KDC

بەلجیکا پلانێکی نوێ بۆ پەنابەرانی وڵاتەکەی جێبەجێ دەکات

وەزیری کۆچ و پەنابەرانی بەلجیکا بە مەبەستی تێکەڵکردنی پەناخوازان لە بازاڕی کاردا، پلانێکی پێشکەشکرد، لەوانە خولی ڕاهێنان لە هۆتێل و چێشتخانەکاندا، تا پەنابەران بەو شێوەیە فێری پیشەیەک بن، ئەوەش لە کاتێکدا کە چاوەڕێی جێبەجێ کردنی مافی مانەوەیانن، لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیاکانی بەلجیکیش کەموکورتی کارەکانیان پڕ دەکەنەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە 13ی کانوونی دووەم، 28 پەنابەر کە لە کەمپێکی ناوچەی واڵۆنسی باشووری بەلجیکا نیشتەجێ بوون، لە هۆتێلێکی چوار ئەستێرەیی ناوچەکە دەستیان بە خولێکی ڕاهێنان کرد، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، پەنابەرەکان چەندین پیشە لە هۆتێل و چێشتخانەکاندا فێر دەبن، کە لە بەلجیکا پێی دەڵێن Horeca.

دەستپێشخەرییەکە بەشێکە لەو پلانەی کە سامی مەهدی وەزیری کۆچ و پەنابەران، پێشکەشی کردووە و، لەلایەن ئاژانسی فیدڕاڵی پەناخواز Fedasilەوە بەڕێوەدەبرێت، کە ئامانج لێی هێنانی پەناخوازانە بۆ نێو بازاڕی کار، ئاژانسەکە هەشت بەرپرسی تەرخانکردووە بۆ پلانی دامەزراندن و هەماهەنگی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی هاوکاری و پشتیوانی کۆچبەران دەکەن، هەروەها خزمەتگوزارییەکانی دامەزراندنی گشتی VDAB, Forem و Actiris لە ناوچە جیاجیاکانی بەلجیکا.

پەنابەرانی بەلجیکا، دەتوانن چوار مانگ دوای جێبەجێ کردن کار بکەن 15 بۆ 18 مانگ دەخایەنێت بۆ پرۆسەی داواکردنی مافی پەنابەری لەو وڵاتە، سامی مەهدی وەزیری کۆچ و پەنابەرێتی بەلجیکا، بە ڕۆژنامەوانانی وڵاتەکەی راگەیاند، لە ڕاستیدا ئەم ئەگەرە بەدەگمەن بەکاردێت، ئەمەش بەهۆی گۆشەگیری کۆمەڵایەتی و جوگرافی پەنابەران، بە تایبەتی دانیشتوانی ناوەندەکانی ئاژانسی فیدڕاڵی پەناخوازان، هەروەها بە هۆی بەربەستی زمان، یا نەبوونی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.

ڕاوێژکاری مەشق و دامەزراندن لە پەناگەی خاچی سوور لە گوندی پاراڤۆی واڵۆنی، باشووری بەلجیکا، جینێڤ ئیستاسی دەڵێت: 85٪ ی دانیشتوانی ئەوان بەدوای کاردا دەگەڕێن.

کەمی دەستی کار

لە کۆتایی خولی ڕاهێناندا کە وانەی زمانی فەڕەنسی دەگرێتەوە، پەناخوازان بڕوانامە وەردەگرن و، لەوانەیە گرێبەستی دامەزراندنی درێژخایەنی CDDیاشیان پێشکەش بکرێت، لەوانەشە بگۆڕدرێت بۆ گرێبەستی دامەزراندنی هەمیشەیی CDI ئەوەش کاتێک دەبێت، کە پانابەرەکە داواکاری پەنابەرییەکەی رەت نەکرێتەوە و مافی مانەوەی پێ ببەخشرێت.

گوتەبێژی ئاژانسی فیدراڵی پەناخوازان، بەنۆیت مەنسی، رایگەیاند، ئەم پلانە بۆ دەستەڵاتداران باشە، چونکە کۆچبەران لە بازاڕی کاردا تێکەڵ دەکات، لە کاتێکدا چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە داواکارییەکانی پەنابەرییان جێبەجێ بکرێت، پلانەکە سوودی دیکەی هەیە، کە پەیوەندی بە کۆمەڵگای بەلجیکییەوە هەیە، زۆربەی کۆمپانیا و ڕێستۆرانتەکانی بیناسازی بەدوای هێزی مرۆڤدا دەگەڕێن.

___

لەجیهاندا 10 دەوڵمەندترین کەس سامانیان بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر بەرزبۆتەوە

nusar1

پەیامی جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

بەوێنە،ئەڵمانیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی کوڕی سەرۆک کۆماری کوردستان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW