KDC

کۆچبەرێکی کورد باس لە ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەکات

کەمتر لەدوو هەفتە لەمەوپێش شانشینی یەکگرتوو واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی بێوێنەی لەگەڵ ڕواندا ڕاگەیاند بۆ ناردنی پەناخوازان بۆ ئەو وڵاتەی ئەفریقا، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ نەهێشتنی هەوڵەکانی پەڕینەوەی پەنابەران لە باکووری فەڕەنساوە. تیمی هەواڵی کۆچبەران چوون بۆ کالاس، کۆچبەران نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بڕیارەکە دەربڕی، لە کاتێکدا هەندێکیان هێشتا سوورن لەسەر ڕۆیشتنیان بۆ بەریتانیا، هەندێ گەنج بەو بڕیارە تووشی شۆک بوون: “بۆچی ئێمە دەنێرن بۆ ئەفریقا؟ ئێمە تەنانەت نازانین ئەو وڵاتە لە کوێیە”.

بە تەواوی و بە بێ دەنگی، جەستە ماندووەکان بە چاوی خەواڵووەوە بە درێژایی ڕێگایەکی لاوەکی لە قەراغی کالاسی باکووری فەڕەنسا دەوەستن، وەک گەنجێکی لاواز بە دوو قوتووی ئاو دەڕۆن، خالید و هاوڕێکانی چاوەڕێی یەکەیەکی ناوخۆیی دەکەن بۆ ئەوەی تەوالێتیان بۆ دابین بکەن.

چاوەڕوانی بەشێکی گرینگ و ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانەیە لە کامپە نافەرمییەکانی کالاس، کە نزیکەی 1500 کۆچبەرن، هەمووان چاوەڕێی هاوکاری خۆراکن لەلایەن کۆمەڵە خێرخوازیەکانەوەن، هەروەها بۆ دەرفەتێکی گونجاو دەگەڕێن تا بۆ بەریتانیا بپەڕنەوە، بەڵام ئەم چاوەڕوانییە ئەستەمتر بووە لەوکاتەوەی کە شانشینی یەکگرتوو لە 14ی نیسان ڕایگەیاند، کە ڕێککەوتنێکیان بۆ ناردنی پەناخوازان بۆ ڕواندای ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا واژۆکردووە.

هەوڵەکانمان وەستان بۆ ئەوەی زیاتر بزانین

خالیدی تەمەن 22 ساڵ وەک خۆی لەنێو کۆمەڵێک لە 20 گەنجی سودانیدا وەستاوە و دەڵێت: “ئێمە بەدوای هەر زانیارییەکی نوێدا دەگەڕێین دەربارەی ئەم ڕێککەوتنە و، لەوکاتەوەی کە ئێمە گوێمان لێ بووە، من و هاوڕێکانم هەوڵمان داوە بە بارهەڵگرەوە بپەڕینەوە بۆ بەریتانیا، ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە بزانین ئایا ئێمە دەنێرن بۆ ڕواندا”؟

بێدەنگی دیمەنەکە دەشکێت کاتێک پرسیار و پرسیارەکانی گەنجان بەدوای خۆیدادێت و دووبارە ناڕازیبوونیان لەو بڕیارە بێوێنەیە، ئەوان بۆ ماڵپەڕی کۆچبەر دەڵێن، “هەموومان بەناو ئیتالیا، یا ماڵتا تێپەڕیوین، لەوێ پەنجەمۆرمان تۆمارکردووە، هیچ هیوایەک نییە بۆ پەنا، ئێمە دەمانەوێت ژیانێکی نوێ لە بەریتانیا دەست پێبکەین”، ئاماژەیان بە رێککەوتنی دبلن کرد کە دەستەبەری ئەوە دەکات پەناخوازەکە بنێردرێت بۆ یەکەم وڵاتی ئەوروپی، کە پێی بگات، واتە بگەڕێندرێنەوە ئیتالیا.

لەژێر ئاسمانە هەوراوییەکانی کالاس و بای ساردی، تێیدا کۆچبەران لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین و زۆربەی کات بۆ چەند مانگێک پێش ئەوەی بپەڕنەوە دەمێننەوە.

نازانم ڕواندا لەکوێیە

ئیبراهیم کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانی باشووری کوردستانە، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر گەیشتۆتە کالاس و، دوو هەوڵیشی بۆ تێپەڕاندنی کەناڵەکەداوە، بەڵام شکستی هێناوە، وە دوو هەفتەشە هەوڵی تێپەڕاندنیشی ڕاگرتووە و وتی: “من لە پەیمانگای پەروەردەی وەرزشیم تەواوکردووە و دەمەوێت بڕۆم بۆ بەریتانیا، بۆ ئەوەی لەوێ کار بکەم، بەڵام لە ئەفریقا هیچ کار و داهاتوویەک نییە”.

وتیشی: “ئەگەر بەریتانیا لە کۆتاییدا بیەوێت ئێمە دیپۆرتی عێراق بکات، بۆچی ئێمە دەنێریت بۆ ئەو وڵاتە ئەفریقییە، کە بە هیچ شێوەیەک نازانم لە کوێیە”.

ئیبراهیم لەوانەیە لەکۆتاییدا پلانەکەی بگۆڕێت و بچێتە ئەڵمانیا.

عەلائەدین گەنجێکی سودانە و پێیوایە گەڕانەوەی بۆ ئەفریقا بژاردەیەکی نییە بۆی، “ئێمە سەرمان سوڕما سەبارەت بەو ڕێککەوتنە، تەنانەت ناتوانم بیر لەوە بکەمەوە چۆن ئێمە دەنێرن بۆ ڕواندا، کە شاهیدی جینۆساید بوو؟ من ئەم وڵاتە بە سەلامەتی نازانم و ناتوانم خەیاڵی خۆم بکەم کە لەوێ دەژیم. من لە ململانێ خێڵەکییەکان و کێشە ئابووریەکان هەڵاتم و دوای هەموو ئەو شتانەی کە بۆ گەیشتنم بۆ ئێرە، ئازارم کێشاوە دەماننێرن بۆ ڕواندا”؟ بەڵام تا ئێستا ئەو گەنجانە نازانن چی دەکەن ئەگەر دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ئەم بڕیارە بەسەر هەموو گەشتە تازەکاندا جێبەجێ بکەن.

ئێمە جارێکی دیکە لە هەوڵەکان ناوەستین، تەنانەت ئەگەر بماننێرن بۆ ڕواندا

لە سەنتەری پێشوازی ڕۆژی کاسۆلیکی سیکۆر، کە پێدەچێت تاکە شوێن بێت بۆ پێشکەشکردنی پەنابەرە ماندووەکان، تۆماس و جیمی سودانی، لە مەیدانی پێشەوە بە بەرگی ئەستوور دادەنیشن لە کاتێکدا هەندێک گەنج یاری تۆپی پێ دەکەن.

تۆماس بە دەنگێکی نزمەوە وتی: “بێگومان ئێمە گوێمان لە ڕێککەوتنەکە بوو لەگەڵ ڕواندا، بەڵام هەوڵەکانمان بۆ پەڕینەوە بۆ بەریتانیا سارد ناکاتەوە”، ئەو تەمەنی 24 ساڵە و ماوەی هەشت مانگە لە کالاسە، هێشتا سوورە لەسەر پەڕینەوە، “ناترسم بڕۆم بۆ ڕواندا، ئێمە ئەچینە بەریتانیا گرینگ نییە دۆخەکە چییە”.

___

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە دەستی پاسداران دەکوژرێت

KDC

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل و کۆمەڵەیەک ئێوارەخوانێکیان بۆ سەدان کەس ڕێکخست

nusar1

گووگل:وێنەی گۆڕستانی فرۆکەکانی ئێران دەگرێت ،کە بەهۆی سزاکانەوە لە کارکەوتوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW