KDC

پۆڵەندا: گرووپێکی قاچاخچێتی کۆچبەرانی بە چەندین ملیۆن یۆرۆوە دەستگیر دەکات

دەستەڵاتدارانی پۆڵەندا گرووپێکی قاچاخچیان دەستگیرکردووە، کە کۆچبەرانیان لە سنووری نێوان پۆڵەندا و بیلاڕوس بەرە و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا بە قاچاخ بردوون، ئەو قاچاخچییانەش لە کەسانی پۆڵەندی و جۆرجی و ئۆکرانی و سوری و تونسی پێکهاتوون.

ئەو گرووپە تۆمەتبارن بە قاچاخکربردنی کۆچبەران لە ڕێگەی بیلاڕوسیاوە و پۆڵەنداوە بۆ ئەوروپای رۆژئاوا، دانیان بەوەدا ناوە، کە بەلایەنی کەمەوە 3000 یۆرۆیان لە هەر کەسێک وەرگرتووە، کە بە قاچاخ گەیاندوویاننەتە ئەوروپای رۆژئاوا.

ئانا میچاڵسکا، گوتەبێژی پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا رایگەیاند، کۆچبەرانی ترانزێت، نایانەوێت لە پۆڵەندا بمێننەوە و، نزیکەی 90٪ی کۆچبەران دەیانەوێت بچنە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا.

ئارتور سزیکولا، گوتەبێژی فەرمانگەی داواکاری گشتی ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی دارایی گرووپەکە نزیکەی 8.7 ملیۆن یۆرۆیان لە نێوان خۆیاندا دابەشکردووە بۆ پشتیوانیکردن لەو کارە تاوانکارییەیان، هاوکات قاچاخچییەکان زیاتر لە 4 ملیۆن و 300 هەزار یۆرۆیان وەرگرتووە.

سزای دیکە لە دژی بیلاڕوس

لە کاتێکدا هەزاران کۆچبەری پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتڤیا دەگەڕێنەوە، ژمارەیەکی زۆر لە کامپەکانی سنووری نێوان پۆڵەندا و بیلاڕوسیا ماون و، لە دۆخێکی سەختدا دەژین، ئەوروپا بەردەوامە لە تۆمەتبارکردنی ڕژێمی بیلاڕوسی بە درووستکردنی قەیرانێکی نێودەوڵەتی و مرۆیی و، بەرزکردنەوەی پەڕینەوەیەکی ئاسان بۆ کۆچبەران.

لە ساڵی 2021دا نزیکەی 8000 کۆچبەر لە ڕێگەی بیلاڕووسەوە گەیشتوونەتە یەکێتی ئەوروپا، لیتوانیا، پۆڵەندا و لاتڤیا، هەرچەندە پێدەچێت ئەو ژمارانە زیاتر بن وەک دەستەڵاتدارانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە، کە زیاتر لە 11000 کەس بە نایاسایی لە سنووری بیلاڕوسەوە گەیشتوونەتە پۆڵەندا، کە زۆربەیان لە ئێراق و سوریاوە بوون.

توندوتیژی دوولایەنەی سنوور

لە کاتێکدا کۆچبەران بە توندوتیژی پاسەوانانی سنووری بیلاروسیا دەناڵێنن و پاڵیان پێوەدەنێن بۆ ئەوەی سنوورەکە ببەزێنن، پۆڵەندا و لیتوانیاش کۆنترۆڵیان لەسەر سنوورەکانیان توندترکردووە و، هێزی سەربازیان بڵاوکردووەتەوە و، وایەری هەڵواسراویان داناوە بۆ ئەوەی رێگە بە کۆچبەران نەدرێت، هەرچی پۆڵەندایە قورستر سیاسەتی ڕەشکردنەوەی میدیای گرتووەتەبەر، بە تایبەتی لە سنوورەکانیدا پەیڕەوی کردووە و، لە دژی پەنابەرەکان کە لە ڕێگەی بیلاڕوسەوە دەگەن، ڕێپێدانی بە دەزگاکانی راگەیاندن راگرتووە، تا بۆ رای گشتی بارودۆخی پەنابەرەکان رابگەیەندرێت.

___

کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە نۆرویج پەیامێک بڵاودەکەنەوە

KDC

نوێنەرانی دامو دەزگا حکومی و حزبییە کوردستانی و ئەوروپییەکان بەشداری چالاکییەکی ناوەندی بەلجیکا بوون

nusar1

داعش بەسەر گوندێکدا دەدا و کوژراو هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW