتۆر بروس ئایلێوارد، کە پۆستی باڵای هەیە لەڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند ئەمە مانای ئەوەیە کە قەیرانی پەتای کۆرۆنا کۆڤید 19 دەتوانێت بە ئاسانی بەردەوام بێت......
KDC

FREE
VIEW