KDC

ژمارەیەك پەنابەر بە “نامرۆڤانە” دیپۆرت دەكرێنەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە پۆلیسی پاسەوانانی سنوری یۆنان بە ئەوپەری نامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەكات، كە دەپەڕنەوە خاكی یۆنان و ژمارەیەك پەنابەری دوای ئەشكەنجەدان بە لەشی ڕوتی و بەبێ‌ جل و بەرگ دیپۆرتی توركیا كردۆتەوە.

هیوا خدر، لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاندووە، لە دوای ٢٨/٢/٢٠٢٠ پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنان لەگەڵ پۆلیسی پاسەوانی سنوری وشكانی یۆنان زۆر نا مرۆڤانە و دوور لە بنەما و یاساكانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ و مافەكانی پەنابەران مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەكەن، كە لە توركیاوە دەپەڕنەوە خاكی یۆنان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ ٢٩/٦/٢٠٢١ پۆلیسی پاسەوانی سنوری توركیا لە شاری ئەدرنا ڕایگەیاند، كە كە پۆلیسی یۆنان دوای دەستگیركردنی ٤٢ پەنابەر، كە لە توركیاوە پەڕیبونەوە خاكی یۆنان زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ كراوە.

بە وتەی پەنابەرەكان، “دوای دەستگیركردنیان زۆر ئازار و ئەشكەنجەیان داون و هەرچی بەلگەنامە و پیداویستیەكانیانە لێیان سیندراوە و ١٢ لەو پەنابەرانەش بەتەواوەتی بە زۆر جل و بەرگەكانیان لەبەر داكەندراوە و بە زۆرەملێ دیپۆرتی سنوری شاری ئەدرنای توركیایان كردونەتەوە، دواتر لەلایەن بەرپرسانی ئیداری شاری ئەدرنا جل و بەرگ و خۆراك دراوە بەپەنابەران و ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران كران”.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی سەرباری بەتوندی ئیدانەكردنی ئەم هەڵسوكەوتە نامرۆڤانەیەیی حكومەتی یۆنانی داوا لە تەواوی رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافەكانی پەنابەران دەكات بەرامبەر بەم كردەوە قیزەوەندەی حكومەتی یۆنانی ڕابوەستن .هەروەها فشار بهێنن بۆ ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران UNHCR و ڕیكخراوی كۆچی نیودەولەتی IOM بێ دەنگ نەبن لەئاست ئەم مامەڵە نامرۆڤانەی پۆلیس و پاسەوانەكانی سنورە ووشكانی و دەریایی یۆنان بەرامبەر بە پەنابەران.

___

ئیسپانیا: هۆشداری لە شەپۆلێکی کۆچبەرانی نایاسای لە جەزائیرەوە دەدات

nusar1

فلیپین: سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی گرێدراوی داعش دەکوژرێت

KDC

31 پەنابەری عێراقی لە بارهەڵگردا دەدۆزرێنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW