KDC

Author : nusar1

کۆنفدراسیۆن بە بۆنەی جەژنەوە پەیامێک بڵاو دەکەنەوە

nusar1
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم کوردانی موسڵمان دەکەن و هیواخوازن ئەم جەژنە ببێتە هۆی خۆشبەختی و ئاسوودەیی گەلی کورد. دەقی پەیامەکە: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم کوردانی موسڵمانان دەکەین، هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشبەختی و ئاسوودەیی گەلی......

ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا سەردانی پێرڤین جەمیل پاشا کچی ئەکرەم جەمیل پاشایان کرد

nusar1
ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا سەردانی سەرۆکی بێرۆی کوردی دەکەن و لە لایەن خاتوو پێرڤین پێشوازییان لێ کرا. لە ڕێکەوتی ٠٨/٠٦/٢٠٢٤ جیهانگر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا (kdccdk Belgium)، بە هەماهەنگی لەگەڵ مستەفا شاکر ستوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەند، خاتوو کارین وەزیر ئیشۆ سەردانی خاتوو پێرڤین جەمیل پاشای سەرۆکی بێرۆی......

بەلجیکا: دوو کۆمەڵەی کوردی هاتنە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

nusar1
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ دوو کۆمەڵەی کوردی کۆبونەوە و هەردووکیان بڕیاریاندا لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کار و چالاکییەکانیان پەرەپێبدەن. ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٦/٦ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا (kdccdkbelgium) بە سەرپەرشتی جیهانگیر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەند و بە ئامادەبونی مستەفا شاکر ستوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەند و......

پاپای فاتیکان ڕێزلێنانی بە خانمە هونەرمەندێکی کورد بەخشی

nusar1
پاپا فرانسیس خەڵاتی سوپاسنامەی ڕێزلێنانی بەخشییە خانمە هونەرمەندێکی کورد، کە گۆرانیبێژی ئۆپێرایە. ڕێبەری جیهانی کاسۆلیکی پاپا فرانسیس خەڵاتی سوپاسنامەی ڕێزلێنانی بەرزی بەخشییە هاوڵاتی ڕوسیا بە نەتەوە کوردی ئێزدی گۆرانیبێژی ئۆپێرا سڤێتلانا کاسیان و خێزانەکەی....

هەڵسوکەوتی ژیرانە لەگەڵ کەرکوک

nusar1
ئەسرین عاسی شوانی کەرکوک ئەو شارە کوردستانیەیە،کە هەموو بەڵگە مێژووییە کۆنەکانی دۆست و نەیار ئاماژە بە کوردستانیەتی کەرکوک دەنێن،هەرچەندە کەرکوک بەهۆی گرنگی جیۆپۆلێتیکیەوە،هەر لەدێر زەمانەوە وەک و شارێکی فرە پێکهاتەیی و فرە مەزهەبی،بوەتە لانکەی خەڵکی شارەکە و هەمو پێکهاتەو ئاینزاکان وەک و خێزانێک لەشارەکە دەژین و خۆشیان دەوێ و بەرگری......

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە مینەسۆتا-مۆورهەد دامەزرا

nusar1
بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریكا و کەنەدا، ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی لە مینەسۆتا-مۆورهەد بە سەركەوتویی و بەشداریبەرچاوی لاوان دامەزرا ئریک جاکسۆن و جێرد پیجەن لە بەرپرسانی باڵای زانکۆی سەركردایەتی لە مینەسۆتا-مۆورهەد بەشداری پێکهێنانی ناوەندەکە بوون، وەکوو ڕێزلێنان لۆگۆی زانکۆکەکەیان پێشکەش بە نوێنەری کۆنفدراسیۆنی......

لە چلەی کامیل ژیردا…

nusar1
هەڵۆ بەرزنجەیی ٢٠٢٤/٦/٨ ئەلبرێت شڤایسەر دەڵێ:“جوانترین پەیکەرێ مرۆڤ بەدەستی بهێنی ئەوەیە لە دڵی خەڵکدا بێت “.ئەمە بۆ مامۆستا ژیر دروستە ، چونکە ‎پێگەی خۆی لە ناو دڵی هاوبیراندا بە دەستهێناوە.. بەڵێ ئەو ئێستا لە ناو دڵی دڵسۆزانی کوردایەتینیشتمانپەروەراندا دەژی!..چۆن ؟ئەو هێندە تێکۆشا و خەباتی کرد، تا شایستەی ئەم هەواری دڵە......

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی کوردانی دیاسپۆرا دەکەن

nusar1
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە پەیامێکیدا، کە ئاڕاستەی کوردانی دیاسپۆرا دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دەنگ بە کاندیدە کوردەکان بدەن، ئەوەش لە پێناو کورد و کوردستان بەو پێیەی کوردی زیاتر ببنە پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەوروپا. دەقی پەیامەکە: سەرجەم کوردانی کوردپەروەری دیاسپۆرا ئاگادار دەکەینەوە، کە هەموو هەوڵێکیان بدەن و دەنگ بەو کاندیدە......

ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین بەشداری مەراسیمی ماتەمینی قوربانییەکی تیرۆریان کرد

nusar1
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین و براندنبێرگ بەشداری مەراسیمی ماتەمینی پۆلیسی شاری بەرلینیان کرد، کە ڕۆژی ٣١ ئایار بە دەستی ڕەشی تیرۆرستێک لە شاری مانهیام گیانی لە دەستدا. ڕۆژی هەینی ٧ی٦یی٢٠٢٤ نوێنەرانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین و براندنبێرگ بەشدارییان لە ڕێپێوانی بێدەنگی و هاوبەشی خەمی دەزگای فریاکەوتن بۆ یادی ڕۆڤن لۆر......

ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلفسبورگ پرسە و سەرخۆشییان گەیاندە پۆلیسی ئەڵمانیا

nusar1
ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلسفبورگ بە دروشمی کوردستانییان بە هەموو شێوەیەک تیرۆر ڕەتدەکەنەوە و داوای ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان دەکەن، هاوکات شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کوردیشە گەمایندە لە ڤۆلفسبورگ سەردانی بنکەی پۆلیسی شاری ڤۆلفسبورگیان کرد. ڕۆژی هەینی ٧ی٦ی٢٠٢٤ ڕەوەندی کوردستانی بە مەبەستی سەرەخۆشی......
KDC

FREE
VIEW