KDC

شارەزایان هۆشداری لە کارە نا ئاساییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سنووری بیلاڕوس دەدەن

لەبەر ڕۆشنایی مەبەستی یەکێتی ئەوروپا بۆ هێورکردنەوەی کاتی مافەکانی پەنابەران لە سنووری بیلاروس، شارەزایانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە بارەی ئەو ڕێوشوێنە پلان بۆ داڕێژراوانە دەربڕیوە.

شارەزایانی مافی مرۆڤ، نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە ڕێوشوێنی فریاکەوتنی پلان بۆ داڕێژراو لە سنووری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ بیلاروس، سۆفی ماگنێس، نوێنەری کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR، داوای لە لیژنەیەکی پەرلەمانی ئەوروپا کرد، بە پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانەوە، جەختی لەسەر پێویستی وەستاندنی دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ و پێشێلکارییەکانی دیکە کردەوە، هەرەوەها ڕەخنەی لە قەدەغەکردنی پۆڵەندا گرت لە چوونە ناوەوەی چاودێرانی سەربەخۆ بۆ نێو سنوورەکە، نیگەرانی خۆیشی سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە لە لیتوانیا دەربڕی.

هەروەها ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەنابەران و ئاوارەکانECRE، نیگەرانی دەربڕیوە، کاثرین وۆڵارد بەڕێوەبەری ئەنجومەن هۆشداری دا کە پلانی کەمکردنەوەی سنورەکان ئەگەری دەرکردنی سنوور زیاد دەکات، کە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەکراوە، ترسی ئەوە هەیە کە بەدەرکردنەکە ببێتە یاسایەکی هەمیشەیی. گونجاو نییە کە پێوەرەکانی پاراستن بە ڕێژەیی دروست بکرێت و، دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەڵسوکەوت بکەن.

لە وەڵامی پرسیارێکی لیژنەی ئازادی مەدەنی و دادپەروەری، ئیلاڤا جۆهانسۆن، کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری نێوخۆ، باسی لە هەڵمەتێکی قاچاخچێتی کرد، کە لە لایەن حکومەتی بیلاروسەوە سپۆنسەری دەکرێت، هاوکات جێگری سەرۆکی لێژنەی ئەوروپا، مارگریتیس شیناس، گوتی کە پێوانە پلان بۆ داڕێژراوەکان، بە شێوەیەکی کاتی دەبێت.

لە بەر ڕۆشنایی کۆچکردنی سنوورە نایاساییەکان، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت بە شێوەیەکی کاتی مافی پەنابەران بدا و، ڕێگە بە پۆڵەندا و لاتڤیا و لیتوانیا بدا، کاتێکی زیاتر وەربگرن بۆ تۆمارکردنی پەناخوازان و بڕیاردانی داواکاری پەنابەری ڕاستەوخۆ لە سنوورەکە.

___

بەناوبانگترین ووشە لە ئۆکسفۆرد دیاری کرا

KDC

پۆتین :ئۆپەراسیۆنی سەربازی تا گەیشتن بە ئامانجەکان بەردەوا دەبێت

nusar1

سەرۆکی کۆريا باکور بيست کيلۆ ژ کێشا خۆ کيێم کريە ژبۆ مەرەمەک سياسی

KDC
KDC

FREE
VIEW