KDC

ئەڵمانیا: بانگەواز بۆ ڕێپێوانی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ئافرەتان وڕێکخراوە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکەن بەشداری ڕێپێوانی پشتگیری گەلانی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن

دەقی بانگەوازەکە :-

ئەم کاتەی شۆڕش و راپەڕینتان باش
هەروەک ئاگادارن نزیک بە دوومانگە نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران راپەڕیون و بە خوێنی خۆیان بەرگریی و پێداگریی لە مافی رەوای گەلەکەمان دەکەن و رووبەڕووی دڕندەترین هێرش و پەلامار و توندوتیژی لە لایەن هێزە تێرۆریست و سەرکوتکەرەکانی رژێم بوونەتەوە؛ هەر بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵێک لە چالاکانی مافەکانی مرۆڤ بانگهێشتی هەموو کوردستانیانی دیاسپۆرا و لایەنە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان، بنەماڵەی پەلکەزێڕینە، چالاکانی مافی مرۆڤ و ژنان ، رێکخراوە جۆراوجۆرەکانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران و بەتایبەتی چالاکانی مافەکانی ژنان دەکەین، کە رۆژی 26.11.2022 هاوکات لەگەڵ ساڵیادی یادکردنەوەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و بۆ مەحکووم کردنی کردەوە تێرۆریستییەکانی رژێمی ئێران، بەشداریی لە خۆپیشاندانی کوردستانیانی شاری کۆڵنی ئاڵمان بکەن.
داوا لە هەموو یەکسانیخوازان لە وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەتی دانیشتوانی وڵاتی ئاڵمان دەکەین، بە بەشدارییان و بە هێنانی ئاڵای کوردستان و بە درووشمی ژن، ژیان، ئازادی حەماسەیەکیتر لە شاری کۆڵن بخۆڵقێنن.

شوێنی خۆپێشاندان:
Deutzer Werft 50679, Köln
کاتژمێر: 14:00

نەسرەوتن تا سەرکەوتن✌️

___

کوردستانیانی شاری نۆیرنبێرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا ئاگری نەورۆز دەکەنەوە 

KDC

کاسبکارێک خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا

nusar1

بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایەسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لەبەغداد

KDC
KDC

FREE
VIEW