به گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامه‌یTimes ، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له فه‌ڕه‌نساوه به نایاسایی ڕوو له به‌ریتانیا دەكه‌ن، ئه‌گه‌ری هه‌یه تا 4 ساڵ زیندانی بكرێن، ئەوەش به‌و پڕۆژه یاسایەک، کە حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی بێ مۆڵه‌ت روو له وڵاته‌كه بكات، ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه.
تا ئێستا ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به چووپ له فه‌ڕه‌نساوه له ئاوی نۆكه‌ندی ئینگلیز روو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، چه‌ند ڕۆژێك له كه‌نار ئاوه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ستگیر ده‌كرێن، پاشان ڕه‌وانه‌ی شوێنی دیكه‌یان بە مەبستی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانیان دەکرێن.
ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكومه‌تی به‌ریتانیا به ڕۆژنامه‌ی تایمزیان ڕاگه‌یاندووە، كه ئه‌و پڕۆژه یاسایه، تاكه چارهیە بۆ ڕێگریگرتن له كۆچی نایاسایی، هاوکات ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا پێیانوایه ئه‌گه‌ر یاساكان تووندتر بكه‌ن، ئه‌وا دەبێتە هۆی ئەوەی كۆچبه‌ران ڕوو له به‌ریتانیا نه‌كه‌ن.
پڕۆژه یاساکه لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ده‌نگی پێویست بێنێت، هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به نایاسایی ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، ئەوا ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنەوە و ئه‌گه‌ری هه‌یه تا 4 ساڵ زیندانی بكرێن.
پڕۆژه یاساکه ده‌سته‌ڵاتی زیاتر بە هێزی ده‌ریاوانییەکانی به‌ریتانیا دەدا، کە هه‌ر كاتێ له هه‌ر شوێنێ چووپی كۆچبه‌ران له نۆكه‌ندی ئینگلیز ببینن، ده‌ستبه‌جێ بیاننێرنه‌وه نێو ئاوی فه‌ڕه‌نسا، هه‌رچه‌نده دیپۆرتكردنی كۆچبه‌ران به‌و شێوه‌یه، به گوێرەی مافی مرۆڤ ڕێگه‌پێدراو نییه.
ساڵی 2021دا چووپێك به 33 كۆچبه‌ره‌وه ژێر ئاو كه‌وت و ته‌نیا 2 كۆچبه‌ر ڕزگاریان بوو، كوردێك و سۆماڵییه‌ك، ته‌رمی 27 كۆچبه‌ریش دۆزرانه‌وه و 4 ته‌رم نادیارن، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌م پڕۆژه یاسایه ئه‌و جۆره ڕووداوانه دووباره بكاته‌وه، چونكه به‌ریتانیا ئاماده نییه هیچ كۆچبه‌رێك ڕزگار بكات.