کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرکۆنەی بۆردومان و دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات و، دوپاتی دەکەنەوە، کە دەبێ حکومەتی عێراق بە توندی بێتە سەرهێڵ.
دەقی پەیامەکە:
ئیدانەی بۆردومان و دەستدرێژییەکانی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم دەکەین و، بە گوێرەی دەستووری عیراق، حکومەتی عیراق بەرپرسە لە پاراستنی سنوور و خاکی هەرێمی کوردستان، بۆیە دەبێ بە توندی بێتە سەرهێڵ، داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین بەئەرکی خۆی هەڵبستێت و قەرەبووی زیان لێکەوتووانیش بکاتەوە.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
21ی11ی2022