KDC

Author : KDC

ئێران قەدەغەی ڤیزای گەشتیاری هەڵدەگرێت

KDC
وەزیری گەشتوگوزاری ئێران دەڵێ لە سەرەتای هەفتەی دابێت، قەدەغەی ڤیزای گەشتیاری هەڵدەگیرێت و هاوڵاتیان هەرێمی کوردستان و عێراق دەتوانن گەشت بکەن. عیزەتوڵا زەرغامی، وەزیری گەشتوگوزاری ئێران، رایگەیاند، کە بە مەرجی وەرگرتنی هەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کرۆنا، گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق، دەتوانن سەردانی ئێران بکەن. هەروەها ئاماژەیدا بەوەی، کە ماوەی پێشوو......

مانگێکە کۆچبەرە کوردە دەستگیکراوەکانی لیبیا نەگەڕێندراونەتەوە

KDC
چەندین کۆچبەری کورد، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانین، لە شاری بەنغازی لیبیا گیریانخواردووە و، لەلایەن دەستەڵاتدارێتی شارەکەوە دەستبەسەرکراون و، لە رەوشێکی خراپدا دەژین. نزیکەی مانگێکە 40 کۆچبەری کوردی دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە بەنغازی لیبیا گیریانخواردووە و، لە لایەن دەستەڵاتدارێتی شارەکەوە دەستبەسەرکراون و، بارودۆخیان خراپە،......

لە ئاکامی هێرشێکی سوپای ئەسەد چەندین کەس دەبنە قوربانی

KDC
لە ئاکامی پەلامارێکی رژێمی ئەسەد بۆ سەر بازاڕێکی ئه‌ریحای سەر به‌ پارێزگای ئیدلبی باکووری رۆژئاوای سووریا، 10 هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران و 35ی دیكه‌ش برینداربوون. هێزەکانی رژێم، کە پێكهاتوون‌ له‌ سوپای رژێمی ئەسەد و گرووپە بیانییەکانی پشتیوانی ئێران، تۆپبارانی بازاڕێكی شاری ئەریحای گونده‌واری باشووری پارێزگای ئیدلب کرد و، لە ئەنجامدا و......

زەمین لەرزەیەک بە گوڕی 4،1 پلە، دەریای ئیجە دەھەژێنێت

KDC
بەپێی زانیارییەک کە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاو (AFAD) بڵاوکراوەتەوە، زەمین لەرزەکە کاتژمێر 5:44 خولەک بە کاتی نێوخۆی تورکیا لە کەناراوەکانی باکووری خۆرھەڵاتی دوورگەی کریت روویداوە. ئاماژە بەوەش کراوە، کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر لە ژێر ئاستی رووی دەریا و بە دووری 200 کیلۆمەتر، لە قەزای......

سەرۆکی بەرازیل تۆمەتبارە بە گیان لە دەستدانی دەیان هەزار هاووڵاتی وڵاتەکەی

KDC
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پیرانی بەرازیل، سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەكردنی حكوومەتی وڵاتەكەی لەگەڵ قەیرانی كۆرۆنا سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەیەك دەكات، کە تێیدا بەرپرسیارێتی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار تووشبووی پەتاكە خراوەتە ئەستۆی سەرۆكی بەرازیل. سیناتۆر رینان كالیروس، لە لێكۆڵینەوەكەدا كە لە 1200 لاپەڕە پێكهاتووە، ئەوەی خستووەتەڕوو، هەڵەكانی حكوومەتەكەی جایێر بۆلسۆنارۆ سەرۆكی بەرازیل، بوونەتە هۆی مردنی......

بە هۆی تەقینی مینەوە کرێکارێک بریندار دەبێت و قاچی دەبڕدرێتەوە

KDC
هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە کاتی کارکردن لە شارۆچکەی بێستوون، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو. بە گوێرەی هەواڵی ێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2021، بە هۆی تەقینەوەی مین لە شارۆچکەی بێستوونی سەر بە شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان، کرێکارێک بە ناوی ئارام ئەحمەدی تەمەن 28 ساڵ،......

بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ دادەنرێت

KDC
لە تاقیکردنەوەیەکدا زانایان سەرکەوتوو بوون لە بەستنەوەی گورچیلەیەکی بەراز بە جەستەی ئافرەتێکی کۆچکردووەوە، کە ئەندامەکانی لە کارکردن وەستابوون، ئەوەش یەکەم ئەزموونی لەو جۆرەیە کە هیوا دەگەڕێنێتەوە بۆ بیرۆکەى چاندنی پارچەکانی لەشی ئاژەڵان بە لەشی مرۆڤ. پزیشکەکان گورچیلەی بەرازەکەیان لە دەرەوەی لەشی مردووەکە، بە دوو بۆری خوێنی گەورەوە بەستەوە، تا بتوانن......

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی نائاسایی لە بارەی کۆریایی باکوور سازدەکات

KDC
سۆران حەسەن…وابڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی نائاسایی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بارەی کۆریای باکوور بکرێت ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ کۆریایی باکوور جۆرە موشەکێکی ژێر دەریایی ماوەدرێژی بالیستی بە سەرکەوتوی تاقیکردەوەکۆبوونەوەکە لە سەر دوایی هەریەک لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا کە بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە بکرێت سەرچاوە دبلۆماسییەکان باسی ئەوەدەکەن کە پاریسیش......

لەسەر ناڕەزایەتی دەستگیکردنی چالاکوانێک، تورکیا بانگهێشتی نوێنەرانی 10 وڵات دەکات

KDC
تورکیا نوێنەری 10 وڵاتی جیهان کە لە نێویاندا ئەمەریکا و ئەڵمانیاشی تێدایە بانگهێشت کرد، ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، کە ئەو وڵاتانە داوای ئازادکردنی رابەرێکی کۆمەڵگەی مەدەنیان کردبوو لەلایەن تورکیاوە بەندکراوە و، بەو هۆیەوە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە وڵاتانی رۆژئاوای تێکداوە. عوسمان کەڤالای خێرخواز و چالاکوانی لە دایکبووی پاریس، کە تەمەنی......

سەندیکای پۆلیسی یەکگرتووی ئەڵمانیا لە بارەی کۆچبەرانی سەر سنووری پۆڵۆنیا داوایەکی
بەپەلە لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات

KDC
سەبارەت بە بەردەوامی لێشاوی کۆچبەران لە بیلاڕووسیاوە، سەرۆکی سەندیکای پۆلیسی ئەڵمانیا، داوای پشکنینی کاتی و رێگریکردن لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران دەکات، کە حکوومەتی پۆڵۆنیا ڕێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر بەرانبەر کۆچبەران. هیکاتیگاتیس سەرۆکی سەندیکای پۆلیسی ئەڵمانیا، نامەیەکی ئاڕاستەی هۆرست زیهۆفەر، وەزیری نێخۆی ئەڵمانیا کردووە و، داوای کردووە پشکنینی کاتی بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە......
KDC

FREE
VIEW