KDC

بەرەی هاوکاری رێکخراوە کوردستانییەکان دادەمەزرێت

بەبۆنەی دامەزراندنی بەرەی هاوکاری رێکخراوە کوردستانییەکان، راگەیاندراوێک بڵاو دەکرێتەوە، کە تێیدا هاتووە، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنن، کە ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرانبەر بە ٣١ی جولای ٢٠٢٢ی زایینی، کاتژمێر ٧ی سەر لە ئێوارە بە کاتی ئەوروپای ناوەندی، کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی باشووری کوردستان و، کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەمەبەستی دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاری ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ناوخۆ و تاراوگە ،٨ ڕەوەند و ناوەند و ڕێکخراوی کوردستانی، بەشێوەی سەرهێڵ و لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی “زوومـ”ـەوە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان بەڕێوە برد.

ڕاگەیەندراوی دامەزراندنی بەرەی هاوکاری ڕێکخراوە کوردستانییەکان

کوردستانییانی هێژا!

هاووڵاتییانی بەئەمەگ!

بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرانبەر بە ٣١ی جولای ٢٠٢٢ی زایینی، کاتژمێر ٧ی سەرەلەئێوارە بە کاتی ئورووپای ناوەندی، کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی باشوور و کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ناوخۆ و تاراوگە، ٩ ڕەوەند و ناوەند و ڕێکخراوی کوردستانی، بە شێوەی سەرهێڵ و لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی “زوومـ”ـەوە یەکەم کۆبوونەوەی خۆمان بەڕێوە برد.

بنەمای کاریی کۆبوونەوەکە لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر نزیکبوونەوەی ڕێکخراوە کوردستانییەکان و دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاری لە نێوان ڕێکخراو، دامەزراوە، ناوەند، ئەنجومەن و دامەزراوە کوردستانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان و پاشان کارکردنی هاوبەش لەسەر پرسی شوناسی نەتەوەیی و بەتایبەت زمانی کوردی وەک ڕیشە و خوێنی نێو دەمارەکانی شوناسی نەتەوەکەمان بوو.

قۆناغێکی تری بنەمای کاریی کۆبوونەکە تەرخان کرابوو بە هاوئاهەنگی و کۆدەنگیی زیاتر ڕێکخراوەکانی بەشداربوو لەسەر پرسی زمانی کوردی و کەیسی مامۆستا زارا محەممەدی، مامۆستای بەندکراوی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو سیمبۆلی بزاڤی فەرهەنگی و ڕووناکبیریی کوردستان و هەوڵدان بۆ گەیاندنی ئەو پرسە و هاوکات پرسی زمانی دایک لە کوردستان، بە ناوەندی پێوەندیدارە نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت بە ڕێکخراوی “لینگواپاکسـ”ـی ئیسپانیا وەکوو ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی کە زیاتر گرنگیی بە زمانی دایک لەسەر ئاستی جیهاندا دەدات.

بەخۆشحاڵییەوە پاش زیاتر لە یەک کاتژمێر و نیو کۆبوونەوە و باسکردن لەسەر بنەمای هاوکاری و لێک‌نزیکبوونەوە و چۆنیەتیی کارکردنی هاوبەشی ئەو ڕێکخراوانە، لە کۆتاییدا بەو ئاکامە گەیشتین کە دامەزراندنی خۆمان وەکوو بەرەی ڕێکخراوە کوردستانییەکان ڕابەگەیەنین، کە لە داهاتوودا زانیاری و وردەکاریی زیاتر لەم بارەیەوە بڵاو ئەکەینەوە.

ڕێکخراوەکانی پێکهێنەرەکانی ئەم بەرەیە:
ــ ناوەندی چوارباخ
ــ ناوەندی نووسەرانی کوردستان
ــ ڕێکخراوی جیهانی کورد
ــ کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە
ــ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نۆروێژ
ــ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئاڵمان
ــ فیدراسیۆنی کوردانی فەرانسە (F.A.K.F)
ــ ڕێکخراوە گلێنە لە فینلەند

___

سوید:زۆرینەی پەرلەمان داوای توندکردنەوەی یاسای لێسەندنەوەی منداڵ لە دایک و باوکانیان دەکەن

nusar1

ناوەندی ڕەوندی کوردستانی وێبنارێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەمەد ساز دەکات 

KDC

چەند چالاکییەکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا

nusar1
KDC

FREE
VIEW