KDC

نزیکەی 400 کۆچبەر لە ڕۆژێکدا پەڕیونەتەوە بەریتانیا، سێ کوردیش بە تۆمەتی قاچاخچێتی سزادران 

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڵاویکردەوە، کە تەنیا لە ڕۆژی دووشەممە 28ی ئازار، نزیکەی 400 کۆچبەر لە ڕێگەی فەرەنساوە گەیشتوونەتە بەریتانیا، هاوکات سێ کوردیش بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە فەرەنسا سزادران.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا، ڕۆژی دووشەممە (28ی ئازار)، 101 کۆچبەریان گرتووە، کە ویستوویانە لە دەریا بەرەو بەریتانیا بپەڕنەوە، ئەوەشی خستەڕوو، کە 395 کۆچبەر بە 12 بەلەمی بچوکەوە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی وڵاتەکەی.

بە گوێرەی هەواڵی بی بی سی، تەنیا لەم مانگەدا، نزیکەی 3000 کۆچبەر لە ڕێگەی دەریاوە پەڕیونەتەوە بەریتانیا.

ڕۆژی هەینی 11ی ئازار، دادگایەکی شاری دانکخی فەرەنسا، سێ کوردی عێراقی بە تۆمەتی قاچاخچێتی کۆچبەران و خستنە مەترسی ژیانیانەوە، سزادان.

سزاکان سێ بۆ پێنج ساڵ زیندانیکردن بۆ دوو تۆمەتباریان ، کە لەلایەن دادگاوە بە سەرۆکی تۆڕی قاچاخچێتی ناسێنران، هەروەها چوونە ناو خاکی فەرەنساشیان بۆ هەمیشەیی بەسەردا سەپێنرا، وە سێیەمیان بە 30 مانگ زیندانی سزا درا.

___

ئیتڵاعاتی سنە دەیەوێ کوژرانی بەسیجێکی بخاتە ئەستۆی چەند کوردێک

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا بەشداری دیدارێکی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی پەنابەران دەکەن

nusar1

تاهیرهەورامی سوپاسنامە ئاڕاستەی بەشێک لە ڕاگەیاندنکارانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW