نەوتی خاو ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمار دەکات و نرخی گەیشتە 92.95 دۆلار
ئەمڕۆ دووشەممە نەوتی خاو لە بازەڕەکانی جیهان، ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمارکرد، کە لە ساڵی 2014ەوە ئەو نرخەی بە خۆیەوە نەبینیوە. ئەمەش بەهۆی خۆپیشاندانەکان و ڕێککارەکانی پەتای کۆرۆنا، هەروەها ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، نیگەرانییەکانی کەمی دابینکردنی سووتەمەنییە. بە گوێرەی سایتی سکاینیوز، پێوانەی نەوتی خاوی برێنت 92 سەنت، واتە لە سەدا 1.0 بەرزبووەتەوە......