KDC

نزیکەی 11 ھەزار خێزان چاوەڕێی یەکگرتنەوە و بەیەکگەیشتن بە خێزانەکانیان دەکەن لە ئەڵمانیا

نزیکەی 11 هەزار کەس لە کەسوکاری کۆچبەران لە ئەڵمانیا و بە تایبەت کۆچبەرە سورییەکان ، چاوەڕوانی ئەو کاتە دیاریکراوانەی خۆیان دەکەن ، کە بڕیارە ئەڵمانیا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی خۆیی لە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی ڤیزا پێیان بدات ..

لە کۆتایی مانگی ئاداردا 10 هەزار و 974 داواکاری لە نێوان نوێنەرایەتی کونسۆڵی ئەڵمانی لە لوبنان و باکوری عێراق و تورکیا تۆمار کراون بۆ بەدەستهێنانی بەروارێک بۆ داواکاری یەکخستنەوە لەلایەن خزم وکەسەکانیان لە ئەڵمانیا ، لەسەر ئەو داوایەی پێی دەوترێت “پاراستنی لاوەکی” ئەمەش لە یاسای پەنابەری و کۆچدا ئاماژەی پێدراوە .
گروپی میدیای فونک راگەیاندن رۆژی سێشەممە (22ی حوزەیرانی 2021) لەسەر بنەمای لێدوانی حکومەتی ئەڵمانیا لە وەڵامی پارتی چەپی ئۆپۆزسیۆندا رایگەیاندووە : پاراستنی لاوەکی یان سنووردار بۆ ئەو کەسانە دەبەخشرێ کە لەوانەیە لە وڵاتەکانیان تووشی مەترسی و زیانی گەورە پێ کەوتووە ، بۆ نموونە لە ئەشکەنجە یان بە ھۆی شەڕەوە . زۆرێک لە پەنابەرانی سوری ئەم جۆرە یاسایە دەیانگرێتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی گروپی فونک، ژمارەی ئەو ڤیزانەی بۆ پاراستنی لاوەکی بڕیارە بدرێت لە مانگێکدا دەبێ ھەزاردانە بن ، بەڵام پێدانی ئەم ڤیزەیە زۆر لەو ڕێژەی بڕیاری لەسەرە کەمتر دەدرێت .
سەفارەتەکانی ئەڵمانیا لەدەرەوە 264 ڤیزای بەیەکگەیشتنەوەی خێزانی لە مانگی کانوونی دووەمی 2021 ، 473 لە مانگی شوبات ، 442 لە مانگی ئازار و 363 ی مانگی نیسان دا دەرکردوە .

___

سەلاحەدین دەمیرتاش: ئادرێسی چارەسەری پرسی کورد پەرلەمانی تورکیایە

KDC

یاداشتنامەی لێکگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و نووسینگەی دیاسپۆڕا لە بارەگای بارزانی واژۆکرا.

nusar1

سیمینارێک بۆ سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW