KDC

مالمۆ داوا لە حکومەت دەکا بەرانبەر دەنگۆی ڕفاندنی منداڵانی پەنابەران وەڵام بداتەوە

ئەنجوومەنی شاری مالمۆ، داوای لە دەستەڵاتدارانی سوید کرد، کە بە خێرایی دژی ئەو دەنگۆیانەی، کە لە میدیا عەرەبییەکاندا هەیە، گوایە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی سوید، منداڵانی پەنابەران دڕفێنێت، وەڵامی هەبێت.

Per-Erik Ebbeståh، بەرپرسی کێشە ئەمنییەکانی مالمۆ، بە ئێس ڤی تی راگەیاند، پێویستە حکوومەت لە بەرانبەر ئەو دەنگۆیانەدا وەڵامی هەبێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی سویدی هاتووە، کە لە سەرەتادا دەنگۆی ڕفاندنی منداڵانی موسڵمان لەلایەن سۆسیالی سوید بڵاوبووەتەوە و، کەناڵە عەرەبییە گەورەکانی وەک جەزیرە ئەو جۆرە دەنگۆیانەیان بڵاو کردووەتەوە.

بەم دواییانە، ڤیدیۆیەکی کۆنی ساڵی 2015 لە مالمۆ بڵاو کراوەتەوە، تێیدا پاسەوانێکی ئاسایش پیشان دەدا، کە منداڵێکی گەنج لە وێستگەی نێوەندی مالمۆ دەخاتە سەر زەوی، هەندێ لە میدیاکان هەوڵیاندا ڤیدیۆکە دووبارە بڵاو بکەنەوە، وەک ئەوەی سۆسالی سوید ئەو کارەی کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کوڕەکە لە فەرمانگەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی رایکردووە، تا لە بە شەمەندەفەر بگەڕێتەوە نێو خێزانەکەی.

لە کاتێدا ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە ئەوەیە، کە ئەو کوڕە بە تەنیا هاتووە بۆ سوید و لە ماڵی گەنجانی چاودێری ئێچ ڤی بی رایکردووە، نەک ئەوەی لە خێزانەکەی جیاکرابێتەوە.

پێریک ئێبستێه داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە “پێکەوە کار بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبونەوەی ئەم دەنگۆیانە”.

ئەمە بەتەواوی کەیسی مالمو نییە ئێمە بە بۆنەیەکی نەتەوەیی دەزانین مەترسییەکە بۆ هەموو سویدە و دەبێت ئەمە بهێنینە دەست دەسەڵاتداران

___

ئۆکرانیا :زیاتر لەیەک ملیۆن کەس ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون

nusar1

وەزەراتی پێشمەرگە :- وتەکانی خلووسی لە بارەی ئینکارکردنی کوردستان جێی سەرسورمانە

KDC

تورکیا: سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر عوسمان کاڤالادا سەپەند

nusar1
KDC

FREE
VIEW