کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا، ئاگاداری سەرجەم کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەنەوە، کە لە رێککەوتی 17ی12ی2022، کە رۆژی پیرۆزی ئاڵای کوردستانە، لە گۆڕەپانی براندێنبوورکەتووری بەرلین ئامادەی بەرز راگرتنی یادەکە بن.


لەو بۆنە پیرۆزەدا، گرنگی بە شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان دەدرێت، کە بڕیارە کاتژمێر 15:00 هەتا 17:00 بەکاتی ئەوروپا لە شوێنی دیاریکراو بۆنەکە بە شەکاندنەوەی ئاڵای کوردستان و چەند چالاکییەکی دیکە ئەنجام بدرێت.