KDC

Author : nusar1

ڕووسیا دەستی بەسەر کۆگای کاتژمێرە گرانبەهاکانی سویسرادا گرتووە

nusar1
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە، چەند بەرپرسێکی ڕووسیا لە مۆسکۆ، دەستیان بەسەر کۆگای کاتژمێرە گرانبەهاکانی سویسرادا گرتووە. تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، کە نرخی ئەو کاتژمێرانە لە جۆری ئۆدیمار بێگی بە ئەڵماس ڕووپۆشکراو، گرانبەهاترین جۆری کاتژمێرن و، بەهای یەک کاتژمێر 921 هەزار دۆلارە. ڕاگەیاندنەکانی سویسرا دەڵێن،......

فەرەنسا :چەند قاچاخچییەکی عێراقی سزا دەدەرێن

nusar1
دوای ئەوەی دادگاییکردنیان لە 10ی ئازارەوە دەستیپێکرد، دادگای تاوانەکانی شاری رێنێسی ڕۆژئاوای فەڕەنسا، بڕیاری خۆی دژی 30 تۆمەتباری عێراقی دەرکرد، کە لە کەیسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پارە شوشتنەوە تێوەگلاون و، سزای زیندانیکردن لە 18 مانگەوە بۆ حەوت ساڵیان بۆ دەرچوو، هاوکات قەدەغەی هەمیشەییشیان بۆ چوونە نێو فەڕەنساوە بۆ درا.......

تەرمی کۆچبەران لە نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا دۆزراوەتەوە،کە لەلایەن ئاژەڵە کێوییەکان پارچە پارچە کراون

nusar1
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر و زیاتر کۆچبەران هەوڵ دەدەن لە بیلاڕووسەوە بگەنە پۆڵەندا و، لە ماوەی تەنیا 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 134 کەس هەوڵی بەزاندنی سنووریان داوە، لە بەرانبەریشدا دەستەڵاتدارانی پۆڵەندا ئەو کۆچبەرانە بە دڕندە تاوانباردەکات. پەرژینێکی کانزایی پتەو بە درێژایی 186 کیلۆمەتر لەسەر سنووری پۆڵەندا- بیلاڕووسیا دەنرێت و، تا......

ناڤاس میوانداری دەیان پەنابەری ئۆکرانی دەکات

nusar1
کیلۆر ناڤاسی کۆستەریکی و گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، دەرگای ماڵەکەی خۆی بۆ دەیان پەنابەری ئۆکرانی کردەوە، کە بەهۆی شەڕ ماڵەکانیان بەجێهێشتووە. فرانس پریس رایگەیاند، کە ناڤاس نزیکەی 30 پەنابەری ئۆکرانی لە ماڵەکەی خۆیدا هێشتۆتەوە و، جێگەی بۆ دابین کردوون و ماڵەکەی خۆی ئامادەکردووە بۆ وەرگرتنی ئەو خێزانانەی، کە لە......

پۆتین بەمەرج ئامادەیە لەگەڵ زیلنسکی کۆبێتەوە

nusar1
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، سەرۆک ڤلادیمێر پۆتین، هەرگیز ڕەتی ناکاتەوە کە لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی هاوتا ئۆکرانییەکەی کۆبێتەوە، بەڵام مەرجێکی بۆ کۆبوونەوەکە داناوە. لاڤرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە لە مۆسکۆ و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، پۆتین لاری لە چاوپێکەوتنی زیلینسکی نییە، بەڵام دەبێت ئەم دیدارانە بە باشی ئامادە بکرێن. لاڤرۆڤ لە......

ئۆکرانیا :160هەزار هاوڵاتی لە ماریۆپۆل ژیانیان لە مەترسیدایە

nusar1
سەرۆک شارەوانی ماریوپۆڵ: 160 هەزار هاووڵاتی مەدەنی ژیانیان لە مەترسیدایە سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ دەڵێت، دەبێ هەموو هاووڵاتیانی مەدەنی لە شارە گەمارۆدراوەکە بگوازرێنەوە و، ڕێیان پێبدرێ خۆیان بە دووربگرن لە کارەساتێکی مرۆیی. سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ، ڤادیم بۆیچێنکۆ، رایگەیاند، کە هێشتا 160,000 هاووڵاتی مەدەنی لە شاری ماریوپۆڵی سەر دەریای ئازۆڤ بەبێ کارەبا......

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو پۆلیسی ئیسرائیل لە ئەستۆگرت

nusar1
خزمەتگوزاری فریاکەوتنی خێرای ئیسرائیل، رایگەیاند، کە دوو چەکداری عەرەب، دوو کەسیان لە ئیسرائیل کوشتووە و دواتر بە فیشەک کوژراونەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی ئیسرائیلی کردووە و، لەوێ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی عەرەبیدا کۆدەبێتەوە. بەپێی تۆری هەواڵی. بی بی سی لە بەیانامەیەک دا کە ڕێکخراوی......

بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی نەورۆز هەفتەیەکە ژنێک کورد دەستگیرکراوە

nusar1
دوای هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد بەهۆی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوان ئاشکرا بوو. بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یەکێ لەو ژنانەی لە نەورۆزی سنە دەستبەسەر کراوە، ناوی مەستوورە مستەفا موبارەکی تەمەن 45 ساڵە، کە دوای 6 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی......

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تووشی کۆرۆنا کۆڤید 19)بووە)

nusar1
نووسینگەی نەفتالی بینێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. نووسینگەی بینێت، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەنجامی پشکنینەکان دەریانخستووە، کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تووشی کۆڤید 19 بووە و، هەست بە باشی دەکات و بەردەوام دەبێت لە کارکردن لە گۆشەگیرکردنی خۆی لە ماڵەوە. تووشبوونی بینێت، ڕۆژێک دوای ئەوە هات، کە لەگەڵ......

ئۆکرانیا لە مەرجی ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەکۆڵێتەوە

nusar1
ڤۆڵۆدیمێر زیلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە مەرجی بێلایەن بوون، وەک بەشێک لە سیستمی ئاسایش، کە ڕووسیا داوای دەکات، بۆ گفتوگۆکان دەکۆڵێتەوە. سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای تەلەگرام بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بە پەرۆشەوە مەرجی بێلایەن بوون لە چوارچێوەی دڵنیایی......
KDC

FREE
VIEW