KDC

Author : nusar1

سوودەکانی گەڵای غار

nusar1
سەرەتای دۆزینەوە و گەشەسەندنی گەڵای غار، بۆ ناوچەكانی دەریای نێوەڕاست و فەڕەنسا و ئیتالیا و ئەمەریكای باكور و نێوەراست دەگەڕێتەوە، ئەم درەختە هەمیشە سەوزە و گەڵایەكی بۆنداری هەیە و ڕەنگێكی پیرۆزەیی هەیە، لە ئەنجامی توێژینەوە و تاقیكردنەوەكان لەسەر ئەو درەختە و گەڵاكەی، پزیشكان چەندان پێكهاتەی گرینگیان لە گەڵاكەی دۆزییەوە و،......

حەسەکە: کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێرانی ڕاگەیاند

nusar1
هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە رایگەیاند، تا ئێستا 60 بۆ 90 چەکداری داعش لە بەشی باکوری زیندانی سناعە لە حەسەکە ماون و خۆیان رادەستنەکردووە، بۆیە بانگەوازی خۆ رادەستکردنیان ئاڕاستەی چەکدارەکان کردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، رۆژی حەوتەمی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە و، سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی گرتووخانەکە،......

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە بزوتنەوەی تاڵیبان دەکات مافە بنەڕەتییەکانی ئافرەتان بپارێزرێت

nusar1
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دەبێت تاڵیبان مافە بنەڕەتییەکانی ئافرەتان بپارێزێت، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، کە پارە بلۆککراوەکانی ئەفغانستان ئازاد بکەن، بۆ ئەوەی خێزانەکان بە ناچاری بیر لە فرۆشتنی منداڵەکانیان بۆ خواردن نەکەنەوە. گۆتێرس لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لە تاڵیبان کرد، کە لەم ساتەدا هەڵوێست......

ناتۆ بەفەرمی وەڵامی پێشنیاری ڕووسیا لە بارەی گرژییەکانی ئۆکرانیا دەداتەوە

nusar1
ئەمەریکا و ڕۆژئاوا، بە فەرمی وەڵامی پڕۆژەی دڵنیایی ئاسایشی ئەوروپا، کە لەلایەن رووسیا پێشنیار کرابوو داوەتەوە، بە گوێرەی لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن، ئەمەریکا بە فەرمی داوای رووسیا سەبارەت بە ئۆکرانیا رەتکردووەتەوە، بەڵام ڕێگای دیپلۆماسی بۆ چارەکردنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە کراوەیی ماوەتەوە. ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، پێویستە......

ئەڵمانیا:راسیستێک سزا دەدرێت

nusar1
دادگای فیدڕاڵی دادی ئەڵمانیا سزای 8 ساڵ و سێ مانگی زیندانی بەسەر سیاسەتمەدارێکی پێشووی حزبی ڕاستڕەودا سەپاند، کە ئاگری لە هۆڵێکی وەرزشی بەردابوو و بڕیاربووە چەندین پەنابەری تێدا نیشتەجێبکرێت. ئەو کەسە مایک شنایدەرە و لە شاری ناونی براندنبێرگ ئاگری لەو هۆڵە وەرزشییەی ئەو شارە بەرداوە، کە نیاز هەبووە 150 پەنابەری......

فەڕەنسا:لە24کاتژمێری ڕابردوو نیو ملیۆن تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە

nusar1
ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە تایبەت شێوە گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن، ڕۆژانە ژمارەی پێوانەیی نوێ لە تووشبوون تۆماردەکرێت، فەڕنسا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 591.635 کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەوەش یەکەمین جارە هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020ەوە، ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووان لە فەرەنسا تۆمار بکرێت .......

سعودییە:بەهۆی بانگەشەی پێغەمبەراتییەوە کەسێک دستگیر دەکات

nusar1
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سعودییە دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی ڕاگەیاند، کە لە ڤیدیۆیەکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە. پۆلیسی ڕیاز لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە دەزگا ئەمنییەکانیان هاوڵاتیەکیان دەستگیرکردووە، کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی کردووە و، دوور لە ڕەوشتی گشتی، جنێو و دەربڕینی ناشرینی تێدابووە. پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕێککارەکانی لێکۆڵینەوەیان، دەریخستووە ئەو......

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا :تورکیا تاوانبارترین وڵاتە ،کە واژووی پەیماننامەی مافی مرۆڤی کردووە

nusar1
سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، ڕۆبێرت سپانۆ، ئاشکرای کرد، کە کەیسەکانی دژ بە حکومەتی تورکیا لە سەدا 13ی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و، ژمارەی ئەو دۆسیانەی لە ساڵی 2021دا لەلایەن تورکەوە هێنراونەتە دادگای ئەوروپا، بۆ 70,150 کەیس بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە واژۆی لەسەر پەیماننامەی مافی مرۆڤ کردووە. سپانۆ لە......

ئێران :تەقە لە چەند کۆڵبەرێک دەکرێت و قوربانی لێ دەکەوێتەوە

nusar1
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی میلاد ڕۆستەمی تەمەن 26 ساڵ......

7کۆچبەر پێش گەیشتنیان بە ئیتالیا گیانیان لەدەستدا

nusar1
ئاژانسی هەواڵی ئەنسای ئیتالی، بڵاوی کردووەتەوە، کە حەوت کۆچبەر لە نێو یەختێکدا و بە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی جەستەیانەوە گیانیان لە دەستداوە، ئەوەیشی خستووەتەڕوو، کە یەختەکە 280 کۆچبەری هەڵگرتووە و، لە کاتی تێپەڕبوون بە دەریای نێوەڕاستدا پلەی گەرمی جەستەیان دابەزیوە و گیانیان لە دەستداوە. پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتالیا دوێنێ شەو 25ی......
KDC

FREE
VIEW