KDC

Author : nusar1

بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی ڕێی قاچاخی گرتەبەر ….بێ سەروشوێنە

nusar1
 ئەحمەد یاسین 24 ساڵ، دانیشتووی ناحییەی پردێ و خاوەن پێداویستی تایبەت، 11 رۆژە هیچ هەواڵێكی نییە، ئەوەش دوای دوو مانگ مانەوە لە توركیا و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بە شێوەی قاچاخ.ئەحمەد لە زگماكەوە قاچی چەپی 10 سانتیمەتر لە قاچی راستی كورتترە، دوای ئەوەی لە ئێراق چارەسەری نەبوو، وەك ئەوەی......

ئەمەریکا پشتگیری ڕێگای دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات

nusar1
ئەمەریکا لەگەڵ چارەسەری کێشەی ئۆکرانیایە بە رێگای دیببلۆماسی، گوتەبێژی کۆشکی سپی جەخت لەوە دەکاتەوە، وەڵامی توندیان بەرانبەر رووسیا دەبێت، گەر هەوڵی داگیرکردنی ئۆکرانیا بدات.کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان جۆن بایدن سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ فولودمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ئەمەریکا و هوپەیمانان پشتگیری هەوڵەکان بۆ چارەسەری دیپلۆماسی......

لەبەر ئەم هۆکارە میسی بەشداری یاری نێوان سانجێرمان و ڤان ناکات

nusar1
پاریس سانجێرمان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ئەستێرەی ئەرجەنتینیان لیۆنێل میسی یەکێکە لەو چوار یاریزانەی، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. یانەکە ئاماژەی بەوەدا، کە چوار یاریزانی دیکە شان بە شانی میسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە بریتین لە: جوان بێرناتی ئیسپانی و، سێرجیۆ ڕیکۆی گۆڵچی و، یاریزانی نێوەڕاست ناتان بیتوماسالا. پاریس سانجێرمان......

کەناڵی سوێس لە ماوەی ساڵی 2021دا تۆماری نوێ و بێوێنەی بەدرێژایی مێژووەکەی تۆمارکردووە

nusar1
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەناڵی سوێس، جەنەراڵ ئوسامە ڕەبیعی، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، کە ئامارەکانی گواستنەوەی کەناڵەکە لە ماوەی ساڵی 2021دا تۆماری نوێ و بێوێنەی بە درێژایی مێژووەکەی تۆمارکردووە. ڕەبیعی ئاشکرای کرد کە کەناڵی سوێس، بەرزترین داهاتی ساڵانەی لە مێژووی خۆیدا بە دەستهێناوە و، ڕوونیکردەوە، کە داهاتی گەیشتووەتە 6.3 ملیار دۆلار و......

کتێبی نووسەرێکی کورد لە نێو یەک ملیۆن ناونیشاندا بە یەکێک لە باشترین کتێب هەڵبژێردرا

nusar1
لەنێو زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشان، کتێبێک لەبارەی مێژووی کورد، بە یەکێک لە باشترین 72 کتێبەکانی ساڵی 2021 هەڵبژێردرا. لەنێو کتێبەکانی بایۆگرافیش هاوشانی کتێبێکی دیکە بووەتە باشترین کتێب، نووسەری کتێبەکەش دەڵێت: “دڵخۆشم کە یەکێک لە کتێبەکانم خەڵاتی یەکێک لە باشترین کتێبەکان وەردەگرێت و ئەو خەڵاتە پێشکەشی میللەتەکەم دەکەم”. داڤان یەحیا......

داهاتی ساڵی ڕابردووی نەوتی خاوی کەرکووک ئاشکرا دەکرێت

nusar1
هەناردەی نەوتی خاوی كەركووك بە بۆری، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 35 ملیۆن بەرمیل بووە و، داهاتەكەی بە گوێرەی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار و 374 ملیۆن دۆلار. بە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی ئێراق و كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی ئێراقی سۆمۆ، ساڵی 2021 هەناردەی......

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
خولی ئینگلیزی ئیفەرتۆن _ برایتۆن کاتژمێر ٥لیدز یۆنایتد _ بێرنلی کاتژمێر ٥ساوسهامتۆن _ نیوکاسڵ کاتژمێر ٥چێڵسی _ لیفەرپوڵ کاتژمێر ٧:٣٠ خولی ئیسپانی خیتافی _ ڕیاڵ مەدرید کاتژمێر ٤ئەتلەتیکۆمەدرید _ ڕایۆفالیکانۆ کاتژمێر ٦:١٥ڕیاڵ بیتیس _ سەڵتافیگۆ کاتژمێر ٨:٣٠ڕیاڵ مایۆرکا _ بەرشەلۆنە کاتژمێر ١١ جامی خولی فەڕەنسی کان تۆلۆز کاتژمێر ٣:٤٥ نانسی......

ئەڵمانیا کەناڵی RT ڕووسی داخست

nusar1
ئەڵمانیا پەخشی كەناڵی RTی رووسی بە زمانی ئەڵمانی ڕادەگرێت و مۆسكۆش هەڕەشە دەكات. ئەڵمانیا بڕیاریدا پەخشی كەناڵی RTی رووسی کە بە زمانی ئەڵمانی پەخش دەکات، ڕابگرێت و، لە بەرانبەریشدا، سێرگی نیچایێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە بەرلین، ڕایگەیاند وڵاتەکەی وەڵامی ئەو هەنگاوە دەداتەوە، بەڵام شێوازی وەڵامدانەوەكەی ئاشكرا نەکرد. ئەوەشی خستەڕوو، کە بەڵام......

بەفرێکی زۆر لە بەشێکی سوید باریوە و کەشناسیش هۆشداری دەدات

nusar1
لە شەوەوە تا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەفرێکی زۆر لە سێڤلاند و باشووری نۆرلانددی سویددا باریوە و هۆشداری دەدرێت. کەشناسی سویدی SMHI، ئاگادارکردنەوەی زەردی بەفری لە سێڤلاند و گاستریکلاند بڵاوکردەوە و، زانایەکی کەشناسیش بە ناوی ئانا بێلکین، هۆشداری مەترسی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەدا، بەو پێیەی ئەگەر بەفرەکە لانەبرێت. لە هەمان کاتدا، SMHI......

چالاکوانێکی کورد لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیکراوە و هۆکارەکەیشی دیار نییە

nusar1
دوای سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی چالاکوانێکی مەدەنی لە سنە، تا ئێستاش لە ئیتڵاعاتی سنە ڕاگیراوە. بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی کەژال نەسری تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگیراوە. بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک......
KDC

FREE
VIEW