KDC

ژمارەی تۆماری بیانییەکان لە ئەڵمانیا لە 10 ملیۆن کەس تێپەڕ دەکات

دوایین داتای تۆماری ناوەندی بیانی لە ئەڵمانیا ئاشکرای کرد ، زیاتر لە 10 ملیۆن کەس لە نەتەوەی جیاواز بە فەرمی لەو وڵاتەدا تۆمار کراون . ھەرێمی نۆردڕاین ڤێستفال پشکی شێری بەرکەوتووە .

ژمارەی ئەو بیانیانەی لە ئەڵمانیا دەژین گەیشتووەتە تۆمارێکی نوێ کە زیاتر لە 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاند ، ئەمەش ڕێژەتەکی پێوانەیی نوێیە بەپێی تۆماری ناوەندی بیانی دەرکەوت تێکڕای تەمەنی خەڵکی بیانی دانیشتوو لە ئەڵمانیا بۆ 38 ساڵ دابەزیووە، کە تەنها پێش دوو ساڵ 37 ساڵ بووە. لە ماوەی ساڵی 2015 و 2016 دا ژمارەی بیانییە نوێیەکان بێ وێنە بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 2 ملیۆن (1,9 ملیۆن) ، کە 23,1٪ زیادی کردووە .

ئەگەر مردن لە لەدایکبوون جیابکەینەوە ، ئەوە دیموگرافیایی ئەو بیانیانەی لە ئەڵمانیا نیشتەجێن بۆ نزیکەی 100 هەزار کەس بەرزدەبێتەوە ، ئەمەش لە سەرەتای ساڵی 2015ەوە تا ئێستا ، پاش ئەوەی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی وەرگرتووە ، لانیکەم 230 هەزار ناو لە تۆماری ناوەندی بیانی لابراون ، ئەوانەی ڕەگەزنامەی ئەڵمانیان وەرگرتووە.

هەروەها تێکڕای ماوەی مانەوەکە لە 17 ساڵ و حەوت مانگ پێش ئێستا کەمکراوەتەوە ، بۆ 15 ساڵ و پێنج مانگ . هەر لەو ڕوەوە ڕێژەی نێر لە نێوان بیانیەکان لە سەرەتای ساڵی 2015 ەوە لە 51,5٪ بەرز بووەوە بۆ 54,1٪ هەروەها ڕێژەی منداڵانیش لە 40.4 ەوە بەرزبووەوە بۆ 42,8٪ بەڵام ڕێژەی هاوسەردارەکان لە 45,5 ەوە دابەزیبۆ 42.7٪
دابەشکردنی چڕی ئەو بیانیانەی لەسەر کۆی خاکی ئەڵمانیا نیشتەجێن، هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە هەروەک ساڵی 2016 زۆرینەی بیانیەکان لە ھەرێمی نۆرد ڕاین وێستفالن کە ژمارەیان (2.5 ) ملیۆن کەسە . کەمترین ژمارەی بیانی لە ھەرێمی Mecklenburg-Vorpommern دەگاتە ( 96000) کەس و لە ھەرێمی Thüringen ژمارەی بیانیەکان دەگاتە 19300 کەس .

___

نه‌خۆشخانه‌یێن كورۆنایێ ل دهۆكێ پر بووینه‌ ژ تووشبوویان

KDC

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی میشیگان دامەزرا

nusar1

یۆنان:کۆچبەرانی کامپی سامۆس ئازارەکانیان لە دارستانەوە بۆ زیندان درێژەدەدەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW