KDC

Author : nusar1

چاڤی هێرناندێز: سێ خاڵی ئاڵتونیمان بەدەستهێنا

nusar1
دواى بردنەوەکەى بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا لە خولى ئیسپانیا، چاڤى هێرناندێزى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، سێ خاڵى ئاڵتونییان بە دەستهێناوە و ئێستاش بە خاڵێک لە پلەکانى سەرکەوتن بۆ خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاوە دوورن. چاڤى ئەوەشی روونکردوەتەوە، ئەوان بە لە دەستدانى چەندین یاریزانەوە هاتوون بۆ یارییەکە، هەر بۆیە داواى دواخستنى یارییەکەی کرد،......

ئێراق هەوڵی کڕینی موشەکی 500s دەدات

nusar1
حكوومەتی بەغدا وەزارەتی بەرگری عێراقی ڕاسپاردووە هەوڵی بە دەستهێنانی باشترین جۆری سیستمی دژەئاسمانی بدات، ئەوەش بۆ ڕێگری و تێكشكاندنی درۆن-ەكان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان. فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق، ئاشكرای كرد كە بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی بەرگری، چاوی لە سیستمی بەرگری دژەئاسمانی جۆری S-500 ی ڕووسییە، چونكە لەمكاتەدا هێزە عێراقییەکان......

ئێراق : هێرشی دوو فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئەمەریکا

nusar1
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی بەغدا خستووەتە خوارەوە. بەرپرسێک لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە فرانس پرێسی گوتووە، ئامانج لە ناردنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، باڵەخانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا. بەرپرسەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش، ئاماژەی بەوەش کردووە، سیستمی دژە مووشەکی لەو......

پۆلیسی سوید :تۆڕە تاوانبارەکان لە ستۆکهۆڵم زیادی کردووە

nusar1
پۆلیسی سوید دەڵێ، ئەوان شاهیدی زیادبوونی هاوکاری نێوان تۆڕە تاوانبارەکانن لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت. پۆلیس رایگەیاند، هاوکاری نێوان تۆڕە تاوانبارەکان و ڕێککەوتنی دەرمان و پلانی کوشتن زیادی کردووە، ئانا ڕیسی سەرۆکی بەشی پۆلیسی نهێنی ستۆکهۆڵم، بە ڕادیۆی سویدی گوتووە، کە نموونەیەک لە هاوکاری تۆڕە تاوانبارەکان، ئەوەیە، کە پێکەوە لەگەڵ دەستەیەکدا تاوانەکانیان......

ئەو تەمەنەی زیاتر توشی ئۆمیکرۆن دەبن ئاشکرا کرا

nusar1
له‌ به‌ریتانیا زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ تووشی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن ده‌بن، كه‌ ته‌مه‌نیان زیاترە لە 50 ساڵ.لێپرسراوانی ته‌ندرووستی‌ به‌ریتانیا، به گوێرەی به‌دواداچوونێكیان، رایانگەیاند،‌ كه‌ 90%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵی و زیاتردان، سه‌ره‌ڕای دوو ژه‌مه‌ پێكوته‌كه‌ی دژ به‌ كۆرۆنا، ژه‌مێكی تریشیان بۆ چالاككردن پێدراوه‌. ده‌شڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێكوته‌ی زیاده‌شیان......

کۆمپانیای تێسلای ئەمەریکی داهاتی لەئاست پێشبینیەکانی زۆر زیاترە

nusar1
کۆمپانیایی تێسلای ئەمەریکی بۆ ئوتۆمۆبێلی کارەبایی، ڕێژەی داهاتی پڕ فرۆشتنی لە چاو ئاستی ساڵی 2020، بە ڕێژەی لەسەدا84 گەشەی کردووە و، زیاتر لە 936 هەزار ئوتۆمۆبێلی جۆراوجۆری تا مانگی دوانزە خستووەتە بازاڕەکانی ئەمەریکاوە، کۆمپانیای ناوبراو پێشبینی دەکات، لەسەدا 50 داهاتی پڕ فرۆشتنی گەشە بکات، بەڵام پێشبینیەکان زۆر لەوە تێپەڕیوە. کۆمپانیای......

تائێستا 20هەزار ئەفغانی چاوەڕێی ڕێگەپێدانی ئەڵمانیا دەکەن

nusar1
تا ئێستا 20 هەزار ئەفغانی چاوەڕێی ڕێگەپێدانی ئەڵمانیا دەکەن، کە بچنە ئەو وڵاتە، کەپێک هاتوون لە چالاکوانی مافی مرۆڤ و مەدەنی، هونەرمەندان، زانایان، ڕۆژنامەنووسان و وەرگێڕ، کە لە لایەن حکوومەتی ئەڵمانیا پۆلێن کراون و ژیانیان لە سایەی حکوومەتی تاڵیباندا لە مەترسیدایە.بە گوێرەی چاودێریەکانی ئاژانسی ئەڵمانی دی پی ئەی، وەڵامی وەزارەتی......

بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی ڕێی قاچاخی گرتەبەر ….بێ سەروشوێنە

nusar1
 ئەحمەد یاسین 24 ساڵ، دانیشتووی ناحییەی پردێ و خاوەن پێداویستی تایبەت، 11 رۆژە هیچ هەواڵێكی نییە، ئەوەش دوای دوو مانگ مانەوە لە توركیا و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بە شێوەی قاچاخ.ئەحمەد لە زگماكەوە قاچی چەپی 10 سانتیمەتر لە قاچی راستی كورتترە، دوای ئەوەی لە ئێراق چارەسەری نەبوو، وەك ئەوەی......

ئەمەریکا پشتگیری ڕێگای دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات

nusar1
ئەمەریکا لەگەڵ چارەسەری کێشەی ئۆکرانیایە بە رێگای دیببلۆماسی، گوتەبێژی کۆشکی سپی جەخت لەوە دەکاتەوە، وەڵامی توندیان بەرانبەر رووسیا دەبێت، گەر هەوڵی داگیرکردنی ئۆکرانیا بدات.کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان جۆن بایدن سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ فولودمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ئەمەریکا و هوپەیمانان پشتگیری هەوڵەکان بۆ چارەسەری دیپلۆماسی......

لەبەر ئەم هۆکارە میسی بەشداری یاری نێوان سانجێرمان و ڤان ناکات

nusar1
پاریس سانجێرمان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ئەستێرەی ئەرجەنتینیان لیۆنێل میسی یەکێکە لەو چوار یاریزانەی، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. یانەکە ئاماژەی بەوەدا، کە چوار یاریزانی دیکە شان بە شانی میسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە بریتین لە: جوان بێرناتی ئیسپانی و، سێرجیۆ ڕیکۆی گۆڵچی و، یاریزانی نێوەڕاست ناتان بیتوماسالا. پاریس سانجێرمان......
KDC

FREE
VIEW