KDC

4 هەزار پەنابەر لە کامپەکانی یۆنانەوە گوێزرانەوە بۆ ئەوروپا

بە دەستپشخەری نەتەوە یەکگرتووەکان و لەسەر کۆمەکی یەکێتی ئەوروپا، زیاتر لە ٤ هەزار پەنابەر و کۆچبەر لە کامپەکانی یۆنانەوە گواسترانەوە بۆ وڵاتانی ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا.

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو دەستپێشخەریەدا توانراوە ١٦٢٨ پەنابەر و ١٥٣١ کەس کە داخوازی پەنابەریان پێشکەشکردوو، لەگەڵ ٨٤٩ منداڵ کە کەسوکاریان لەگەڵدا نییە جێگیر بکرێن.

جیانلوکا ڕوکۆ سەرۆکی نوێنەرایەتی ئاژانسی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، پرۆسەکەی بە “شانازی” ناوبردووە.

ڕوکۆ متمانەی خۆشی نیشاندا سەرباری دۆخی نالەباری دۆخی ئێستا، بەڵام بە هاوکاری حکومەتی یۆنان و ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتانی ئەوروپا، بتوانرێت کاری زیاتر بکرێت بۆ پەنابەران.

 لەلایەکی ترەوە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردەوە، ئامادەن هاوکاریی و کۆمەکی زیاتر پێشکەش بکەن، بۆ حەوانە و جێنیشینکردنی پەنابەرانی زیاتر بەشێوەیەکی یەکگرتوو، بە تایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە کەسوکاریان لەگەڵدا نییە.

لەو بارەیەوە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوووکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، وەزارەتی کۆچی حکومەتی یۆنان بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی و هاوکاری، لە پرۆسەی دووبارە جێنشینکردنەوەی کێشەی منداڵانی پەنابەر، کە دوورن لە کەسوکاریان.

دەربارەی کەمبوونەوەی ڕێژەی کۆچبەرانیش حکومەتی یۆنان ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە دورگەکانی دەریای ئیجەوە ڕوویان دەکردە وڵاتەکەی کەمبووەتەوە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەنها ٨٥٠٠ کەس هاتوون و داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە، لە دوای ساڵی ٢٠١٥وە کە ناسرابوو بە قەیرانی کۆچ، یەکەم جارە ئەو ژمارە کەمە لە کۆچبەران ڕوو لە وڵاتەکەی بکەن.

هاوکات حکومەتی یۆنان ئاشکرایکرد، ژمارەی پەنابەران بۆ وڵاتەکەی بە تەواوی کەمبوونەوە، بەشێوەیەک پێشتر ژمارەکە لە دورگەکانی یۆنان ٤٠ هەزار کەس بووە، ئێستا هاتووەتە خوارەوە بۆ ١٠ هەزار کەس.

ئەو وڵاتانەش کە تا ئێستا پێشوازیان لە پەنابەرانی یۆنان کردووە، بریتین لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا، پرتوگال، فینلەندا، بەلجیکا، ئیرلەندا، نەرویج، لیتوانیا، بولگاریا، ئیتالیا، هۆڵەندا، سویسرا، لوکسمبورگ.

هەر لەو چوارچێوەیەدا میرای جیرارد نوێنەری کۆمسیۆنی پەنابەران لە یۆنان ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپا ئامادەییان خۆیان دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی کۆمەک و هاوکاری، بە مەبەستی دووبارە جێنشینکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە لەسەر خاکی یۆنانن، یان ئەوانەی داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە، جەختیشیکردەوە، پێویستە ئەو کۆمەک و هاوکارییانە فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت پەنابەری زیاتر بحەوێنرێنەوە.

___

ڕوسیا بۆردومانی شاری ئۆدیسا دوا دەروازەی کەناری ئۆکرانیا دەکات

nusar1

یۆنان :سەنتەرێکی کوردی کۆنگرەیەکی ئابوری سازدەکەن

nusar1

ئەو ئەفریقیانەی لە ئۆکرانیاوە ڕۆشتوونەتە ئەڵمانیا گلەیی لە دوو فاقی ئەو وڵاتە دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW