لە بە یاننامەیەکدا، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، رایگەیاند، یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامداوە و، تێیدا کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەڵبژێردرا و، سەرۆک و جێگر و ئەندامانی دیکەی کۆمیتەکە دیاریکران.
بەیاننامە
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە 11.01.2022 یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی ئەنجامدا .
کۆمیتەی گشتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان دوای هەڵسەنگاندنی کۆنگرە ،و بارودۆخی ڕەوەندی کورد و ناساندنی ئەندامانی کۆمیتە، هەروەها شێوازی هەڵبژاردن، کۆمیتەی بەڕێوەبەر ھەڵبژێردرا.
کۆمیتەی بەڕێوەبەر لەم کەسانە پێکدێت، ئیسماعیل کامیل و کۆڤان ئامێدی و، هەورامان عەلی تۆفیق و دکتۆر نورەدین خۆشناو و، مامۆ مەمۆیی و سازان گورون و کەمال چەکۆ.
دوای کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی، کۆمیتەی بەڕێوەبەر کۆبووەوە و کارەکانی لە نێوخۆیدا دابەشکرد، دابەشکردنی کۆمیتەی بەڕێوەبەر بەم شێوەیە:
ئیسماعیل کامیل، وەک سەرۆکی کۆنفدراسیۆن
هەورامان عەلی تۆفیق، وەک بەرپرسی ڕاگەیاندن و جێگری سەرۆک
مامۆ مەمۆیی، بۆ کاروباری وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو
کۆڤان ئامێدی، وەک سکرتێرو ڕێکخستن
دکتۆر نورەدین، وەک بەرپرسی ئابووری
سازان گورون، وەک بەرپرسی ژنان
کەمال چەکۆ، وەک بەرپرسی لاوان
کۆمیتەی بەڕێوەبەر لەسەر چەند ڕووداوێک لەم دواییە ڕوویانداوە، وەک دەستگیرکردنی مامۆستای زمانی کوردی زارا محەمەد، کە مامۆستای زمانی کوردی بوو و، پێنج ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنراوە.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان، سزاکانی سەر زارا محەمەد، وەک سزایەک لەسەر زمانی کوردی دەزانین و، بە توندی مەحکومی دەکەین و، بە ھەموو شێوەیەک لە پشتی زارا محەمەدەوە دەبین.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، لە باکووری کوردستان، کەمپینێکی واژۆکردن بۆ فێرکردنی زمانی کوردی لە قوتابخانەکان و، بە فەرمیکردنی زمانی کوردی دەستیپێکردووە، کۆنفیدراسیۆن پشتیوانی لە کاری پەروەردەی زمانی کوردی و هەموو ئەو جۆرە کارانە دەکات، کە لە خزمەتی کورد و کوردستاندان.