KDC

بەرپرسی ناوەندێکی ڕەوەندی کوردستانی، وەک باشترین مامۆستای وانە لەسەر ئاستی ئەوروپا دیاریکرا

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا، لە شاری ڤییەنای وڵاتی نەمسا (ئۆتریش)، بۆ ساڵی ٢٠٢٢ وەک باشترین مامۆستای وانە لەسەر ئاستی ئەوروپا دیاریکرا.

نزار مووسا، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە دایکبووی ١٩٨٤ی شارۆچکەی دێرکە و، مامۆستای وانە و خوێندکاری کشتوکاڵ و کادر و ئەندامی دەفتەری سیاسی پارتی یەکێتی کوردستانی سوریایە.

ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ئەمەریکی بە ھاوکاری زانکۆی ڤییەنا، مامۆستا نزار موسای بۆ ساڵی ٢٠٢٢ وەک باشترین مامۆستا لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیھان، لە شاری ڤییەنا ھەڵبژارد.

جێگەی ئاماژەیە، مامۆستا نزار موسا لەگەڵ مامۆستایەکی ئۆکرانی، وەک باشترین مامۆستای وانە گوتنەوە و کۆچ و کۆچبەران لەسەر ئاستی ئەوروپا دیاری کران، ئەم دوو مامۆستایە لە ژێر چاودێری ڕێخراوەی (پێدەگۆگ) لەنێوان سەدان مامۆستای وانە گوتنەوە بە زمانی ئەڵمانی، وەک باشترین مامۆستا لەسەر ئاستی ئەوروپا دیاری کراون.

نزار موسا، ساڵی ٢٠١٤ وەک کۆچبەر رووی لە وڵاتی ئۆتریش کردووە مافی پەنابەری پێدراوە و، ناوبراو خوێندکار و ئەندازیاری کشتوکاڵە و مامۆستای بایۆلۆژییە و خوێندن و بڕوانامەی (پێدەگۆگ)ی لە زانکۆی ڤییەنای وەرگرتووە، ھەروەھا خۆێندنی باڵای ماستەری لە زانکۆی (بۆکۆ) لە ڤییەنا تەواو کردووە و، ماوەی سێ ساڵیشە بە زمانی ئەڵمانی وانە فێری منداڵان دەکات، ھاوکات چالاکێکی سیاسی ئەکتیڤ و سەرکردەیەکی کوردی نێو پارتی یەکێتی کوردستانی سورییە و، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانییە له ڤییەنا.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤییەنا، ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆلینەوەی ئەمەرێکی و وێنەی مامۆستا نزار مووسا و کار و چالاکی ناوبراویان، لە بن ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە ڤییەنا بە ڕاپۆرت بڵاو کردەوە، ئەوەش وەک ڕێزێك بۆ ماندووبوونی ناوبرا و دەستکەوتەکانیان وەک کوردێیکی چالاک بەرز نرخاند.

جێی باسە، مامۆستا نزار مووسا، لە وڵاتی ئۆترش، خۆبەخشانە وانە بە زمانی کوردی و ئەڵمانی بە منداڵان و پیر و جوان دەڵێتەوە، ناوبراو بە دڵسۆزی و ھەستکردن بە خزمەتی دۆزی کورد و نەتەوەی خۆی، ئەوکارەی بە ئەرک و شانازی دەزانێت، کە لەو ڕێگە پیرۆزەدا ھەنگاوەکانی چڕتر بنێت بۆ خزمەتکردن بە تاکی کورد لە ھەر چواربەشی دابەشکراوی کوردستان.

___

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی دلارنا دامەزرا

nusar1

کریسترچۆن: نابێ چەتە و مافیا لە سویددا بژین

KDC

کارو چالاکیەکانی ساڵی 2022 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC
KDC

FREE
VIEW