ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌رى عێراقى له لیتوانیا، هه‌وڵیان دا له كه‌مپێكى تایبه‌ت به پەنابەران رابكه‌ن، له لایه‌ن پۆلیسى ئه‌و وڵاته‌وه رێگریان لێكرا و گه‌ڕێندرانه‌وه شوێنى خۆیان.
ماڵپه‌ڕى “دێڵفى” بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رى عێراق له كه‌مپێكى شارى “بابراده”ى لیتوانیا، نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕى، به‌هۆى خراپی هه‌ڵسوكه‌وتى به‌ڕێوه‌به‌رانى كه‌مپ، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى جوڵه و ئازادى ئه‌و په‌نابه‌رانه، كه به‌پێى یاساكانى كه‌مپى ناوبراو، جوڵه‌یان سنوورداره.
راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى ئه‌و په‌نابه‌رانه، به شێوه‌یه‌كى دوژمنكارانه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ستافى ئیداره‌ى ئه‌و كه‌مپه ده‌كرد، هه‌وڵیاندا رێگایه‌ك بكه‌نه‌وه، بۆ نزیكبوون له ده‌رگاى چوونه ده‌ره‌وه، هێزه‌كانى پۆلیسیش رێگری لێیانكرد.
هێزه‌كانى پاراستنى سنوورى كه‌مپه‌كه، گازى فرمێسك رژێن و گوللـەى پلاستیكیان له دژى پشێویكاران به‌كار هێنا، تا ئه‌وكاته‌ى كه په‌نابه‌ره‌كان هێور بوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كانیان.
رادیۆى فه‌رمى لیتوانیا، بڵاویكرده‌وه، له‌و پشێوییه‌دا، دوو عێراقى بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، دواتر گه‌ڕێندرانه‌وه كه‌مپ، چونكه زانیاری نادروستیان دابووه پۆلیس.
له‌مباره‌وه، ئه‌لیكسه‌نده‌ر كیسلووڤ، به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌مپه‌كه گوتى: ئه‌وانه‌ى ئه‌و دۆخه‌یان له كه‌مپه‌كه دروستكرد، عێراقین، فه‌رمانبه‌ره‌كانمان له ئاماده‌باشیدابوون بۆ پێشهاتى له‌وجۆره، پێشوه‌خته‌ش ژماره‌یه‌ك تیمى ئه‌منى ره‌وانه‌ى كه‌مپه‌كه كران، بۆ بەرگرتن لە هه‌ر دۆخێكى نه‌خوازراو.