KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند سۆراخی ئەو کوردەیان کرد کە لەو وڵاتە کۆچی دوایی کردووە

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند، سۆراخی مەحمود نوری محەمەدی کرد، کە خەڵکی سلێمانی هەرێمی کوردستانە و، ساڵی 2010 بەرەو فینلاند کۆچی کردووە و لەو وڵاتە ژیاوە، لەوێش ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ ئاری محەمەد نوری محەمەد، لەم چەند رۆژەی رابردوودا هەواڵی مەرگی ئەو هاووڵاتییە کورد بڵاو کرایەوە، کە بڕیارە شارەوانی فینلاند تەرمەکەی بیسووتێنێت.

کەمال چەکۆ بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند لە خەمخۆری خۆیان بۆ کوردانی دەرەوە بێ جیاوازی، کەوتە سۆراخی مەحمود نوری و توانی بگاتە چیرۆکی راستەقینەی ناوبراو، مەحمود (ئاری) ئەو لە تەمەنی تەمەنی 60 و لە ساڵی 2021 نیشتەجێی شاری ڤاسای فینلاند بووە، بە داخەوە لەو شارەش خۆی لە کوردانی ئەو شارە بەدوور گرتووە و تێکەڵایەتی نەبووە، بۆیە کەس نەیناسیوە.

لە ڕێککەوتی 28.12.2021 ناوبراو کۆچی دوایکردووە، سۆسیالی ڤاسا زۆر چاوەڕوان دەبێت، کە تەرمەکەی بە دابونەرەتی کۆچکردوو بە خاک بسپێرن، بەڵام کەسوکاری لێی بێئاگابوون، پاشان بە هۆی ئەوەی کەسوکاری لێ پەیدانەبووە، سۆسیال و شارەوانی ڤاسا، بڕیاری سوتانی تەرمەکەی دەدەن، کە لە رووی تێچووەوە کەمترین خەرجی دەبێت، پاشان کوردێک لە شاری ڤاسا کە ناوی لای ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند پارێزراوە، وەک نیشتیمانپەروەری پێش بە سوتاندنی تەرمی مەحمود دەگرێت، هەر ئەو کەسەش، پەیوەندی بە موهیس عەزیزی ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی تورکو دەکات و، بابەتەکەی بۆ باس دەکات، ئیدی موهیس دەڵێت، ئێمە کوردانی خێرخوازی نیشتیمانپەروەر تەرمی ئەو کوردە کۆچکردووە بە دابودەستووری ئاینی بە خاکی دەسپێرین و ناهێڵین تەرمی ئەو برا کوردەمان بسوتێندرێت.

شایانی باسە پەیوەندیمان بە ژمارەی برایەکی ناوبراو کە دانیشتووی سلێمانییە کرد، بەڵام پەیوەندییەکە درووست نەبوو.

___

چالاکوانێکی بۆکان دەستگیر دەکرێت

KDC

مسعود بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی سعودیە دەکات

KDC

جادووگەرێكی سودانى لە هەرێمی كوردستان دەستگیردەكرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW