KDC

کۆمەڵەو ڕێکخراوە مەدەنییەکانی دەرەوەی کوردستان بانگەوازی پاڵپشتی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ نزیکەی 105 ڕێکخراو و کۆمەڵەی مەدەنی لە دەرەوەی وڵات بانگەوازی پاڵپشتی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن
لەبانگەوازەکە داهاتووە سەرجەم ڕێکخراو کۆمەڵەکان سەرکۆنەی بۆردومانەکای باشوری کوردستان و ڕەفتارەکانی کۆماری ئیسلامی لەئێران دەکەن ، کەبەمەستی بەلادا ڕێبردنی خۆپیشاندەن و نارەزەیاتییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هێرشی ترسنۆکەیان دژی کەمپی ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستان ئەنجام داوە
لەکۆتایی بانگەوازەکەدا داوای یەک دەنگی و پاڵپشتی بۆ مانگرتنی گشتی دەکەن

ئەمەش دەقی بانگەوازەکەیە :-

بانگەوازی ١٠٥ ڕێکخراوەی مەدەنی دەرەوەی وڵات و باشووری نیشتمان بۆ پاڵپشتی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خەڵکی بە ئەمەگ و خۆڕاگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕێکخراو کۆمەڵە مەدەنییەکانی نێو خۆی وڵات،
بازاڕییان، کرێکاران و کارمەندانی خاوەن هەڵویست،
خوێندکاران،
ژنانی ئازا و کۆڵنەدەر،

دەسەڵاتدارانی تاران لەو پەڕی شپەرزەیی بەرامبەر ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دا، خۆیان لە هیچ چەشنە کردەوەیەکی جینایەتکارانە ناپارێزن. ئەوان لەوپەڕی بێ هیوایی دا و بە مەبەستی بە لاڕێدا بردنی ڕاپەڕینی ئازادیخوازانەی کوردستان و ئێران، هێرشێکی ترسنۆکانەیان دژ بە کەمپی بنەماڵە، خوێندنگە و بنکەی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام داوە و لە ئاکامدا ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل و چەند ئەندامێکی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان گیانیان لە دەست داوە و چەندین کەسیش بریندار بوون.
ئێمە وەکو ڕێکخراوە مەدەنییە کوردستانییەکانی دەرەوەی وڵات، سەرەڕای مەحکووم کردنی کرداری جنایەتکارانەی حکوومەتی ئیسلامی ئێران، داواتان لێ دەکەین لە وەڵام دانەوەیەکی مەدەنی و یەکدەنگدا لەو مانگرتنە گشتییەی رۆژی شەممە ٩ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دا بەشدار بن و جارێکی دیکە ئیرادە و هەڵویستی بوێرانەی خۆتان بەرامبەر بەو کردەوە سەرەڕۆییانەی حکوومەتی دژی ئینسانی و ناشەرعی تاران دەرببڕن.

٨ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
رێکخراوی جیهانی کورد – ئاڵمانیا
پڕۆژەی دیمۆکراتیکی کوردستانی ئێران
ئالیانسی کورد-سوویس
ڕێکخراوی جیهانی کورد – سۆئێد
ناوەندی نووسەرانی کوردستان
ڕێکخراوی داڵدە- ئاڵمانیا
ناوەندی چوارباخ
سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن – ئاڵمانیا
کوردستان تریبووناڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
کۆمەڵەی هێڤی- ئاڵمانیا
کۆمەڵەی کولتوری زاگرۆس – بلژیک
ئەکادیمیای هاوکاری نێوان کولتووری – ئاڵمانیا
ڕێکخراوی “گلێنە”- فینلاند
ڕێکخراوی کوردیا- ئامریکا
دەسپێشخەری فیدراسیۆنی کوردانی هۆڵاندا – پێکهاتوو لە ٥ رێکخراو
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی لە بەلژیکا -پێکهاتوو لە ٦ ڕێکخراو
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە فەرانسە – پێکهاتوو لە ١٣ ڕێکخراو
تۆری هەماهەنگی ڕێکخراوەکان (CNO) لە باشووری نیشتمان – پێکهاتوو لە ٦٠ ڕێکخراو
ڕێکخراوی کوردیا- ئامریکا
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی
ڕادیۆ کوردانە- هۆلەندا
کۆمەلەی کوردانی ڕۆژئاوای کانادا

…….

ژینا_ئەمینی

مهساامینی

mahsaamini

JinaAmini

___

پەنابەرێکی نابینا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسپانیا هەڵوەشێندرایەوە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

nusar1

وێڵ سمیس بۆ ماوەی دە ساڵ مەراسیمەکانی ئۆسکاری لێ قەدەخەدەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW