KDC

لە ٦ مانگدا نزیکەی ٣٠ هەزار هاوڵاتی عێراقیی بە قاچاغ کۆچیان کردووە

تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٦ هەزار و ٧٧٢ هاوڵاتی عێراقیی، بەشێوەی نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا، کە زۆرینەیان کوردن، سەرۆکی دەزگای لوتکەش دەڵێت: بێکاریی و دانەمەزراندنی گەنجان دوای تەواوکردنی خوێندن و ناجێگیریی دۆخی سیاسیی و ناسەقامگیریی ئابووریی، هۆکارن بۆ ئەوەی پەنابەران موجازەفە بەژیانی خۆیانەوە بکەن بەرەو وڵاتانی دیکە.

بەپێی ئاماری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، شەش ساڵی ڕابردوو، هەتاکو شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، لە عێراقدا زیاد لە ٦٥٠هەزار پەنابەر ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، کە مەزەندە دەکرێت نزیکەی لە ٪٧٠ لەو ڕێژەیە کورد بن.

هەروەها، تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٦هەزار و ٧٧٢ هاوڵاتی عێراقیی، بەشێوەی نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا، کە زۆرینەیان کوردن.

ئاماری گیان لەدەستدانی پەنابەرانیش لە ساڵانی ڕابردوەوە تاکو ئێستا زیاد لە ٤٣٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە، زۆرینەی ئەو ژمارەیەش کوردن و پێنج لەو پەنابەرانەشی کە گیانیان لەدەستداوە، لە چەند مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بووە.

هەر بەپێی ئامارەکەی دەزگای لوتکە بۆ کاورباری پەنابەران، ژمارەی ئەو پەنابەرانەشی کە لە ساڵی ٢٠١٥وە، تا ئێستا بێسەروشوێنن ١٧٣ پەنابەرە، کە تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز، ئاماژە بەوەدەکات کە نالەباریی دۆخی هەرێمی کوردستان، بێکاریی و کەمیی خزمەتگوزاریی هۆکاری سەرەکیی کۆچی هاوڵاتیانن بۆ وڵاتانی دەرەوە.

ئاری جەلال، ڕاگەیاند: جارێکی دیکە لێشاوی کۆچ بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکردوەتەوە، هەتا بارودۆخ لە هەرێمی کوردستان بەم شێوازە بێت، هاوڵاتیان بەدوای ژیانێکی شایستە تردا دەگەڕێن بۆ خۆیان و خێزانەکانیان.

سەرۆکی دەزگای لوتکە، وتیشی: ئەگەرچی لە ئێستادا وڵاتانی بیانیی بەپێی پێویست نین لەگەڵ پەنابەردا، ساڵ بەساڵ لە پاشەکشێدان بەرامبەر داخوازیی پەنابەران، بەڵام بێکاریی و دانەمەزراندنی گەنجان دوای تەواوکردنی زانکۆ و پەیمانگاکان و ناجێگیریی دۆخی سیاسی و ناسەقامگیری ئابووریی هۆکارن بۆ ئەوەی پەنابەران موجازەفە بەژیانی خۆیانەوە بکەن و پەنابەرنە بەر وڵاتانی دیکە.

___

تورکیا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران دیوارى کۆنکرێتى درووست دەکات

KDC

سویسرا: شاندی هاوبەشی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکانی سویسرا بەشداری لە زنجیرە سیمیناری ژن پێشڕەوی ئازادییە دەکەن

nusar1

سعودییە:بەهۆی بانگەشەی پێغەمبەراتییەوە کەسێک دستگیر دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW