KDC

KDC: لە یادی تیرۆرکردنی عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات و ھاوڕێکانی

لە یادی 32 ساڵەی تیرۆرکردنی د.عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات لە 13.7.2014 لەگەڵ ھاوڕێکانی ، عەبدوڵا قادری ئازھر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتی ئەو حیزبەی رۆژھەڵاتی کوردستان و د. فازڵ رەسووڵ، لە شاری ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا .
وەک ئاشکرایە ھەمیشە دوژمنانی کورد ، دوور لە دیالۆگ و لێک تێگەیشتن و چارەسەری ئاشتیانە ، پەنادەبرێتە بەر ھێزو توندوتیژی و کردەوەی تیرۆری ، ئەمەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ ، وڵاتانی داگیرکەری خاکی کوردستان خواستی پێکەوە ژیان و برایەتی و دانی مافە سەرەتاییەکانی ژیان بە کوردانی وڵاتەکانیان نادەن ، ئەم دۆخە ناھەموارەی ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ، لە نەبوونی ئازادی و بوونی ھێزی داپڵۆسین و لەسێدارەو تۆقاندن و کپ کردنی دەنگە ئازادەکان بەردەوامی ھەیە .
بێگومان شەھید د. قاسملۆ وەک سەرکردەیەکی بەتوانا و لێھاتو لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیەکانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ڕۆڵی دیارو بەرچاوی لە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی نەتەوەیەیدا ، دوژمنانی ناچارکرد پەنابەرنە بەر تیرۆرکردنی .
گیانی پاکی شادو و یادی ھەمیشە بەرزو پیرۆز لەگەڵ ھاوڕێکانی ھەمیشە لەیادن .

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە
ئەڵمانیا 13.07.2021

___

پەنابەرێکی کورد دوو کاتژمێر بە کۆڵ تەرمی هاوسەرەکەی گواستەوە

KDC

هێزەکانی ئاسایش و بەرگری شارستانی زاخۆ خێزانێک لە ناو ڕووبارێکی سەر سنوور ڕزگاردەکەن

nusar1

بەریتانیا: وێڕای بەشداری ناوەندی بێرمینگهام لە دیداری فیلم خەڵاتیش درایە بەرپرسی ناوەندەکە

nusar1
KDC

FREE
VIEW