KDC

ئەڵمانیا… دووبارە پێداچوونەوە بە فایلی پەنابەراندا دەکاتەوە

لە ساڵی 2020 دا ئەڵمانیا پێداچونەوەی بۆ 115 ھەزار فایلی داوای مافی پەنابەری بۆ سوریەکان کردوە و 17 ھەرزاریش بۆ فایلی عێراقیەکان بووە .
لە 3,3 % خواستی وەرگرتنی پەنابەریەتی لەو ڕێژەی سەرەوە و لە دەرەنجامی ئەو پێداچونەوەیەدا ، خواست و داواکاریەکان ڕەد کراونەتەوە ، لە ھەمان کاتدا ئەو ھۆکارانەی لە ڕێگایانەوە مافی پەنابەری دراوەتە پەنابەرانی دی ، ئەو یاسایانە گۆڕانکاریان بەسەرداھاتووە .
بۆ خۆیی ئەمەش ئەو پرسیارە دروست دەکات ، ئەڵمانیا لە بنەمادا بەو شێوەیە بۆ ھێندە ئاسانکاریکرد لە پێدانی مافی پەنابەریەتی و ئێستاش بۆ پێداچوونەوە دەکات ؟
لایەنە پەیوەندی دارەکان بۆ زۆر ھۆکاری دەگێڕنەوە و دەڵێن لە دەرەنجامی دەرکەوتنی زۆر ڕاستی و ئاشکرابوونی زۆر دیکۆمێنتی ھەڵە ، دەرکەوت ئێمە لەسەرحەقین و ئەو پێداچوونەوەیەش بڕیارێکی دروست بوو .
کەواتە دووبارە پشکنینەوەی فایلی پەنابەران ، مافی پەنابەریەتی لە زۆرێک لە پەنابەران وەردەگرێتەوە ،
نووسینگەی فیدراڵی کۆچ و پەنابەران، ئاشکرای کردووە، بڕیارەکانی مافی پەنابەرێتی کە لە ساڵی 2019دا دراون دووبارە پشکنینیان بۆ کراوەتەوە ، بەشێک لە مافی پەنابەریەتی ئەو پەنابەرانە هەڵوەشاوەتەوە .
دووبارە پشکنینەوەی داواکانی مافی پەنابەرێتی ڕۆتینێکی گرنگە لە ڕێکاری پەنابەریدا . ڕێگە دەدات بە ئەگەری پشکنین بۆ کەسێک پێویستی بە مافی پاراستن هەیە یان گۆڕینی جۆری پاراستنکەی ، بە پێی بارودۆخی خوازراوی ئێستایی ئەو پەنابەرە .
دووبارە پشکنین و لێکۆڵینەوە ڕوودەدات دوای ئاماژەیەک لە خزمەتگوزاریە تایبەتەکانەوە دێت و لەلایەن ئەوانەوە پشتڕاست دەکرێتەوە کە ئەو پەناخوازانە زانیاری هەڵەیان لەبارەی ناسنامەکانیان پێشکەش کردوە ، یان پەناخوازان تاوانیان ئەنجامداوە .
ساڵی ڕابردوو 142 هەزار فایلی تری پەنابەری کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 و 2015، ساڵی ڕابردوو دووبارە پشکنینیان بۆ کراوە، ژمارەی داواکانی مافی پەنابەرێتی تا کۆتایی ساڵی 2020 دووبارە پشکنینیان بۆ کراوەتەوە ، پێش بینی ئەوەش کراوە ژمارەی ئەوانەی پشکنینی دووبارەی فایلەکانیان دەکرێتەوە بگاتە 480 هەزار کەس .

___

وێبنارێک لەسەر پڕۆسەی نوێی تەعریبی کوردستان بەڕێوەچوو

KDC

تاڵیبان حکوومەتی نوێی راگەیاند

KDC

وێبینارێکی تایبەت

KDC
KDC

FREE
VIEW