لەژێر ناونیشانی (دەمامکــــــەکان)ـ ـ ـ لەشاری کریفێلد لە ھەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن ئەمڕۆ ھەینی
وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەڵمانی و گروپی هونەری (Reng ART) ، ئامادەکاریان بۆ ئەم پیشانگەکەیە کردووە ..
دوای دابڕانێکی درێژ بەهۆی پەتای کۆرۆنا دواجار بڕیاردرا پیشانگەیەکی هاوبەشی هونەرمەندانی کورد و ئەڵمان لەشاری کرێفێڵد ڕێك بخرێت ، (48) هونەرمەند بەشدار دەبن..
(6) پەیکەرساز و (42) شێوەکار لە (10) ووڵاتی جیاوازەوە.
بە ئامادەبوونی کوردانی تاراوگەو مێوانێکی زۆری ئەڵمان و ئەوانەی خولیایی کاری ھونەری بوون لە کردنەوەی ئەم پێشەنگایە بەشداربوون ، جیالەوەش بەشێک لە ڕاگەیاندنە کوردیەکان ئامادەییان ھەبوو لە گواستنەوەی کارو چالاکیەکان ..
بێگومان ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە کۆمەڵێک لە ئەندامانی ناوەند بەشداربوون لە کردنەوەی پێشانگاکە ..







