KDC

Author : nusar1

ناتۆ بەفەرمی وەڵامی پێشنیاری ڕووسیا لە بارەی گرژییەکانی ئۆکرانیا دەداتەوە

nusar1
ئەمەریکا و ڕۆژئاوا، بە فەرمی وەڵامی پڕۆژەی دڵنیایی ئاسایشی ئەوروپا، کە لەلایەن رووسیا پێشنیار کرابوو داوەتەوە، بە گوێرەی لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن، ئەمەریکا بە فەرمی داوای رووسیا سەبارەت بە ئۆکرانیا رەتکردووەتەوە، بەڵام ڕێگای دیپلۆماسی بۆ چارەکردنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە کراوەیی ماوەتەوە. ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، پێویستە......

ئەڵمانیا:راسیستێک سزا دەدرێت

nusar1
دادگای فیدڕاڵی دادی ئەڵمانیا سزای 8 ساڵ و سێ مانگی زیندانی بەسەر سیاسەتمەدارێکی پێشووی حزبی ڕاستڕەودا سەپاند، کە ئاگری لە هۆڵێکی وەرزشی بەردابوو و بڕیاربووە چەندین پەنابەری تێدا نیشتەجێبکرێت. ئەو کەسە مایک شنایدەرە و لە شاری ناونی براندنبێرگ ئاگری لەو هۆڵە وەرزشییەی ئەو شارە بەرداوە، کە نیاز هەبووە 150 پەنابەری......

فەڕەنسا:لە24کاتژمێری ڕابردوو نیو ملیۆن تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە

nusar1
ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە تایبەت شێوە گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن، ڕۆژانە ژمارەی پێوانەیی نوێ لە تووشبوون تۆماردەکرێت، فەڕنسا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 591.635 کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەوەش یەکەمین جارە هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020ەوە، ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووان لە فەرەنسا تۆمار بکرێت .......

سعودییە:بەهۆی بانگەشەی پێغەمبەراتییەوە کەسێک دستگیر دەکات

nusar1
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سعودییە دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی ڕاگەیاند، کە لە ڤیدیۆیەکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە. پۆلیسی ڕیاز لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە دەزگا ئەمنییەکانیان هاوڵاتیەکیان دەستگیرکردووە، کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە و، دوور لە ڕەوشتی گشتی، جنێو و دەربڕینی ناشرینی تێدابووە. پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕێککارەکانی لێکۆڵینەوەیان، دەریخستووە ئەو......

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا :تورکیا تاوانبارترین وڵاتە ،کە واژووی پەیماننامەی مافی مرۆڤی کردووە

nusar1
سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، ڕۆبێرت سپانۆ، ئاشکرای کرد، کە کەیسەکانی دژ بە حکومەتی تورکیا لە سەدا 13ی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و، ژمارەی ئەو دۆسیانەی لە ساڵی 2021دا لەلایەن تورکەوە هێنراونەتە دادگای ئەوروپا، بۆ 70,150 کەیس بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە واژۆی لەسەر پەیماننامەی مافی مرۆڤ کردووە. سپانۆ لە......

ئێران :تەقە لە چەند کۆڵبەرێک دەکرێت و قوربانی لێ دەکەوێتەوە

nusar1
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی میلاد ڕۆستەمی تەمەن 26 ساڵ......

7کۆچبەر پێش گەیشتنیان بە ئیتالیا گیانیان لەدەستدا

nusar1
ئاژانسی هەواڵی ئەنسای ئیتالی، بڵاوی کردووەتەوە، کە حەوت کۆچبەر لە نێو یەختێکدا و بە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی جەستەیانەوە گیانیان لە دەستداوە، ئەوەیشی خستووەتەڕوو، کە یەختەکە 280 کۆچبەری هەڵگرتووە و، لە کاتی تێپەڕبوون بە دەریای نێوەڕاستدا پلەی گەرمی جەستەیان دابەزیوە و گیانیان لە دەستداوە. پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتالیا دوێنێ شەو 25ی......

تەرمی چەند کۆچبەرێکی کورد بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە

nusar1
سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، لە رۆژانی 27 و 29ی ئەم مانگە تەرمی نۆ کۆچبەری کوردی خنکاو دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان، کە لە هەشت ئافرەت و پیاوێک پێکهاتوون. ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بڵاویکردوەتەوە، وابڕیارە تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە لە ڕێککەوتی 27/1/2022 لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕی بکرێن و، لە......

سەدر کۆتا بڕیاری لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ مالکی دا

nusar1
سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانەکەی یەکلاکردەوە و جەختیکردەوە کە لەگەڵ نوری مالکی سەرۆکوەزیرانی پێشوو هاوپەیمانی ناکات. موقتەدا سەدر، رایگەیاند، ئەو، عامری و فەیازی ئاگادار کردەوەتەوە لە ڕەتکردنەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ مالیکیدا، ئەم پەرەسەندنە کەمێک دوای ئەوە دێت، کە دادگای فیدراڵی عێراق لە دووەمین دانیشتنیدا، تانەکانی سەر یەکەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی......

ئەمەریکا: ساڵی 2021 ڕێگری لە نزیکەی 2 ملیۆن پەنابەر کردووە، کە بچنە نێو خاکەکەیەوە

nusar1
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە تۆمارێکی نوێی ساڵی رابردوو، رێگری لە نزیکەی 2 ملیۆن کەس کردووە کە بچنە نێو خاکەکەی و، مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو بە سەرکەوتوویی 180,000 کۆچبەری ڕاگرتووە.. پارتی کۆماری، سەرۆک جۆ بایدن و جێگرەکەی کەمالا هاریسیان بە دروستکردنی قەیرانی مرۆیی بێوێنە تۆمەتبارکرد، بە تایبەتی دوای ئەوەی بایدن بەڵێنی......
KDC

FREE
VIEW