KDC

پۆڵەندا پەرژینی ئاسنین لنێوان سنووری خۆی و بیلاڕووس درووست دەکات

پۆڵەندا دەستی کردووە بە دروستکردنی پەرژینێکی ئاسنین لەسەر سنووری خۆی لەگەڵ بیلاڕووس، ئەوەش بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی کۆچبەرانی نایاسایی، بەوەش مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانانی ژینگە ئەو کارە بە مەترسی بۆ سەر ژینگە دەزانن.

پۆڵەندا دەستی کردووە بە دروستکردنی پەرژینێکی نوێ لەسەر سنوورەکەی لەگەڵ بیلاڕووس بۆ ڕێگەگرتن لە چوونە ژوورەوەی پەنابەرە نایاساییەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی نێوان وارشۆ و مینسک.

پەرژینە ئاسنینەکە، نزیکەی 186 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، یا نزیکەی نیوەی تەواوی درێژی سنووری 418 کیلۆمەتر، بەرزایی پێنج مەتر و نیو دەبێت و، بە کامێرای جوڵاو و دۆزەرەوە ئامادە دەکرێت، لە پێناو یارمەتیدانی پاسەوانانی سنوورەکان بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران.

گوتەبێژی پاسەوانانی سنوور، کاپتن کرستینا یاکیمیک، رایگەیاند، پەرژینی کاتی، تەلی دڕکاوی، یارمەتی زۆری داون، چونکە کاتێکی پێدان کە ئامادەبن بۆ رێگری لە کۆچبەران بۆ چوونە ژوورەوە و کردنەوەی کونێک بۆ پەڕینەوە، تا ئەوەی کۆچبەرەکانی لێ بکەنە دەرەوە.

بە سەدان ملیۆن دۆلار تێدەچێت

پەرژینەکە بە تێچووی 353 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت و، بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا تەواو بکرێت.

پڕۆژەکە نیگەرانی لای مافی مرۆڤ و چالاکوانانی ژینگە دروستکردووە، لەلایەک ئەو کۆچبەرانەی لە ململانێدا هەڵدێن، ناتوانن داوای پەنابەری بکەن، هاوکات لە لایەکی دیکەشەوە دەرئەنجامە زیانبەخشەکانی بۆ ئاژەڵ و ڕووەک لە دارستانەکانی سنوورەکە دەبێت. گوتەبێژەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان هەموو هەوڵەکانیان دەدەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان بە ژینگە و ئاژەڵەکان، تا ئەو ڕادەیەی کە دەکرێت.

یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی پۆڵەندای کرد و ڕەخنەی توندی لە بیلاڕووس گرت، حکومەتی پۆڵەندا پێشنیارەکەی برۆکسلی ڕەتکردەوە بۆ تێوەگلانی ئاژانسی ئەوروپا فرانتێکس لە کۆنتڕۆڵی سنوور و، یاسایەکی پەسەند کرد، کە ڕێگە بە گەڕاندنەوەی پەنابەرە نایاساییەکان دەدا، بێ ئەوەی چاوەڕێی داوای پەنابەرێتی بکەن.

ناوچەی تایبەت و تەلی دڕکاوی

هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کوردستانی عێراق و سوریا و لوبنانیشن، هەوڵیان دا سنووری پۆڵەندا بپەڕنەوە بۆ گەیشتن بە خاکی یەکێتی ئەوروپا، تەنیا هەندێکیان توانیان بپەڕنەوە.

پۆڵەندا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕژێمی بیلاڕووسیان بە هاندان و تەنانەت رێکخستنی لێشاوی کۆچبەران بە بەڵێنی ئاسانکاری بۆ چوونە نێو یەکێتی ئەوروپا تۆمەتبار کردووە، سەرۆکی بیلاڕووسیا، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و پۆڵەندای تۆمەتبارکرد بە نامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ کۆچبەران دەکات.

پۆڵەندا ناوچەی سنووری بەرانبەر بە ڕێکخراوە مرۆییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن قەدەغەکرد و، بەربەستی تەلی دڕکاوی هەڵبەستراویان دروستکرد و، چەندین هەزار سەربازی نارد بۆ ئەوەی یارمەتی پاسەوانانی سنوور بدەن، تا دژ بە هاتنە ناوەوەی کۆچبەران بوەستنەوە و بیانگەڕێننەوە نێو خاکی بیلاڕووسیا.

بە نزیکەی دەیان کۆچبەر لە دارستانەکانی پۆڵەندیدا، بە سەرما، یا برسیەتی گیانیان لە دەستداوە، ئەم ڕێوشوێنانە مشتومڕی لە پۆڵەندا دروستکردووە، ئەویش لە نێوان داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و لایەنگرانی بەرگری لە سنوورە نەتەوەییەکان.

چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوای ئەوە دەکەن کە کۆچبەران مافی پەنابەرییان پێ بدرێت و، دەرنەدرێت لەکاتی چاوەڕوانی تاقیکردنەوەی داواکارییەکەیاندا.

ژمارەی هەوڵەکانی تێپەڕینی کۆچبەران لە چەند مانگی ڕابردوودا کەمی کردووە، دوێنێ سێشەممە، پاسەوانەکانی سنوورەکە رایانگەیاند، کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 17 کەیسی چوونە ژوورەوەی نایاساییان تۆمارکردووە.

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :بۆجاری دووەم هاوڵاتی زانکۆ مەسعودی دەستبەسەر دەکرێتەوە

nusar1

لە یادی 43یەمین ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

KDC

جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا :کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران هۆشداری لە لێشاوی ئاوارەبوونی هاوڵاتیان دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW